گرنگترین
! Kangaroo and strange factکه‌نگه‌ر و ڕاستیه‌کی سه‌یر
جۆرێکی که‌نگه‌ر ئهوگیاندارهیه که دوو جۆر
شیری پێکهاته جیاواز بۆ دوو ته‌مه‌نی جیاواز له یه‌ک کاتدا به‌رهه‌م ئه‌هێنێ !
بێچووی که‌نگه‌ر که‌پێی ئه‌وترێ ((joeys چه‌ند مانگێک
له‌ناوسکی دایکی ئه‌مێنێته‌وه که‌پێی ئه‌ڵێن گیرفان وه شیر ئه‌خوات پاشان که ئه‌و گیرفانهشی
جێ هێشت له‌ده‌ره‌وه‌ش تا ته‌مه‌نی ساڵێک تێ ئه‌په‌ڕێ شیر ئه‌خوات و پاشان ئه‌وه‌ستێ له شیر خواردن و به‌ته‌واوی
ئه‌چێته سهرخواردی وشک.
کاتێ بێچوویه‌کی هه‌یه و بێچویه‌کی تری ئه‌بێ شتێکی سه‌یر له پێکهاته‌ی شیری ناو
گوانهکانیا ڕووئه‌یات و به‌جۆرێک بۆ بێچووه گه‌وره‌که شیرێکی پڕه له کاربۆ
هیدرات واته گوانێکی شیرێک ئه‌یات که بهکاربۆ هیدرات ده‌وڵه‌مه‌نده
و وه گوانه‌که‌ی که‌ش که گۆڕانی بهسهردایهت و شیرێک ده‌ره‌یات که ده‌وڵه‌مه‌نده
به چه‌وری (fat) و پڕۆتین بۆ تازه له‌دایک بووه‌که. ئه‌مه‌ش شتێکی که‌م وێنه‌یه
له ناو گیانداره شیرده‌ره‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر شیر
به بێچووه‌کانیان ئه‌یه‌ن.
ته‌نها
ئه‌توانین بڵێین پاک و بێگه‌ردی بۆ خوای
باڵاده‌ست له جوانی و ناوازه‌یی دروستکراوه‌کانی
ئاماده‌کردن
و وه‌رگێڕان:
1- باوان مصطفی عبدالرحمن
(مامۆستا له به‌شی زانستی ئاژه‌ڵ، کۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه کشتوکاڵیه‌کانی
زانکۆی سلێمانی)
2- اسماعیل عثمان کریم (ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی, بواری زانستی ئاژه‌ڵ و سه‌رپه‌رشتیار له کارگه‌ی ده‌رمانی پایۆنیر-سلێمانی)
سه‌رچاوه‌کان:-
1- Omg-facts.com/Animals/Kangaroos-Can-Produce-Two-Different-Type/21148
2- Zooborns.com/zooborns/2012/04/wallaby-twins-a-rare-and-welcome-surprise.html
زینک ماددەیەکی خۆراکی بچووکە ئەم ڕۆڵە گرینگانەی هەیە لە رووەکدا :-
٢-زینک رۆلی هەیە لە بەرهەمهێنانی ترشی ئەمینی گلاسین (glycine amino acid) کە گرنگە لە میتاپۆلیزمی پرۆتین لە رووەکدا.
٣-ڕۆڵی هەیە لە درووست بوونی کلۆرۆفیل کە بەرپرسە لە ڕەنگی سەوزی ڕووەک.
٤-زینک کاردەکات بۆ پێگەیشتنی دانەوێڵەی گەنم هەروەها لە فاسۆڵیا و فسیتق بۆیە گرینگی‌دان بە توخمی زینک لەم بەرووبوومانە کوالێتی بەرهەمەکە بەرزدەکاتەوە.
٥-ئەم توخمە لە قۆناغی گوڵکردنی رووەک گرنگە بەوپێیەی گوڵەکان دەگۆرێن بۆ گرێ وقەد پتەوتر دەبێت.
نیشانەکانی کەمی توخمی زینک لە رووەکدا:-
١-دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر گەڵا.
کەمی زینک دەبێتە هۆی رێگریکردن لە دابەشبوونی خانەکانی رووەک کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی گوڵ.
نووسینی : ئارا قادر
هه‌ڵئاوسان(انتفاخ)Bloat case له کاوێژکه‌ره‌کاندا:
هه‌ڵئاوسان دۆخێکی نه‌خوازراو و ترسناکه له گیانداره کاوێژکه‌ره‌کان وه له ئه‌سپ و چه‌ند گیاندارێکی تریشا هه‌یه به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه کاوێژکه‌ری راسته‌قینه‌یه وه‌ک مانگا و گامیش وبزن و مه‌ڕ و چه‌ند جۆرێکی کێوی که تیایاندا ڕوئه‌دات به‌هۆی زۆرخواردنی گژ وگیا و ئاڵفی سه‌وزه‌وه یان خواردنی سێپهڕهی تازه پێگه‌شتوو و پاقله‌مه‌نیه‌کان به‌گشتی که که‌له‌کاتی هه‌رس کردنا گازێکی زۆر دروست ئه‌بێ که زۆرتر بهقرقێنه دانه‌وه ده‌ره‌چێ له‌ڕێڕه‌وی کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه به‌ڵام هه‌ر چونه‌ناوه‌وه‌ی مه‌وادێک یان مانه‌وه‌ی خۆراکێک وائه‌کات بچێته ورگ Rumen
وههڵئاوسان ڕوبدات.
نیشانه‌کانی:
1-هه‌ڵئاوسانی به‌شی دواوه‌ی سک لای چه‌پ که ورگی تیایه.
2-چیتر خواردن ناخوات.
3-ئاره‌زوویی به‌ڕۆشتن نامێنێ.
4-ده‌رکه‌وتنی په‌ستان و ده‌نگی به‌رز له ئاژه‌ڵه‌که وههڵئاوسانی چاوی (له کاتی گه‌شتن به دۆخی ترسناک).
5-دوودڵی بۆ میز کردن و پیسای کردن.
6-هه‌ناسه‌دانێکی خێرا‌و هه‌نێ جاریش ده‌می به‌کراوه‌ی ئه‌مێنێته‌وه‌و زمانی ده‌ره‌که‌وێت.
7-ڕه‌ت بردن و به‌لاداکه‌وتن.
له‌دۆخی پێشکه‌وتوو و ترسناک ئاژه‌ڵه‌که ئه‌که‌وێ و به‌خێرای ئه‌مرێ چونکه گه‌ده‌ی ههڵئاوساوهو په‌ستانی خستۆته‌سه‌ر سیه‌کان ڕێگری هه‌ناسه‌دان و ئهوشانانهی کردوه که کرداری ئاڵوگۆڕی
ئۆکسجین
تیایاندا ڕوو ئه‌یا وه ڕێ له هاتوچۆی خوێن ئه‌گرێ.
چاره‌سه‌رکردن:
له
دۆخی سه‌ره‌تایدا:-
ئاماده‌کردنی گیراوه‌ی دژه هه‌ڵئاوسان وه جووڵه‌پێکردنی ئاژه‌ڵه‌که تا گیراوه‌که تێکه‌ڵ به‌به‌شه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رس ببێت و بگاته ورگ ((Rumen...وهلهچهند دۆخێکی تردا چه‌ند گیراوه‌یه‌کی دژه هه‌ڵئاوسان له‌ڕێگای ڕێڕه‌وی گه‌ده‌وه راسته‌وخۆ ئه‌کرێته ناو گه‌ده وه و چه‌ند گیراوه‌یه‌کی تری زه‌یتی و ده‌رمان زۆرجار بۆ مه‌ڕوماڵات به‌کاردێت یان له دۆخی سهرهتاییا گیراوه گازیه‌کان به‌کاردێ...
له‌دۆخی ترسناک و پێشکه‌وتوو به‌هۆی ده‌زگای ترۆکا و کانۆلا(trocar and cannula) وه کونێک ئه‌که‌ینه لای چه‌پی ورگ ته‌نیشت سێ به‌نده له‌ڕێگای پێسته‌که‌یه‌وه که کانولاکه ئه‌مێنێته‌وه وه‌ک قاعیده‌یه‌ک تا ڕزگاری ئه‌که‌ین له‌و گاز و ههڵاوساوییه وه هه‌ندێ جار ههڵاوساویهکه به‌هۆی نایلۆن و پلاستیکهوهیه ده‌ریان ئه‌هێنین..
پێش توشبوون یان خۆپاراستن:
1-دیاریکردنی بڕی خواردن و وه ڕێگا گرتن له له‌وه‌ڕی زۆر و خواردنی
زیاد له پێویست.
2-تێرکردنی ئاژه‌ڵه‌که به کا پێش چوون بۆ له‌وه‌ڕ و خواردنی ئاڵفی سه‌وز یان دانه‌وێڵه‌کان وه یان زۆر جوڵانیان تا توش به هه‌ڵئاوساوی نه‌یه‌ن.
3-له‌وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان پرژاندنی زیت به له‌وه‌ڕگاکان که‌چه‌ند ماده‌یه‌کی زه‌یتی تیایه ڕێ له هه‌ڵئاوسان ئه‌گرێ
4-ئه‌گه‌ر توانرا پێش له‌وه‌ڕ گیراوه‌ی دژه هه‌ڵئاوسانیان بۆ بکرێته ئاوه‌وه ڕێگایه‌کی تۆزێ گرانه له‌ڕووی
مادییه‌وه بۆ پراکتیزه‌کردنی...
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی:
باوان مصطفی عبدالرحمن، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له به‌شی
زانستی ئاژه‌ڵ له کۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه کشتوکاڵیه‌کانی زانکۆی سلێمانی (14-10-2022)
سه‌رچاوه‌کان:
1.www.dpi.nsw.gov.au،NSW Department of Primary Industries 2007
wikihow.com/Treat-and-Prevent-Bloat-in-Cattle.2
flockandherd.net.au/sheep/reader/bloat-frothy-II.html .3





