سبتمبر 2015
ئەگەر ویستت پەینی ڕووەکەکانت بکەیت بە ئاسانی ئەوا تویکڵی مۆز فڕێ مەدە و بیدە بە ڕووەکەکانت.
مۆز تەنها گرنگ نییە بۆ مرۆڤەکان بە دابینکردنی پۆتاسیۆم بۆ لەش ، بەڵکو توێکڵەکەی توخمی فۆسفۆر و پۆتاسیۆمیش بۆ ڕووەک دابین دەکات ، کە بە یەکێک لە توخمە گرنگەکانی پێویست بۆ ڕووەک دادەنرێن.
فسفۆڕ بۆ ڕووەکەکان گرنگە لەبەر ئەوەی وزەی تیشکی خۆر و هەندێک لە توخمەکیمیاوییەکانی تری وەک نایترۆجین دەگۆڕێت بۆ شێوازێک کە ڕووەک بتوانێت بە ئاسانی سوودیان لێ ببینێت.
کەمی فسفۆڕ لە ڕووەک دا دەبێت هۆی وەستاندن و کەمکردنەوەی گوڵ گرتن و بەرگرتن لە ڕووەکەکەدا.
هەروەها پۆتاسیۆمیش یارمەتی ڕووەک دەدات کە گوڵ و بەری باش و بەهێز بگرێت و گەشەی باش بێت وە بەرگری دژی نەخۆشی زیاد دەکات.
وە بە پێدانی توێکڵی مۆز بە ڕووەک لە ڕێی خۆڵەوە ئەم توخمانە بۆ ڕووەکەکە دابین دەکات وە بۆ ئەوەی ڕووەک بە خێرایی سوود لەو ماددانە ببینێت ئەوا پێویستە توێکڵی مۆەزەکە وشک بکەیتەوە لەسەر پارچەیەک لە قوماش یاخود لەسەر پارچەیەک کلێنکیس و پاشان وەک هاڕاوەی لێ بکەو بیدە بە ڕووەکەکانت.
دەوەن سەردار حەمە عەلی
مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی بەکرەجۆ
مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی بەکرەجۆ
ڕۆمانییەکان یەکەم کەس بوون کە خۆڵەمێشیان بەکارهێناوە وەک پەین ، وە یەکەم وڵاتیش کە لە ڕووی بازرگانییەوە کاریان بە خۆڵەمێش کردووە ئەمەریکییەکان بوون کە ناردوویانە بۆ بەریتانیا لە سەدەی هەژدە دا ، وە لەم ڕۆدا %٨٠ ی خۆڵەمێشی بازرگانی لە ئەمەریکای باکور بەرهەم دەهێنرێت وە بەکاردەهێنرێت بۆ چاککردنی خۆڵ و خاک.
هه‌نگ مێروویەکی سوود به‌خشه ، به کۆمه‌ڵ و به شێوه‌ی پووره هه‌نگ ده‌ژیت،هه‌ر پووره هه‌نگێکی ئاسایی له شاهه‌نگێک وسه‌ددان نێره وهه‌زاره‌ها کارکه‌ر پێکهاتووه وله نێوان خانه‌یه‌کدا ده‌ژین و زاوزێ ده‌که‌ن که پێی ده‌گووترێ خه‌لێف Hive .
سوودی هه‌نگ :
هه‌موو جووڵانه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتێکی هه‌نگ سوود به‌خشه ، له کاتی کارکرنی دا سوود به مرۆڤ و ژینگه ده‌گه‌ێنێ ، که هه‌ڵاله وشیله کۆده‌کاته‌وه گولی رووه‌ک چاک ده‌کات (په‌رین - تلقیح الازهار) وە ڕێژه‌ی پیتاندن ( الاخصاب ) و به‌رگرتن ( الاثمار ) زۆر ده‌کات ، که هه‌نگوینیش به‌رهه‌م دێنێت خۆشترین و باشترین خۆراک ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی مرۆڤ ، که شانه و چاوگ بۆ داکردنی هه‌نگوین و کرمۆکه به‌خێوکردن له مێو( شه‌مێ ) ی سروشتی بنیاد ده‌نێت ، ئه‌م مێوه له پیشه‌سازی و ده‌رمان سازی به‌کار دێت. وه ژه‌هری پێوه‌دانه‌که‌شی هه‌ر ده‌رمانه , به پله‌ی یه‌که‌م هه‌نگ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین به خێو ده‌کرێت.
