ديسمبر 2015
سەرەتا ئەگەر پێناسەیەکی ئاسایشی خۆراک بکەین بەپێى ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، بریتییە لە دابینکردنی خۆراک بۆ ھەموو تاکێک کە لە ڕووی فیزیکی و ئابوورییەوە توانای بەدەستھێنانی ھەبێت بۆ خۆراکێکی پارێزراو لە ڕووی تەندروستی و پێکھاتە خۆراکییەکانەوە کە بۆ کردە چالاکییەکان و ژیانێکی تەندروست پێویستە.
کێن ئەوانەی لەسەر کشتوکاڵ قسە دەکەن ، ئەوانەی لەسەر تیڤیەکانەوە هاوار دەکەن کە باشترین زەوی و کەش و هەوامان هەیە ئەوانەی بەبێ بۆنی هیچ زانیاریەک قسەی لەسەر دەکەن هەر خەریکی ئەوەن بڵین کوردستانەکەمان وایەو وە دەتوانێت بەرهەمی هەموو رۆژهەلاتی ناوەڕاست دابین بکات ئەمانە هەمووی تەنها قسەن .
کوردستان خاکەکەی گونجاوە بەڵام بەو ڕیژەیەش نا بە جۆرێک ئەم ساڵ ڕێژەی شێ لە هەوا دا هاتە سەر %٣ (کە هیچ ڕووەکێکی تێدا ناژی بۆ بەرچاو ڕوونی ) ، ئەوەی تیایاکراوە مایەی خۆشحاڵییە و هەنگاویش دەنێ بۆ بەرەو پێش چوون ، هەر کەس لەلای خۆیەوە خەریکە ، بەشێکی زۆریشی بە زانیارییەکی کۆن و باوباپیرانی خەریکی کشتوکاڵە و چاوەڕێ دەکات بەرهەمەکەی ببێت بە دەرجە یەک .
بەدڵنیاییەوە کشتوکاڵیش پێویستی بە زانستی نوێ و تەکنەلۆژیای نوێیەو ، وە بۆ ئەوەی ڕێژەی بەرهەم بگاتە ئاستی ئەوەی کە بتوانێ پێداویستی ناوخۆ و بەشێکی لێ ڕەوانەی دەرەوە بکرێت . کێشەیەکی تری ئێمە لە کشتوکاڵ دا بوونی دراوسێ کە توانای بەرهەم هێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان لە ئاستێکی زۆربەرزدایە و هاوکارییەکی باش دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن بە ناردنە دەرەوە پارەیەکی قورس بهێنن بۆ ناو وڵاتەکانی خۆیانەوە . ئەوەی کە پێوستە ، ئێمە تەرکیز بخەینە سەر عێراق و بتوانین پەیوەندییەکی باش و ڕێگایەکی سەلامەت بۆ ناردنی بەرهەمی جوتیارەکانی خۆمان دابین بکەین و بتوانین ڕکابەری بەرهەمی ئەردەنی و ئێرانی و تورکی بکەین لە کوردستانەوە بۆیان بنێرین تا لەو ڕێگایەوە بەرهەم و داهاتی جوتیار باش بکەین تا جوتیارەکان بیر لە بەردەوامی دان بە کشتوکاڵ کردن بکەنەوە و لە ڕێگای زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی کشتوکاڵی بتوانرێت کشتوکاڵی کوردستان تێکەڵ بە زانست و تەکنەلۆژیا و بەرهەمی نوێ بکرێت و ببینە وڵاتێکی کشتوکاڵی پشت بە خۆمان ببەستین تا لەو ڕێگایەوە داهاتی ناوخۆ بەرز بکەینەوە و پشت بە نەوت نەبستین کە بەردەوام چەکی دەستی زلهێزەکانە ، بە پێی بەرژەوەندی خۆیان گۆڕانکاری تێدا دەکەن.
ئامادەکردنی:
ئاوارە قارەمان
خوێندکار لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی
ڕووەکی سارا
ناوی ئینگلیزی : Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ،
ناوی زانستی: aptenia cordifolia
ناوی عەرەبی: حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس
تایبەتمەندێتی ئەم ڕووەکە:-
ڕووەکێکی بە تەمەنە و هەمیشە سەوزە بە دریژایی ساڵ ، وە ئاودارە ( عێاری ) ە و ئاو هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ژینگەو خاکی وشک و دا خۆی بگونجینێت .
پیازی هەیاسنت Hyacinth
ناوی زانستی: Hyacinth orientalis
لە خێزانی زەنبەقییەکانە
یەکێکە لە ڕووەکەکانی دەریای سپی ناوەڕاست وە هۆڵندا بەناوبانگە بە بەرهەم هێنانی بۆ مەبەستی دەرهێنانی بۆنەکەی ، بەکاردێت بۆ جوانکردنی باخچە لە ماوەی گوڵ کردنی کە چەند مانگێک دەخایەنێت وە دەتوانین لە سەرەتای مانگی ٣ دا پیازەکانی بچێنین.
هەیاسنت بریتییە لە کۆمەڵە گوڵێک ئەستێرەیی و گۆشتی لەسەر قەدێکی ناو بۆش بە شێوەیەکی تاک و بە هەمووشیانەوە هێشووییەکی گوڵ پێک دەهێنن بە ڕەنگە جوانەکانی جیا دەکرێنەوە لەوانە پەمەیی و مۆر و سپی و سوور و زەرد .... هتد.
وە هێشووە گوڵەکان تا نزیکی ٢٠ سم بەرز دەبنەوە و هەڵگری هێشووە گوڵەکەش نزیکی ١٠ بۆ ١٥ سم بەرز دەبێتەوە واتە بە کۆی بەرزی هێشووە گوڵەکە و هەڵگرەکەشی نزیکی ٤٠ سم بەرزن.
ئەم هێشووە گوڵانەش لە پیازێکی شێوە تۆپیەوە گەشە دەکەن و کاتێک دەچێندرین دەبێت بەشی سەرەوەی بۆ سەرەوە بێت و هەروەها زۆر ئاگاداری لوتکەی گەشەی پیازەکان بین چونکە ئەگەر زیانیان پێ بگات ئەوا ئەو پیازە چەکەرە ناکات!
لەم پیازانەوە گەڵای پانی کۆتایی خڕبووەوە گەشە دەکەن و بە درێژ بوونیان دەچەمێنەوە و پاش ئەمانیش هێشووە گوڵەکان دەست دەکەن بە دەرچوون و گەشە بە شێوەیەکی لەسەر خۆ لە ماوەی مانگ و نیوێک دا بە نزیکی وە دەتوانین ئم پیازانە لە شوێنێکی نیمچە سێبەر دابنێین بۆ ئەوەی یارمەتی هێشووە گوڵەکە بدەین کە زیاتر بەرز ببێتەوە.
وە یەک پیازی هەیاسنت چەندین جار هێشووی گوڵ دەردەکات بەڵام لە سەرەتا حەجمی بچووک دەبێت ، وە دەتوانین پیازەکان لە ناو خاکەکەدا بەجێ بهێڵین بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ ساڵ پاشان دەتوانین هەڵیان بکەنین و دابەشیان بکەین و چەندین پیازی تری لێ بەرهەم بهێنین.
گوڵەکان بۆنێکی خۆشیان هەیە و سوودی هەیە بە بۆنکردنیان و دەتوانین لە ناو ماڵ بیڕوێنین بە شێوەی تاک و زۆر شوێنی ناو ماڵی پێ بڕازێنینەوە و هەروەها هێشووە گوڵەکەی بۆ لێکردنەوە بەکار بهێنین ، پاش لێکردنەوەی هێشووە گوڵەکەش پێویستە گەڵا و هەڵگری گوڵەکە لێ بکەینەوە لە پیازەکە بۆ ئەوەی خۆراکی پێویست لە ناو پیازەکەدا بمێنێتەوە و پیازەکە نەفەوتێت.
دەتوانین پارێزگاری لە پیازەکان بکەین لە شوێنێکی سارد و وشک و هەروەها دەتوانین لە ناو هاڕاوەی داری زبردا هەڵی بگرین تاوەکو شێی دەوری پیازەکان هەڵبمژێت و نەهێڵێت پیازەکان کەڕوو بکەن .
ناوی ئەم گووڵە لە ناوی گەنجێکی یۆنانییەوە هاتووە بە ناوەی (Hyacinthus) کە بە هۆی غیرە کردنەوە کوژراوە !
ئامادەکردنی:
دەوەن سەردار حەمە عەلی
ئەندازیاری کشتوکاڵی
پێکهاتەی گەڵای مۆرینگا %٣٠ بۆ %٤٠ ی پرۆتینە ، وە پێک دێت لە ١٨ ترشی ئەمینی ، کە نۆ دانەیان ترشە ئەمینییە سەرەکییەکانن . ئەمەش وا دەکات مۆرینگا سەرچاوەیەکی باشی دابینکردنی پرۆتین بێت ، وە ئێمەش بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە پرۆتین دەبێت لە پێکهێنانی ئێسک و پێست ، و خوێن و بەرهەم هێنانی هۆڕمۆنات و ئەنزیمات بە بێ پرۆتین لەشمان شی دەبێتەوە و لەبەر یەک هەڵدەوەشێت.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)