فبراير 2015


ناوی زانستی:-       Washingtonia spp.  
ناوی ئینگلیزی:-   California fan palm ، Mexican fan palm
ناوی عەرەبی:- واشنگونیا
خێزان:- النخیلیە Palmaceae وە پێشتر (Arecaceae)ەبووە



داری قاوە ، دار ، قاوە ، دەوەن

ناوی عەرەبی:- البن
ناوی ئینگلیزی:- Coffee tree
ناوی زانستی:-   Coffea L
لە خێزانی:-  Rubiaceae
درەختێکی هەمیشە سەوزی بەتەمەنە لە ناوچە ئیستیواییەکان ئەڕوێت کە کەش و هەوایان گەرم و شێدارە لە کاتی گەشەکردن و وە گەرم و وشکە لە کاتی پێگەشتنی.بەرزی درەختەکە (٦ - ٩) مەتر بەرز دەبێتەوە . دوای چاندنی بە (٦ - ٨)سال بەر دەگرێت.



ناوی کوردی:- پەڵپینە
ناوی عەرەبی:- بربین ،البقلە
ناوی ئینگلیزی:-  Pourpier
ناوی زانستی:-  Portulaca oleracea
نیشتیمانی سەرەکی ڕووەکی پەڵپینە وڵاتی هیند و ئێرانە. رووەکێکی بڵاوە لەسەر گۆی زەوی یەکێکە لە ٨ ڕووەکە بڵاوەکان لە جیهاندا، ڕووەکێکی وەرزی هاوینەیە ، گەشەیەکی خێرای هەیە لە وەرزی بەهارو هاویندا، بە تایبەت لەو زەویانەی کە بەراون ئەڕوێت. بەرزیەکەی ئەوپەڕی ئەگاتە ٢٥سم ڕووەکیکی ڕاکشاوە (زاحف) ە .







پارێزگاری لە نیشتمانەکەت بکە ، ئەم هێمایە بۆ بەبیرهێنانەوەی خەلکە تاوەکو قووتوەکە یان پاکێتەکە بخاتە ناو سەلە یاخودا تەنەکەی زبل ، ئامانج هۆشیارکردنەوەی خەلکە لە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئەو ژینگەی تیدا دەژیت .


 خۆراک :-
خۆراک کۆمەڵێک ماددەی گرنگە دەبێت نۆژبکرێت بۆ پاراستنی تەندروستی و گەشە و کردارە زیندەگیەکان لە بونەوەرە زیندەوەکان .
یەکێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای philips بریتییە لە دروستکردنی (کورە هەنگ)ێک کە دەتوانرێت لە نێو باڵەخانە و مالەکان دا بە ئاسانی دابنریت و بە شێوەیەکی ئاسان هەنگوینەکەی لە کاتی نان خواردنی بەیانیان دا کۆ بکرێتەوە و بەکاربهێنرێت.
کە پێی دەوترێت (Urban beehive)


جۆرە دارێک لە ئەفریقیا و ئوسترالیادا هەیە، هەندێکیان زیاتر لە (٣٠) هه‌زار گاڵۆن ئاو هه‌ڵده‌گرێت.