سووده‌کانی هه‌نگ بریتین له:-
1- هه‌نگوین Hony:-
خۆراکێکی ( شیرنه‌مه‌نێیەکی ) تیر وتام و بۆخۆش وبه نرخه، وه‌ک ده‌رمانیش بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆر نه‌خۆشی به کاردێت.
هه‌نگوین وه‌ک ده‌رمان :
گژو گیا و دار و ده‌وه‌ن وه‌ک ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین نه‌خۆشی به‌کار دێ ،هه‌نگوینیش که له ڕووه‌که‌وه کۆده‌کرێته‌وه هه‌لبه‌ته کاریگه‌ری ده‌بێت ، سودی هه‌نگوین وه‌ک ده‌رمان به پێی جۆری سه‌رچاوه‌ی شیله ( رووه‌که‌که ) ده‌گۆرێت ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی : ده‌مار گرژی و توره‌یی وبه‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و ره‌قبوونی خوێنبه‌ر و که‌م خوێنی وهه‌وکردنی گه‌روو قورگ وکۆخه و دڵه راوکێ دله کوته و نه‌خۆشی جگه‌ر( زه‌رتک ) و هه‌وکردنی رێکه ( مستقیم ) و هه‌وکردنی جومگه و میزڵدان و وه‌ستان ودواکه‌وتنی بێ‌نوێژی ئافره‌تان وخه‌مۆکی و خه‌ونه‌هاتن وپووک کولی وباداری وبێهێزی و ... هتد به‌که ڵکه.
2-خۆراکی شاهانه(الغذاء الملكي):
کارکه‌ره گه‌نجه‌کانی هه‌نگ جۆره خۆراکێکی سپی وچری زۆر به‌ها دارله دوو ڕژێنی سه‌ریانه‌وه ده‌رێژن پێی ده‌گووترێ (خۆراکی شاهانه) وبه درێژی ته‌مه‌ن ده‌رخواردی شاهه‌نگی ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌کرێته خۆراکی کرمۆکه‌کانی کارکه‌ر ونێره هه‌نگ له سێ رۆژی سه‌ره‌تای ژیانیان دا. ئه‌م خۆراکه ئه‌فسوناوییه که ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی وزۆر زاوزێ کردنی شاهه‌نگ ، مرۆڤ وه‌ک ده‌رمانێکی بێ هاوتا به‌کاری دێنێت .
خۆراکی شاهانه هۆرمۆنی به که‌ڵکی تێدایه زۆر جۆره به‌کتریاش ده‌کوژێت ، پیربوون دوا ده‌خات سێکس چالاک‌تر ده‌کاته‌وه ، بۆ چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ک نه‌خۆشییه‌کانی پێست و موو هه‌ڵوه‌رین وه‌ستانی گه‌شه‌ی منداڵ وماندووبوونی ماسولکه و مێشک و خه‌ونه‌هاتن هه‌ڵچوون وتووره‌یی وبۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی غوده‌ی ده‌ره‌قی به‌سووده ، (که‌م خواردنی ده‌رمانه به‌ڵام زۆر خواردنیشی زیانبه‌خشە!).
3- مێو (شه‌مێ) (الشمع):
له کۆنه‌وه پارچه شه‌مێ وه‌ک ته‌خته‌ی نووسین به‌کار هاتووه ، شه‌مێ مۆمیاکردنی ته‌رمی مردوو ومۆمی داگیرسان (چرا) ومۆرکردنی نامه به‌کار هاتووه ، ئێستاش وه‌ک شامپۆ و مه‌رهه‌می قژ وپێست به‌کار دێت، چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌کانی لووت ، هه‌ڵامه‌ت ، هه‌وکردنی بۆرییه‌کانی هه‌ناسه‌دان ، هه‌ناسه ته‌نگی و ره‌بوو و بۆ به‌هێز کردنی پووک(پدو). وه‌ک بۆیه و ره‌نگ بۆ جوانی وپارێزگاری(وارنیش) ی که‌ل وپه‌لی له دار درووستکراولە ناوماڵ به‌کاردێت.
4- ده‌رمێو یان به‌رمێو(العبکر- پرۆپۆلس):
هه‌نگ ده‌رمێو له گۆپکی دار بی و ئه‌سپیندار وبناوی و کاژ وبه‌روو کۆده‌کاته‌وه ، هه‌نگ ده‌رمێو بۆ گرتنی کون وکه‌له‌به‌ری خه‌لێف و سه‌ندوق وبۆ قایم کردن و په‌ستانه‌وه‌ی شانه‌کان و.....هتد به‌کار دێت ، ده‌رمێو له بواری پزیشکی دا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی چه‌ندین جۆره کۆلک ودۆمه‌ل ونه‌خۆشی پێست به‌کار دێت ، ده‌رمێو کاریگه‌ریه‌کی باشی هه‌یه بۆ له ناوبردنی توخمه به‌کتریاکانی (Bacterium . Salmonella .Streptococcus Sacchoromyces Bacillus)
5- ژه‌هر و پێوه‌دانی هه‌نگ:
ژه‌هری هه‌نگ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشییه‌کانی باداری (رۆماتیزم) وهه‌وکردنی جومگه‌کان وئازاری ده‌مار و هه‌وکردنی گورچیله و میزەڵدان سوودبه‌خشه.
ژه‌هری هه‌نگ وه‌ک ده‌رزی (شرینقه) له ده‌رمانخانه‌کانی سۆڤیه‌ت به ناوی (Apitoxin) وله ئه‌ڵمانیا به ناوی (Florapin)و له فەره‌نسا به ناوی (Apivene) ده‌فرۆشرێت.
ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌رامبه‌رژه‌هری هه‌نگ هه‌ستیار نین ده‌توانن پێوه‌دانی هه‌نگ به شێوه‌ی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانیان به پێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خواره‌وه به کاربێنن:
ڕۆژی یه‌که‌م یه‌ک هه‌نگ پێوه‌ی بدات ، ڕۆژی دووه‌م دوو هه‌نگ ، ڕۆژی سێیه‌م سێ هه‌نگ و به‌م شێوه‌یه تا ڕۆژی ده‌یه‌م ده هه‌نگ پێوه‌ی بدات ، دوایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته پێوه‌دانه‌که رابگیرێت ، ئینجا بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژی تر ڕۆژانه سێ هه‌نگ پێوه‌ی بدات دووباره هه‌فته‌یه‌ک پێوه‌دان رابگیرێته‌وه و دواتریش ڕۆژانه سێ هه‌نگ پێوه‌ی بدات...
6- په‌روه‌رده‌کردن وبه‌رهه‌م هێنان و فرۆشتنی شاهه‌نگه‌کان.
7- به‌رهه‌م هێنان و فرۆشتنی شه‌لخه و پووره هه‌نگ.
8- چاککردنی (تلقیح) گوڵ Pollination:
که ده‌بێته هۆی زۆربوونی به‌روبوومی کشتوکاڵی ، ئه‌م سووده‌شیان له گشت سووده‌کانی تر گرنگتره 80-93% ئه‌و گوڵانه‌ی به هۆی مێرووه‌کان (حشرات) چاکده‌کرێن کاریکه‌ری هه‌نگ ئه‌نجامیان ده‌دات ، له وولاتان دا خاوه‌ن کێلگه‌کان پووره هه‌نگ به‌کرێ ده‌گرن و پاره ده‌ده‌نه خاوه‌ن هه‌نگه‌کان تا پووره‌ی هه‌نگ له کاتی گوڵ پێچان دا(عقد الثمار) له نێو کێلگه‌کانیان دا دابنێن.
9- ده‌رفه‌تی کار کردن بۆ هاووڵاتییان ده‌ره‌خسێنێت:
په‌روه‌رده‌کردن و به خێو کردنی هه‌نگ کار بۆ هه‌زاره‌هان مرۆڤ دابین ده‌کات ، کارمه‌ندان له‌م بواره‌دا ده‌سکه‌وتی باشیان ده‌ست ده‌که‌وێت وخۆیان وخێزانیان به باشی به‌رێوه‌ده‌چن.
10- ده‌رامه‌تی باش بۆ وولات دابین ده‌کات:
که به‌روبوومی هه‌نگ بنێردرێته بازاره‌کانی ده‌ره‌وه وگومرگ و دراوی بیانی ده‌چێته گه‌نجینه‌ی ده‌وله‌ته‌وه ، هه‌ڵبه‌ته دابین کردنی خۆراکی باش وه‌ک هه‌نگوین وزۆر کردنی به‌رهه‌می کشتوکالی و دابین کردنی ده‌رامه‌ت وده‌رفه‌تی کار بۆ بێکاران و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م وهاورده‌ی دراوی بیانی کاریگه‌ری تایبه‌تی و ره‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی بۆ ئابووری ووڵاته‌که ده‌بێت.
ئاماده‌کردنی:
ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی
کیفی حمد حسن
ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی
کیفی حمد حسن
پەتاتە هەر لەکۆنەوە ئاڵۆزترین کۆسپ لە ڕێگەی چاندنی دا نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بووە، هۆکاری ئەو نەخۆشیانەش بزربوو، جا لە بەرئەوە ناوی جۆراوجۆر لەو نەخۆشییانە دەنرا وەک نەخۆشی ڕزین ، شیبوونەوە ، بۆگەن بوون.
تا ئەوکاتەی توێژینەوەی زانستی توانی سروشتی ڤایرۆسەکان ئاشکرا بکات و بیسەلمێنێ کە هۆکاری نەمانی پەتاتە کۆمەڵە ڤایرۆسێکن بەهۆی مێروو دەگوازرێنەوە کە لە هەندێ کێڵگەی پەتاتە ڕادەی زیانی نەخۆشییەکە %٨٧ دەبێت ، ئێستاش باس لە هەندێ لەم نەخۆشییانە دەکەین:
١- نەخۆشی لوولخواردنی گەڵای پەتاتە :-
کە لە ساڵی ١٩١٦ ڤایرۆسی نەخۆشییەکە بۆ جاری یەکەم لە هۆڵندا تۆمار کرا . کە ئەم نەخۆشییە لە زۆربەی شوێنی چاندنی پەتاتە لەسەر گۆی زەوی دا هەیە و تەنیا تووشی پەتاتە دەبێت و زیانێکی زۆری پێدەگەیەنێت.
نیشانەکانی لە سەرەتا دا گەڵاکانی ژێرەوەیان لوول دەخۆن و گەشەیان دەوەستێت و ڕەق هەڵدەگەڕێن هۆی لوول خواردنی گەڵاکانیش کۆبوونەوەی بڕێکی زۆری کاربۆهیدراتە لە گەڵاکان دا. کە دەبێتە هۆی ئاوسانی شانە ئیسفەنجییەکان و گەڵاکان کەمێک ئەستوور دەبن و ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ زەردی کاڵ و لە پاش دا گەڵاکانی ژێرەوەی ڕووەکەکە هەڵدەوەرێن ، جاری واش هەیە نیشانەکان لە هەندێک جۆری پەتاتە بەشێوەی پەلەی مردوو دەبێت بەهۆی نیکرۆزی نیانی قەد و گەڵا و گرۆی پەتاتە.
ڕێگاکانی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە :-
آ - بەهۆی مێروو بەتایبەتی مێرووی شۆکە دەگوازرێتەوە ئەمەش ڤایرۆسەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ مێرووەکە دەمێنێتەوە بێ ئەوەی توانای تووشبوون بە نەخۆشییەکە وون بکات.
ب- بەهۆی گرۆی پەتاتەی تووش بوو بە ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە .
ج- بەهۆی ڕووەکی زریزە(بێ بنە).
٢- ڤایرۆس وای پەتاتە:-
نەخۆشی مۆزاییکی گەڵان ، ئەم ڤایرۆسە بێجگە لە پەتاتە تووشی هەندێک جۆرە ڕووەکی دیکەش دەبێت وەک بیبەر و تەماتە و تووتن لە گەلێک شوینی جیهان لە کێڵگەکانی پەتاتە دا هەیە.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە سەرەتا دا بە جنجڕبوونی گەڵاکانەوە و تێکچوونی شێوەیان لە دواییش دا ڕێ ڕێ بوون یا ن خاڵ خاڵ بوون لە شێوەی ئەڵقەیی یان هەر شێوەیەکی دیکەی ڕەنگ قاوەیی لە دیوی ژێرەوەی گەڵاکان لە پاش دا پەیدابوونی شیبوونەوەی ئەو شوێنانەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەسەری پەیدابوون .
ئەوەش دەبێتە هۆی وشکبوونی گەڵاکان و وەرینیشیان ، بەڵام هەندێک لە گەڵاکان ناوەرن و لە شوێنی خۆیان شۆڕدەبنەوە ، سەلکە پەتاتەکانیش بچووک دەبن و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەم جاری واش هەیە نەخۆشییەکە گەڵێک کوشندە دەبێت و ڕووەکی تووشبوو دەکوژێت و لەناوی دەبات.
هەندێک جاریش نەخۆشییەکە بە کوشندەیی تووشی ڕووەکی پەتاتە دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی لوول خواردنی لێواری گەڵاکان و پەیدابوونی ڕێ ڕێ جنجڕی ڕەنگ قاوەیی لە دیوی ژێرەوەی گەڵاکان یان پەیدابوونی خاڵخاڵی مردووی قەبارە بچووک لەسەر گەڵاکان بەنیسبەت گواستنەوەی ڤایرۆسی وای پەتاتە بەهۆی گرۆی پەتاتەی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە هەروەها بەهۆی مێرووی شۆکە بەتایبەتی مێرووی شۆکەی قەدی قۆخ ، هەروەها بەڕێگەی میکانیکی.
٣- ڤایرۆسی ئێکسی پەتاتە:-
ڤایرۆسی ئەم نەخۆشییە لە هەموو نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی دیکەی پەتاتە بڵاوترە لە جیهان دا سەڕەرای ڕووەکی پەتاتە تووشی هەندێک ڕووەکی دیکە دەبێت وەکو بە تایبەت خێزانی ڕووەکی باینجانی ، بەڵام نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەندە بە جۆری پەتاتە کە هەندێک جار ڤایرۆسی نەخۆشییەکە تووشی ڕووەکەکان دەبێت لەبەرئەو هۆیەش بە ڤایرۆسەکە دەوترێت ڤایرۆسی پەتاتەی دروست، بەڵام هەندێک جار نیشانەکان بە شێوەی مۆزاییکی نێوان دەمارەکانی گەڵاکە دەردەکەوێت کە پەرە دەستێنێت ، شوێنی تووشبووەکە بە ڤایرۆسەکە نیکرۆزی لێ پەیدادەبێت.
بە نیسبەت ڕێگەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بە ڕێگەی میکانیکی ، هەروەها لێکخشانی ڕووەکی تووشبوو بە ڕووەکی ساخ و لێکخشانی گرۆی پەتاتە لەگەڵ یەک لەکاتی داگرتن دا ، هەروەها بەهۆی دەست و جلوبەرگی ئەوانەی لە کێڵگەکانی پەتاتە دا کاردەکەن ، هەروەها بەهۆی مێرووی وەک کوللە .
٤- ڤایرۆسی ئەی پەتاتە:-
نەخۆشییەکی زۆر بەربڵاوە لە جیهان بە تایبەتی لەو شوێنانەی پەتاتەی لێ دەچێنرێت کە هۆی سەرەکی ڤایرۆسەکە مێروولەی شۆکەیە .
نیشانەکانی نەخۆشییەکە بە پێی باری ژینگە و جۆری پەتاتەکە دەگۆڕێت ، چونکە هەندێک جار پەتاتە بەرگەی نەخۆشییەکە دەگرێت بەهۆی پەرەنەسەندنی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و مانەوەی نەخۆشییەکە لە شوێنێکی تەسک دا هەروەها هەندێک پەتاتە لە ڕۆژدانی درێژ و بەرزی پلەی گەرمی نیشانەکانیان لەسەر دەرناکەوێت.
٥- ڤایرۆسی ئێم -ی پەتاتە:-
ئەم نەخۆشییە تەنها تووشی هەندێک ڕووەکی سەر بە خێزانی ڕووەکی باینجانی دەبێت ، نەخۆشییەکی گەڵێک بەربڵاوە ، گرنگترین ڕێگەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بەهۆی مێرووی شۆکەیە لە ڕووەکی نەخۆش بۆ ڕووەکی دروست، کە نیشانەکانی ڕووەکی تووشبوو چالاکی کەمدەبێتەوە و ڕەنگی گەڵاکانیش دەگۆڕێ بۆ ڕەنگی سەوزی لێڵ ، هەروەها گەڵای تووشبوو کەم یان زۆر دەشێوێنێت . ئەمە و گەڵێک نەخۆشی دیکەش هەن کە ڤایرۆسین ، بەڵام پێویستە بەگشتی ئاگاداری مێرووی شۆکە و ڕێگا میکانیکییەکان و لێکخشاندن بین ... هتد. ئاگاداری‌یان بین بۆ ئەوەی بەرهەمی پەتاتە لەم پەتایانەی باسمان کرد ڕزگاریان بکەین.
ئامادەکردنی:
سەلاح شوکری ئاکرەیی
ڕۆژنامەی خەبات
دووبارە نووسینەوەی:
دەوەن سەردار حەمە عەلی
پێدانی توخمی ئاسن بە ڕووەک لەسەر شێوەی پارچەی ورد یاخود داچەقینی بزمار لەسەر ڕووەکەکە تا چەند کردارێکی ڕاست و دروستە؟
وەك دەزانین و بیستومانە ڕووەکەکان پێویستیان بە چەندین توخمی کانزایی هەیە تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی باش کردارە فسیۆلۆجییەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن، یەکێك لەو توخمانەش بریتییە لە توخمی (ئاسن - Fe ) کە زۆر گرنگە بۆ گەشەی ڕووەك , کە پێویستە بە شێوەی دروست بدرێت بە ڕووەکەکە، کە لە ئێستادا هاوڵاتیان زۆر ڕێگای هەڵە بەکاردەهێنن بۆ پێدانی ئاسن بە ڕووەک لەوانە :
١- بەشێوەی پارچە ئاسنی ورد کە لای ئاسنگەرەکان بەدەستی دەهێنن ، ڕاستەوخۆ دەخرێتە ژێر درەختەکان و ڕووەکەکان ، کە ئەمە ڕێگایەکی زۆر هەڵەیە و بە داخەوە لە زۆربەی نەمامگە کەسییەکانی شارەکانی کوردستان بەم ڕێگایە ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکرێت .
٢- یەکێکی تر لەو ڕێگا هەڵانەی کە دووبارە دەکرێتەوە ئەویش داچەقینی بزمار یاخود پارچە ئاسنە لەسەر قەدی ڕووەك و درەختەکە.
٣- یاخود چاندنی نەمام لە ناو تەنەکە دا و پاشان ڕوواندنی لە شوێنی هەمیشەیی دا بێ ئەوەی تەنەکەکەی لێ بکرێتەوە.
٤- زۆر ڕێگای هەڵەی تر کە لێرە و لەوێ ئامۆژگاری هاوڵاتیانی پی دەکرێت و ڕۆژانە دوبارە دەکرێتەوە.
بەکارهێنانی ماددەکانی خۆڵ و ئاو و تۆ‌و لە ئامێری پرینتەری ٣ دووری دا بۆ دروستکردنی باخچەیەکی بچووک بەشێوەی هونەری بریتییە لە مەبەستی پرۆژەی بەکارهێنانی ئامێری ( پرینتەری ٣ دووری سەوز)!
بیرۆکەی ئەم پرینتەرەش لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە دەستی پێکردووە لەسەر دەستی خوێندکارانی زانکۆی ماریبۆر لە سلۆڤینیا.
ئەو خوێندکارانە بە گۆڕینی پرینتەری ٣ دووری ئاسایی دەستیان بەم پرۆژەیەیان کردووە ، کە بە شێوەیەک پرینتەرەکەیان داڕشتۆتەوە کە کار لەسەر لکاندنی ماددەی خۆڵی نەرم و ئاو و تۆوی ڕووەکەکە بکات لەسەر ئەو ڕووەی کە دەویسترێت شێوەکەی لەسەر پرینت بکرێت.
وە بەم شێوەیەش ئەم پرینتەرە هەر شێوەیەک پرینت بکات پاشا ماوەیەک سەوز دەبێت و شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دەدات بە دیمەنی شێوە هونەرییەکە کە بریتی دەبێت لە ( نووسین و شێوەی شتەکانی دەوروبەرمان) بە پێی خواستی ئەو کەسەی کارەکەی دەوێت.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)