أكتوبر 2022

 

ههڵئاوسان(انتفاخ)Bloat case لهکاوێژکهرهکاندا:

ههڵئاوسان دۆخێکی نهخوازراو و ترسناکهلهگیاندارهکاوێژکهرهکان وهلهئهسپ و چهند گیاندارێکی تریشا ههیهبهڵام مهبهستی ئێمهکاوێژکهری راستهقینهیهوهک مانگا و گامیش وبزن و مهڕ و چهند جۆرێکی کێوی که‌ تیایاندا ڕوئهدات بههۆی زۆرخواردنی گژ وگیا و ئاڵفی سهوزهوهیان خواردنی سێپهڕهی تازهپێگهشتوو و پاقلهمهنیهکان بهگشتی کهکهلهکاتی ههرس کردنا گازێکی زۆر دروست ئهبێ کهزۆرتر بهقرقێنهدانهوهدهرهچێ لهڕێڕهوی کۆئهندامی ههرسهوهبهڵام ههر چونه‌ناوه‌وه‌ی مهوادێک یان مانهوهی خۆراکێک وائهکات بچێتهورگ Rumen وههڵئاوسان ڕوبدات.

نیشانهکانی:
1-
ههڵئاوسانی بهشی دواوهی سک لای چهپ کهورگی  تیایه‌.
2-
چیتر خواردن ناخوات.
3-
ئارهزوویی بهڕۆشتن نامێنێ.
4-
دهرکهوتنی پهستان و دهنگی بهرز لهئاژهڵهکهوههڵئاوسانی چاوی (لهکاتی گهشتن بهدۆخی ترسناک).
5-
دوودڵی بۆ میز کردن و پیسای کردن.
6-
ههناسهدانێکی خێراو ههنێ جاریش دهمی بهکراوهی ئهمێنێتهوهو زمانی دهرهکهوێت.
7-
ڕهت بردن و به‌لاداکه‌وتن.
لهدۆخی پێشکهوتوو و ترسناک ئاژهڵهکهئهکهوێ و بهخێرای ئهمرێ چونکهگهدهی ههڵئاوساوهو پهستانی خستۆتهسهر سیهکان ڕێگری ههناسهدان و ئهوشانانهی کردوهکهکرداری ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین تیایاندا ڕوو ئهیا وهڕێ لههاتوچۆی خوێن ئهگرێ.

چارهسهرکردن:
لهدۆخی سهرهتایدا:-
ئامادهکردنی گیراوهی دژهههڵئاوسان وهجووڵهپێکردنی ئاژهڵهکهتا گیراوهکهتێکهڵ بهبهشهکانی کۆئهندامی ههرس ببێت و بگاتهورگ ((Rumen...وهلهچهند دۆخێکی تردا چهند گیراوهیهکی دژهههڵئاوسان لهڕێگای ڕێڕه‌وی گهدهوهراستهوخۆ ئهکرێتهناو گهدهوهو چهند گیراوهیهکی تری زهیتی و دهرمان زۆرجار بۆ مهڕوماڵات بهکاردێت یان لهدۆخی سهرهتاییا گیراوهگازیهکان بهکاردێ...
لهدۆخی ترسناک و پێشکهوتوو بههۆی دهزگای ترۆکا و کانۆلا(trocar and cannula) وهکونێک ئهکهینهلای چه‌پی ورگ ته‌نیشت سێ به‌نده‌ لهڕێگای پێستهکهیهوهکهکانولاکهئهمێنێتهوهوه‌کقاعیدهیهک تا ڕزگاری ئهکهین لهو گاز و ههڵاوساوییهوهههندێ جار ههڵاوساویهکهبههۆی نایلۆن و پلاستیکهوهیهدهریان ئههێنین..

پێش توشبوون یان خۆپاراستن:
1-
دیاریکردنی بڕی خواردن و وهڕێگا گرتن لهلهوهڕی زۆر و خواردنی زیاد له‌ پێویست.
2-
تێرکردنی ئاژهڵهکهبهکا پێش چوون بۆ لهوهڕ و خواردنی ئاڵفی سهوز یان دانه‌وێڵه‌کان وهیان زۆر جوڵانیان تا توش بهههڵئاوساوی نهیهن.
3-
لهوڵاتهپێشکهوتووهکان پرژاندنی زیت بهلهوهڕگاکان کهچهند مادهیهکی زهیتی تیایهڕێ لهههڵئاوسان ئهگرێ
4-
ئهگهر توانرا پێش لهوهڕ گیراوهی دژهههڵئاوسانیان بۆ بکرێتهئاوهوهڕێگایه‌کی تۆزێ گرانه له‌ڕووی مادییه‌وه‌ بۆپراکتیزهکردنی...







   

وهرگێڕان و ئاماده‌کردنی:
باوان مصطفی عبدالرحمن، مامۆستای یاریدهدهر له‌ به‌شی زانستی ئاژه‌ڵ لهکۆلێژی زانستهئهندازیارییه‌ کشتوکاڵیهکانی زانکۆی سلێمانی (14-10-2022)

 

سهرچاوه‌کان‌:

1.www.dpi.nsw.gov.au،NSW Department of Primary Industries 2007

wikihow.com/Treat-and-Prevent-Bloat-in-Cattle.2 

flockandherd.net.au/sheep/reader/bloat-frothy-II.html .3