سوود و زیانەکانی نەعناع
نەعناع یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە لەکاتی چاندنیدا پێویستی
بە چاودێری هەیە و ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و کانزای گرنگی تێدایە بۆ تەندروستی
مرۆڤ و ڕێژەیەکی باش لە دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە کە بۆبەرگریکردن لە لەش دژی
نەخۆشی شێرپەنجە. و تامێکی کەمێک تونی هەیە لەهەمان کاتتدا دەرمانە و بۆنێکی
بەهێزی هەیە. سەرەتا لەلایەن ڕۆژهەڵاتیەکانەوە بەکارهاتووە و دواتر گواستراوەتەوە
بۆ ئەوروپا.
هەروەها نەعناع سودێکی زۆری هەیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە
زەیتی مانیتۆل و ترشە ئەندایمەکان و پرۆتین و ڕیشاڵی تێدایە وە گرنگیەکی زۆری هەیە
بۆپێست بەتایبەت ئەو پێستانەی کە چەورن ئەگەر تێکەڵەیەک دروست بکەیت لە نەعناع و
تەرخون و جاترە و لیمۆ بیان کوڵێنیت و لەناو شوێنێکی گەرم هەڵمەکەی بە لەشدا بچێت
دژی سوربونەوە و هەڵئاوسانی پێستە.
لەبەر ئەوە نەعناع پارێزگارێکی باشە بۆ هەوکردنی پێست.
هەروەها گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ قژ بەتایبەت بۆ لابردنی کڕێش و یارمەتی گەشەی قژ
دەدات، خواردنی ١ کوپ ئاوی نەعناعی گەرم دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆکین و پژمین و
ئازاری سەر.چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوانەی توش بوون بە نەخۆشی قۆڵۆن و کێشەی گەددەیان
هەیە و هەروەها کێشەی سکچوون.
بەڵام لەگەڵ ئەو سوودە زۆرانەدا نابێت بەهیچ شێوەیەک
نەعناع بەکاربهێنریت لەم حاڵەتانەدا چوونکە زیانی هەیە:-
١- ئافرەتی دووگیان نابێت بەکاریبهێنێت.چوونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی منداڵەکەی.
٢- نابێت ئاوی نەعناع یان نەعناع بدرێت بە منداڵی شیرە خۆر نا لە نزیکیەوە دابنرێت.
٣- ئەوانەی هەستیاری قوڕگ و لوتیان هەیە (حەساسیەت)
٤- هەرکاتێک لەکاتی خواردنیدا دەمی وشککرد نابێت بەکاری بهێنیت.
٥- خەوزڕان و نەهێشتنی خەو.
٦- بەردەوام بەکارهێنانی دەبێتە هۆی زیان پێگەیاندن بە سورێنچک.

ئاماددەکردنی:- فەرهەنگ حاجی حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە
بۆچوون: