دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm

زانیارى گشتى لە سەر باخى زەیتون بەرهەمدار
١- درەختى زەیتون دەست دەکات بە گوڵ گرتن لە مانگى (نیسان) تا مانگى (ئایار) لەم قۆناغەدا پێویستە زۆر ئاگادارى کارى ئاودان ببن.،لە بەر ئەوەى ئاودانى زیاد ئەبێتە هۆى هەڵوەرینى گوڵەکان وە لە پاشدا کەمى بەرهەم .باخ ئاو نادرێت تەنها لە کاتى پێویست دا نەبێت وەک حاڵەتى ووشکە ساڵى.

٢ -کۆمەڵەى رەگى درەختى زەیتون دەکەونە رووکارى سەرەوە ى زەوى،لە بەر ئەوە پێویستە لە کاتى کێڵان دا زۆر ئاگاداربن وکێڵانەکە قووڵ نەبێت.
٣-بەرهەمى زەیتون لە ناوەراستى مانگى(١٠) تشرینى یەکەم دەگاتە پێگەیشتن وە لە نیشانەکانى پێگەیشتنى ،رەنگى زەیتوونەکە دەگۆرێت .هەر کاتێک لە ٧٥% ى رەنگى زەیتوونەکە لە سەوزەوە گۆڕدرا بۆ قاوەیى بەڵگەى پێگەیشتنى بەرهەمەکەیە.
٤-لە کاتى دەست پێکردن بە لێکردنەوە یان رنینى بەرهەمى زەیتون .پێویستە راستە وخۆ بەرهەمەکە بگاتە کارگەى دەرهێنانى زەیتى زەیتون لە ماوەیەک تێپەرنەکات لە (٢٤-٤٨)کات ژمێر (ئەگەر بەرهەمەکە بۆ مەبەستى بەرهەمهێنانى زەیت بوو).وە بەپێچەوانەوە دواکەوتنى زیاتر لەو ماوەیە ئەبێتە هۆى خراپ بوونى جۆرى زەیتەکە وزیاد بوونى رێژەى ترشێتى لە تامەکەى دا.
٥-ڕنینى بەرهەمەکە پێش پێگەیشتنى ،لە بەر ئەوەى بەرهەمەکە ڕەق وبەهێزە کردارى ڕنین قورس دەبێت وە لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆى شکاندنەوەى لق وچلێکى زۆرى درەختەکان. وەهەروەها ئەگەر بەرهەمەکە زیاد پێگەیشتبێت لە کاتى ڕنین دا بەرهەمێکى زۆر هەڵدەوەرێت ودەکەونە سەر زەوى وئەوەش دەبێتە هۆى زەرەرمەندبوونى وەبەفیرۆ چوونى بەرهەمەکە.
٦-پێویستە لەکاتى ڕنینى زەیتون دا ڕاخەرێک یان تۆرێک ڕابخرێت لە ژێر درەختەکاندا بە مەبەستى بەرنەکەوتنى بەرهەمەکە  ڕاستەوخۆ بەر زەوى وە هەروەها بە ئاسانى کۆکردنەوەى بەرهەمەکە بەم رێگایە لە کۆتایى کاتى ڕنیندا

کارە خزمەتگوزاریى یەکانى باخی زەیتون
١-لە کاتى ڕواندنى نەمامەکان پێویستە دارێک یان هەر ڕاگرێکى تر دابنرێت لە گەڵ نەمامەکان .وە پاش ڕواندن تا ماوەى (٣)سێ ساڵ نابێت هەڵپاچین بکرێت بۆ نەمامەکان.لە ساڵى چوارهەمدا لقە ووشکەکان وئەو لق وپەلانەی بە یەکدا چوون لادەبرێت،وە قەدى سەرەکى بۆ درەختەکە دیارى دەکرێت.
٢-پەین کردن:بە هۆى بەرزى نرخى پەینى کیمیاوى ومەترسیەکانى بەکار هێنانى ،وە بەمەبەستى دەسکەوتى بەرهەمێکى ئۆرگانى باش، رێنمایى دەدەین بە بەکارهێنانى پەینى ئاژەڵى بە مەرجێک باش شی بووبیتەوە  وە دەتوانرێت بۆ هەر درەختێک (٣-٤)کگم بدرێت لە رێگەى تێکەڵ کردنى لەگەڵ گڵەکەدا ،بە مەرجێک (٦٠)سم دووربێت لە قەدى درختەکەوە وەباشترین کات بۆ پێدانى ئەم پەینە سەرەتای وەرزى زستانە.
٣-کێڵان:  یەکێکە لە کارە گرنگ وپێویستى یەکانى خزمەتکردنى باخى زەیتون ،پێویستە بە لایەنى کەمەوە ساڵى دوو جار زەویى یەکە بکێڵدرێتەوە.یەکەم لە کۆتایى وەرزى پایز بە مەبەستى شکاندن و ووردکردنى  گڵى باخەکە وزیاد کردنى تواناى وەرگرتن وهەڵگرتنى ئاوى باران .وە دووهەم لە سەرەتای وەرزى بەهار بە مەبەستى لە ناوبردن وقەڵاچوکردنى گژوگیاى دەوروبەرى نەمامەکان.
دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm

دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm

دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm

دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm

چۆنیەتى دامەزراندنى باخی زەیتون
بە مەبەستى دامەزراندنى باخى زەیتون بە شێوازێکى زانستى پێویستە بەم خاڵانەى خوارەوە ئاشنا ببین:
١-پێش دەست نیشان کردنى شوێنەکە ،پێویستە بزانین کە درەختى زەیتون بەرگەى بەرزى ونزمى پلەى گەرما دەگرێت لە نێوان (-٧ تا ٥٠)س٥.
٢- درەختى زەیتون بەرگەى تێنوێتى وکەمى ئاودان دەگرێت زیاتر لە جۆرەکانى ترى درەختى میوە. لە بەر ئەوە پێویستە بڕى ئاوى ئاودان بە هەند وەربگرین.
٣- درەختى زەیتون بە شێویەکى گشتى درەنگتر دەگاتە قۆناغی بەرگرتن بە بەراورد لە گەڵ درەختەکانى دیکە.لە بەر ئەوە دەتوانرێت لە پێنج ساڵى یەکەمى تەمەنى باخەکە،هەندێک جۆر لە نەمامى  میوە بە تایبەتى ترێ یان بەروبوومى پاقلەمەنى یەکان بڕوێنرێت لە نێوان درەختەکاندا بە مەبەستى سوود وەرگرتن لە کات ،جگە لە ڕواندنى سەوزەوات.
٤- بە شێویەکى گشتى درەختى زەیتون بەرگریى یەکى باشى هەیە بۆ نەخۆشى ودەردە کشتوکاڵى یەکان، بەڵام زۆر گرنگە لە کاتى دامەزراندنى باخى زەیتون نەمامەکان لە سەرچاوەى باوەر پێکراوەوە دابین بکرێن
٥- مەبەست لە دیاردەى (معاومە) ئەوەیە کە بەرهەمى درەختەکان ساڵێک زۆر دەبێت وساڵى دوایى کەم بەردەگرێت .وئەم دیاردەیە لە درەختى زەیتون زیاتر بەدى دەکرێت وەک لە درەختەکانى دیکە.بە مەبەستى دوور کەوتنە وە لە کەمى بەرهەم پێویستە گرنگى بدرێت بە پەین کردن وهەڵپاچین لەو ساڵەى کە پێش بینى دەکەین دیاردەى (معاومە) رووبدات.
٦- بە مەبەستى ئا مادە کردنى زەوى پێویستە کێڵانى زەویى بە شێوەیەکى باش بێت ،وە پاش ئەوە هێلکارى دەکرێت بۆ زەوییەکە بە دوورى (٥*٥)م یان(٥*٦)م لە نێوا ن نەمامەکان وە هەروەها هێڵەکان.
پاش دیارى کردنى شوێنى ڕواندنى نەمامەکە ،چاڵەکە هەڵدەکەنرێت  بە قووڵى وپانتایى(٥٠*٥٠*٥٠)سم، وەباشترە پەینى ئۆرگانى بکەینە چاڵەکان ونەمامەکان دەڕوێنین پاش کۆتایى ئاو دەدەرێن.
دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm

دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm


گرنگترین دەردونەخۆشیەکانى زەیتون
١-مێشى بەرهەمى زەیتون(ذبابة الزیتون): دائەنرێت بە مەترسیدارترین مێروو کە تووشى درەختى زەیتون دەبێت وخۆراکى دەکەوێتە سەر بەرهەمەکە وەئەوەش دەبێتە هۆى کەوتنە خوارەوەى بەرهەمەکە وە لە پاشدا خراپ بوونى ودابەزینى کوالیتى زەیتونەکە.
بەرزى پلەى گەرمى وکەمى ئاودان وهەڵپاچینى زیاد هۆکارن بۆ توشبوون وبڵاوبونەوەى ئەم مێرووە.
٢-سیس بوونى زەیتون یان(فیرتیسلیوم):هۆکارەکە کەڕووە ئەبێتە هۆى سیسبوونى چڵ ولقە سەرەکى یەکانى بە شێکى یان هەمووى .بە زۆرى تووشى جۆرەکانى زەیتى دەبێت.هاوسەنگى لە پەین کردن وبەکار هێنانى سیستەمى ئاودێرى بە دڵۆپاندن وە بە شێوەیەکى رێک ئەبێتە هۆى سنووردارکردنى بڵاوبونە وەى ئەم نەخۆشى یەوە پێویستە بۆ رزگاربوون لە درەختە تووش بووەکان ببڕدرێنەوە یان بسووتێنرێن لە گەڵ هەموو کۆمەڵەى رەگەکەشدا.وشوێنەکەشیان پووختە (تعقیم) بکرێت ،ئەم جۆرە نەخۆشى یە دەست نیشان کراوە لە کوردستان ودائەنرێت بە گرنگترین نەخۆشى کەڕوویى زەیتون.
٣-نەخۆشى گەنینى ڕەگەکان(فیتوفثورا)
دائەنرێت بە دووهەم گرنگترین نەخۆشى کەڕوویى لە کوردستان.ئەبێتە هۆى زەرد بوونى کۆمەڵەى سەوزى درەختەکە وەگەنینى ڕەگەکان ،تێبینى ئاسان داماڵێنى ڕەگەکە دەکرێت وە داخوران لە توێکڵى(قلف)ى درەختەکە لە ژێر خاکدا.دەتوانرێت چارە سەر بکرێت بە بەکار هێنانى دەرمانى قەڵاچۆکەرى کەڕوویى کە ماددە چالاکەکەى (میتالاکسیل) بێت ،وە پێویستە دووربکەونەوە لە رێگاى ئاودانى ئاسایى بە مەبەستى رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى نەخۆشى یەکە.
٤-چاووى تاووس(عین الطاووس):
هۆکارەکەى کەڕووە ،دەبێتە هۆى هەڵوەرینى گەڵاکان وە وەستاندنى گەشەو ووشک بوونى درەختەکە بە تەواوى.تا ئێستا ئەم نەخۆشیە نە بینراوە لە کوردستان.
٥-سیلى زەیتون(سل الزیتون):
هۆکارەکەى بەکتریایە وئارەزووى شێ بەرزو پلەى گەرمى مام ناوەندى هەیە.وە هەر وەک نەخۆشى چاوى تاووس(عین الطاووس)،تا ئێستا لە کوردستان نەبینراوە.
دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm

دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm

هۆکارە کاریگەریەکان لە سەر رێژەى زەیتى زەیتون
ژمارەیەک هۆکار هەن کە کاریگەرى دەکەنە سەر رێژەى زەیت .لە زەیتون دا،وەک ئەمانەى خوارەوە بە پێ ى گرنگى:
١-جۆر یان تەرزى زەیتون:
وەک زانراوە ژمارەیەک تەرزى زەیتونى سەر مێزهەن وەک (دان،قەیسى،جلگ،ڕشرسى) وە تەرزى زەیتون بە مەبەستى بەرهەمى زەیت وەک (نیبالى،ێورانى،خچیرى،زەیتى،شملالى) وەهەندێک تەرزى زەیتون هەن بۆ هەر دوو مەبەستەکەیە وەک (بعشیقە،دهکان).
٢-پلەى گەرمى:
زەیتون بە شێوەیەکى گشتى بە درێژایى ساڵ پێویستى بە پلەى گەرماى مام ناوەند هەیە،لە بەر ئەوە ووڵاتەکانى کەنار دەریا ى سپى ناوەراست بە ڕواندنى زەیتون بە ناوبانگن،وە ڕواندنى زەیتون لە کوردستان دا گونجاو سەرکەوتووە بەڵام گەیشتنى بە پلەى بەستن وەهەروەها بەرز بوونى پلەى گەرما ئەبێتە هۆى دابەزینى رێژەى زەیت .
٣-حاڵەتى باخەکە:
لە ڕووى خزمەتگوزاریى یەوە وەک (کێڵانى وەرزى،هەڵپاچین ،پەین کردنى هاوسەنگ،ئاودانى رێکخراو)،هەموو ئەمانە کاریگەرى دەکەنە سەر زیادەى بەرهەم وبەرزبوونەوەى رێژەى زەیت.
٤-خێرایى لە گەیاندنى بەرهەمى زەیتون بۆ کارگە .پاش ڕنین راستە وخۆ گەیاندنى بۆ کارگەى دەرهێنانى زەیت.وەک ئاماژەمان پێدا پێویستە ماوەى گەیاندنى تێپەر نەکات لە (٢٤-٤٨)کات ژمێر ،وەگواستنەوەى بەرهەمەکە بە سندوقى پلاستیکى،کە هەوا گۆرکێ ى هەبێت وە نابێت بکرێتە تورەکەى پلاستیکى یان هەر شتێکى دیکەوە.
٥-ڕنینى بەرهەمى زەیتون:
بە رێگاى میکانیکى(ئامێر) گونجاوترین رێگایە ،بە شێوەیەک بەرهەمەکە زەرەرمەند نەبێت وە ڕنینی زیاترین بڕى بەرهەم ،وە هەروەها نەشکاندنەوەى لقى درەختەکان.
بە شێوەیەکى گشتى لە گەڵ جێ بەجێ کردنى هەموو ئەو خاڵانەى سەرەوە بۆ هەر یەک تەن لە بەرهەمى زەیتون بڕى (١٢٠-١٥٠) لیتر زەیتى زەیتونى لێ بەرهەم دەهێنرێت.
دامەزراندن وبەرێوەبردنى باخی زەیتونOlive tree farm



هەرێمى کوردستان 
وەزارەتى کشتوکاڵ وسەرچاوەکانى ئاو
بەرێوەبەرایەتى گشتى  
باخدارى ودارستان وپاوان
بەرێوەبەرایەتى باخدارى
٢٠١٧

زۆر سوپاسی بەڕێز (حسێن حەمە کەریم) بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان ، دەکەم بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ بلۆگەری کشتوکاڵ 

ئامادەکردنەوەی بابەت وێنەکان:
دەوەن سەردار حەمە عەلی
ئەندازیاری کشتوکاڵی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: