Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ


- قەڵەمە موتوربە:-
قەڵەمە موتوربە ، یەکێکە لە ڕێگاکانی سەوزە زۆربوونی ڕووەک ، کە بریتییە لە دانانی لقێکی یەک ساڵەیی کورت کە چەند گۆپکەیەکی هەبێت ، لەسەر بەشێکی دی ( قەد بێت یان ڕەگ) ی درەختێکی دیکە. بە بەشی یەکەم دەگوترێت موتوربە،بە بەشی دووەمیش دەگوترێت بنەڕەت، بە مەرجێ شانەکانی موتوربە لەسەر بنەڕەت پەیوەند بێت و ببێتە بەشێک لە بنەڕەتەکە.
زۆربەی کات درێژی موتوربە ( ٥ – ١٠) سم دەبێت ، بەڵام بە پێی جۆری پێوەند کردنەکە دەگۆڕێت ، جار هەیە پێویستمان بە لقی زۆر درێژ دەبێت وەک لە قەڵە موتوربەی پرد ، ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ درەختی بەتەمەن وەکو پۆلە کێوییەکان و پۆلە خراپەکانی نێو ماڵان دەبێت، لە نەمامگەکانیش دا ، هێندە باو نییە . پێشی دەگوترێت موتوربەی قەڵەم یان پەل ، چونکە قەڵەمێکی چەند گۆپکەیی لەسەر درەختە بنەڕەتەکە دادەنێین.

- چۆنیەتی و کاتی وەرگرتنی قەڵەم:-
لەدوای گەڵا هەڵوەرین (کۆتایی پایز و سەرەتای زستان)  قەڵەم لە ڕووەکی چاک و زۆر بەرهەم وەردەگیرێت ، تەمەنیان لە ساڵێک زیاتر و لە کۆتایی لقەکان بێت ، بە مەرجێک چەند گۆپکەیەکی پێوەبێت . ئەو لقانە بە مقەستی تایبەت بەو کارە دەبڕین و دەیانکەینە چەپکی (٥٠) دانەیی ، ئینجا بە پەت دەیانبەستین بە یەکەوە ، هەڵیان دەگرین  تا کاتی موتوربەکردن کە لە ناوەڕاست و کۆتایی زستان دا دەبێت ، واتە لەوکاتەی گۆپکەی قەڵەمەکان لە حاڵەتی متبوون دان و ئاوگی بنەڕەتەکە لە حاڵەتی جوڵەدابێت.

- ئامڕازی پێویست بۆ قەڵەمە موتوربە :-
١- چەقۆی دەم تیژ و خاوێن.
٢- مەقەستی دەم تیژ.
٣- پەتی ڕافیا ، ئەو پەتە تایبەتە بەوەی چەندە شێدار بێت ئەوەندە پتەوتر دەبێت.
٤- چەکوچ و بزمار، بەتایبەتی بزماری ورد ، هەندێ جاریش کەتەریشمان دەوێت.
٥- شەمێ ، بۆ سواخدانی شوێنە پێکەوە بەستراوەکە تاوەکو هەوا نەکێشێ.

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ



- گرنگی قەڵەمە موتوربە:-
١- بۆ بەرهەم هێنانی نەمامێکی زۆر لە پۆلێکی دیاری کراو دا ، چونکە قەڵەمەکە هەموو سیفەتێکی دایکەکەی دەپارێزێت.
٢- بۆ زۆرکردنی پۆلێکی پەسەند لەسەر بنەڕەتێکی بەرهەڵستکار بۆ بارودۆخێکی نالەباری کەش و هەوا یان خاک یان نەخۆشی ، وەک موتوربەی خۆخ لەسەر باوی (بادەم) لە ناوچەی دێمی دا ، یان ترێی ئاسیا لەسەر ترێی ئەمەریکا کە بەرهەڵستی مێرووی فلۆکسرا دەکات.
٣- لەکاتێک دا بمانەوێت هێزی گەشە و قەبارەی تاج و سەرەتای بەرگرتن ڕێک بەخەین ، بەهۆی بە قەڵەمە موتوربە لەسەر بنەڕەتێکی بەهێز .
٤- لە کاتێک دا بمانەوێت ناوەڕۆکی چاندنگە چاک بکەین ، ئەویش قەڵەمە موتوربەی پۆلە بێ بەهاکان بە پۆلی بەهادار.
٥- لە کاتێک دا پەڕێنەر نەبێت ، لێرەدا بەشێک لە پۆلی درەختە نەزۆکەکە بە پۆلێکی پەڕێنراوی چاک ، موتوربە دەکەین.

- بنەماکانی سەرکەوتنی قەڵەمە موتوربە:-
١- پێویستە هەر یەک لە بنەڕەتی موتوربە  باش یەک بگرن .
٢- پێویستە بڕین ڕێک و پێک و بە ئامێری تیژ و خاوێن بێت ، هەروەها بەستنی توند و پتەو سەرکەوتنی کارەکەمان مسۆگەر دەکات.
٣- پێویستە هەر قەڵەمێک زیاد لەیەک گۆپکەی لەسەر بێت ، گۆپکەکەی خوارەوەش نزیک بێت لە شوێنی بڕینی سەر بنەڕەت.
٤- دەبێت برینەکانی سەر دەرەخت لە کاریگەری ئاو و هەوا بپارێزین بەوەی بە مێوی تایبەت سواخ بدرێت ، یان لە دوای بەستن سواخ بدرێت.
٥- لەکاتی حەسانەوەی درەخت ، قەڵەم وەردەگیرێت ، بە مت بوویی هەڵیان دەگرین هەتا کاتی قەڵەمە موتوربە لە کۆتایی زستان دا.

- جۆرەکانی قەڵەمە موتوربە بە گوێرەی ئەو بەشەی قەڵەمەکەی لێ وەردەگرین:
١- قەڵەمە موتوربەی ڕەگ:-
ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ زۆرکردنی سێو و هەرمێ بەکاردێت ، بەوەی بەشێکی ڕەگ یان هەمووی وەک بنەڕەت بەکاردێت ، قەڵەمێکی (١٠ – ١٥) سم درێژ لە لقێکی یەک ساڵە وەردەگرین و لەسەر ڕەگەکە بە یەکەوەی دەبەستین ، ئەم جۆرە لە زستان دا دەکرێت ، بە دوو شێوەش :-

آ - قەڵەمە موتوربەی ڕەگی شێوە قامچی:
ڕێگایەکی باوە، بەتایبەتی بۆ بنەڕەتی لاواز ، کە تیرەیان لە ٢ سم کەمترە لە سەرەتا لووتکەی بنەڕەتەکە (ڕەگەکە) بە درێژی (٣)سم بە شێوەی لار دەبڕین ، پاشان قەڵەمەکەش بە هەمان شێوەی دەبڕین ، بەمەرجێ لایە بڕاوەکان چینی کامبیومیان بکەوێتە سەر یەک بە شێوەیەکی ڕێک ، ئینجا بەهۆی پەتی ڕاڤیاوە ، بەیەکیان دەبەستینەوە و بە شەمێ  کەلێنەکان سواخ دەدەین . ئینجا ڕەگەکە و هەندێ لەقەڵەمەکە لەناو خۆڵدا دەشارینەوە و بەردەوام ئاوی دەدەین تاکو باش گەشە دەکات ، دوای پێکەوە نووسان دەکرێ پەتەکە ببڕدرێت .



ب‌- قەڵەمە موتوربەی ڕەگی زمانەیی:
موتوربە و بنەڕەتەکە بەهەمان شێوەی پێشوو دەبڕین ،لەگەڵ بڕینێکی دی لەسەر سێیەکی سەرەوەی بڕینی پێشووی هەریەک لە موتوربە  و بنەڕەت ،کە بەشێوەی زمانەیی دەبێت یان وەکو پیتی (N) ی لاتینی لێ دێت. لێرەدا بەهۆی ئەو زمانە، بنەڕەت و موتوربە توند بەیەکەوە دەچەسپێن . ئینجا بە پەتی ڕاڤیا توند بەیەکیانەوە دەبەستین و بە مۆمیش سواخی دەدەین، بۆ ئەوەی هیچ هەوایەک نەکێشێ ، ئینجا وەکو ڕێگای پێشوو لەناو خۆڵ دەیشارینەوە و ئاوی دەدەین.






٢- قەڵەمە موتوربەی بنکەیی :
ئەم جۆرە ، لە بنکەی ئەو درەختانەدا دەکرێت کە دەمانەوێت پۆلێکی کۆن بە پۆلێکی نوێ بگۆڕین ، وەکو کە لە ترێ دا دەکرێت . پۆلە کۆنەکە هەتا ئاستی زەوی دەبڕینەوە ، ئینجا لقە بڕاوەکە لەسەر بنکی قەدەکە دادەنێین  و ب پەتی ڕاڤیا توند بەیەکیانەوە دەبەستین ، بە مۆمیش سواخی دەدەین ، دواتر بە بەرزی (٥) سام خۆڵی بەسەردا دەکەین.

٣- قەڵەمە موتوربەی لووتکە:
ئەم ڕێگایەش بۆ گۆڕینی پۆلی کۆن بە پۆلی نوێی سیفات باش بەکاردەهێنرێت . ئەستووری ئەو لقەی دەمانەوێت بیگۆڕین ، دەبێت لەنێوان (٧،٥ – ١٠ )سم بێت . لەساڵی یەکەم دا نیوەی دەگۆڕین ، لەساڵێ دووەمیش دا نیوەکەی دیکەی دەشکرێ هەمووی لەساڵی یەکەم دا بگۆڕین. 


- قەڵەمە موتوربە بە گوێرەی شێوەکەی لەسەر قەد :-
١- قەڵەمە موتوربەی قامچی:
بە ئاسانترین و باوترین ڕێگا دادەنرێت ، بەتایبەتی بۆ ئەو بنەڕەتانەی کە ئەستووری قەدەکانیان لە (٣) سم تێپەڕ نابێت ، ئەو کاتەش ئەم ڕێگایە سەرکەوتوو دەبێت کە تیرەی موتوربە و بنەڕەت وەکو یەک بێت.
لە سەرەتادا دێین سەری قەدە بنەڕەتەکە بە درێژی (٣) سم بەلاری دەبڕین ، سەری قەڵەمەکەش بەهەمان شێوە، بەمەرجێک هەردوو بڕینەکە تەخت و لووسبن ، ئینجا شوێنە بڕاوەکان لەسەر یەک دادەنێین و بە پەتی ڕاڤیا توند بە یەکیانەوە دەبەستین و  بە شەمێش سوخای دەدەین .

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ



٢- قەڵەمە موتوربەی زمانە:
بنەڕەت و موتوربە بەهەمان شێوەی پێشوو دەبڕین ، ئینجا لەهەر یەک لە بنەڕەت و موتوربە بڕینێکی تر بەشێوەی زمان لە سێیەکی سەرەوەی بڕینەکانی تر دەیکەین ، پاشان بچنە ناویەک و دوایی بە پەتی ڕاڤیا توند دەیانبەستین و بە شەمێ سواخ دەدرێت. ئەم ڕێگایە بۆ قەڵەمە موتوربەکردنی ترێ ئاساییە لەسەر ترێی ئەمەریکا ، کە دەتوانێت بەرگری لە خۆی  بکات بەرامبەر بە مێشوولەی فلۆکسرا.

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ



٣- قەڵەمە موتوربەی قڵیشەیی:
سەرەتا قەدی بنەڕەتەکە بە کەتەر بەشێوەیەکی ئاسۆیی و ڕێک دەبڕین ، پاشان لە ناوەڕاستی ڕووە بڕاوەکە دا ، لە سەرەوە بۆ خوارێ بە قووڵی (٥)سم قڵیشێک درووست دەکەین ، ئینجا ئەو پەلانەی ئامادەکراون کە درێژیان (١٠) سم دەبێ لەسەری لای خوارەوەیان دوو ڕووی دەتاشین ، ئینجا قەڵەمێک لە سەرێکی قڵیشەکە دەئاخنین ، قەڵەمێکی تر لەسەرەکەی تری ، بە مۆمیش شوێنی قڵیشەکە پڕدەکەینەوە ، لێرەدا پێویستە بە پەتی ڕاڤیا و شریتی نایلۆن ناکات ، چونکە قەڵەمەکە لە ناو قڵیشەکەدا بە شەمێ تەواو گیر دەبێت . ئەم جۆرەی موتوربە لە ترێ ، زەردەلوو ، زەیتوون دا ئەنجام دەدرێت.

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ


٤- قەڵەمە موتوربەی توێکڵ:
ئەم جۆرەیان لە بەهار دا ، دەکرێ کاتێ توێکڵ بە ئاسانی لە دارک دەبێتەوە ، یەکەم جار قەدی بنەڕەتەکە لە نزیک ئاستی زەوی بەشێوەیەکی ئاسۆیی دەبڕین ، پاشان لەسەر تویکڵەکە درزێک دەکەین ، ئینجا قەڵیمی هەڵگیراو دەهێنین سەرێکی دوو تاشینی بۆ دەکەین ، یەکێکیان درێژ بۆ ناوەوە وە دووەمیان کورت بۆ دەرەوە . دواتر قەڵەم دەخەینە نێو درزەکە ، بەمەرجێک تۆزێک شوێنی بڕینەکە دیاربێت بە بزماری بچووک قەڵەمەکە گیر دەکەین ، بە شەمێش شوێنی بڕاو سواخ دەدەین ، ئەگەر قەدی بنەڕەتەکە ئەستوور بوو دەتوانین لە قەڵەمێک زیاتری لێ بدەین.

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ


٥- قەڵەمە موتوربەی چارەسەر:
ئەم ڕێگایە ئەو کاتە بەکاردێت کە قەدی ڕووەک لە ئاستی بەرزی(١-٢) مەتر دا تووشی خوران یان سووتان دەبێت ، لە کاتێک دا بەس توێکڵی سەرەوەی قەدەکە زیانی پێگەیشتبێت . بۆ ئەمەش دوو ڕێگامان لەبەردەست دایە:

آ- قەڵەمە موتوربەی پرد:
کاتێک قەدی درەختی بەتەمەن تووشی خوران یان سووتان یان هەر زیانێکی تر دەبێت ، لەڕەگی ساغەوە سەرووی شوێنی زیان لێکەوتوو ، کە ساغە لێرەدا جووڵەی ئاوگ کەم دەبێت لەنێوان ڕەگ و قەدە ساغەکە . بۆ چارەسەری ئەمەش ، شوێنی زیان لێکەوتوو پاک دەکەینەوە تاکو دەگاتە سەر شانە ساغەکان ، پاشان بۆیەی ڕۆنی یان بە ماددەی بۆردۆ ، سواخی بەدەین دواتر چەند قەڵەمێکی ئامادە دەهێنین ، کە لە لقی تەمەن یەک ساڵەوە وەرگیرابن ، درێژی هەر قەڵەمێک هەند و نیوی شوێنە پاک کراوەکە (زیان لێکەوتووەکە ) بێت . ئینجا هەردوو سەری هەر قەڵەمێک دەتاشین ، ئینجا دوو درز یان کون لەسەر توێکڵی قەدەکە دەکەین ، یەکێکیان لە سەرووی شوێنی زیان لێکەوتوو ئەوی تریان لە خوارووی شوێنی زیان لێکەوتوو ، هەرقەڵەمێک بەم جۆرە سەری تیژ کراوی لە قەدەکەدا دەچەسپێنین ، بە بزماری بچووک سەری قەڵەمەکان لە قەدەکەدا پەیوەند دەکەین. دەشکرێ سوود لەو لقانە وەربگرین ، کە لە خوارووی شوێنە سووتاوەکە دا هەن و سەری گەشە کردوویان لەسەر ڕووی شوێنی زیان لێکەوتووەکە دەچەسپێنین. ئەم کارەدەبێت لەپێش بەهاربێت ئەگەر گۆپکە لەسەر قەڵەمەکان شین بوون دەیان بڕین ، لێرەدا ئەو قەڵەمانە کاری سۆندە یان بۆری دەبینن بۆ گواستنەوەی ئاو و خۆراک لە سەرەوە بۆ خوارەوە وە بە پێچەوانەشەوە . وە پاش ماوەیەک دەبینین ڕووەکەکە دەگەشێتەوە.


Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ
Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ


ب‌- قەڵەمە موتوربەی پاڵپشت:
ئەم ڕێگایە ئەو کاتە بەکاردێت کە درەختێک ڕەگەکەی نەخۆش بێت و نەتوانێت ئاو  و خۆراکی تواوە بۆ قەدەکان بنێرێ . لێرەدا دەبێت لەتەنیشت درەختەکە دا قەڵیمی هەمان دەرخت یان تۆوی هەمان درەخت بچێنین پاش ئەوەی قەڵەمەکە ڕەگی تەواوی دەرکرد ، سەری قەڵەمەکە دەتاشین و بە هۆی درزێکەوە لە قەدی بنەڕەتەکەدا دایدەنێین و بە شەمێ سواخی دەدەین ، لەمەوە ڕەگی نەمامەکە ئاووخۆراک دەگەیەنێتە ڕووەکە بنەڕەتەکە و لە مردن ڕزگاری دەبێت.

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ



٦- قەڵەمە موتوربەی پێوە نووساندن:-
ئەم ڕێگایە بۆ ئەو ڕووکانە بەکاردێت کە لقەکانیان ڕەقن بە ڕێگای دیکەی سەوزە زۆربوون سەرکەوتنیان کەمە وەکو ترێ ، مانگۆ ،....... هتد
لێرەدا ڕووەکی بنەڕەت بە تۆو لەناو ئینجانەدا دەچێنین ، پاش گەشەکردنی تەواو لە شوێنێکی بەرز لە نزیک  ئەو درەختەی دادەنێین کە دەمانەوێت موتوربەی لێ وەربگرین لە لقی هەردوو ڕووەکەکە بە درێژی (٥ – ٧) سم دەتاشین. پاشان شوێنە تاشراوەکان بە یەکەوە دەلکێنین و بەپەت توند بەیەکیانەوە دەبەستین ، ئینجا بە شەمێ سواخی دەدەین. لێرەدا هەردوو ڕووەکەکە لەسەر ڕەگی خۆیان گەشە دەکەن ، هەتا باش پێکەوە دەنووسێن کە نزیکەی سێ مانگ دەخایەنێت ، ئینجا ئەو لقەی وەکو موتوربە پێویستمان بوو ، لە ژێرەوەی پێکەوە نووساندنەکە دەیبڕین ، بنەڕەتەکەش لە لای سەرەوە.

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ

٧- قەڵەمە موتوربەی دووانە:-
ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەری ئەو دیاردەیە دەگونجێت ، کە هەندێک پۆلی ڕووەک لەگە ڵ هەندێک بنەڕەت دا ناگونجێن.بەهۆی پۆلێکی دیکەی نێوەندەوە بەیەکەوە دەگونجێن ، وەکو پۆلی هەرمێی هێردی دەبێتە نێوەند لە نێوان پۆلی هەندێ هەرمێی دیکە و بنەڕەتی کرۆسک دا، بەمە دەبێت گونجاندنێک هەبێت لەنێوان پۆلی نێوەند و بنەڕەت دا، هەروەها پۆلی نێوەند ا موتوربەش دا.

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ

Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ



سەرچاوە:- گۆڤاری کشتوکاڵ / ژمارە ٣٢ / ساڵی ٢٠٠٧
ئامادەکردنی:- عەباس نادر




نووسینەوە و ئامادەکردنی وێنەکان


ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: