أیاد هاني علاف،ڕووەک،ناوماڵ،کشتوکاڵ،دەوەن سەردار


ڕێکخستنی ڕووەکەکان لە ناو ماڵ دا بە هونەرێکی جوان دادەندرێت لە پێناو خزمەت گەیاندن بە ڕووەکەکان ، لەگەڵ ئەوەی کە لە هەندێک ماڵی تر دا گووڵی تازە لێکراوە هەیە لەگەڵ ئەوەدا دەتوانیت جوانی زیاتر ببەخشیت بە ماڵەکەت بە بەکارهێنانی ڕووەکی جوانی لە ڕێکخستنی ناوەوەی ماڵ ، کە کاریگەرییەکی دەروونی هەیە و هێورکەرەوەیە ،
ئەمەش پشت دەبەستێت بە جوانی گەڵای ئەو ڕووەکانە و جوانی و ڕێک و پێکی شێوەیان ، لەگەڵ ڕەنگە جۆراوجۆرەکانیان و بەراوردیان بە پێکهاتووەکانی تری ناو ماڵەکە .

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە کە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکرێن:
آ- ڕێکخستنی ڕووەکەکان لە چوونە ژوورەوەی ماڵەکان و هۆڵی ماڵ:
١- دانانی ئەو ڕووەکانەی کە گەڵاکانیان لە قەبارەدا گەورەیە و ڕووبەرێکی زیاتر داگیر دەکەن و لە نموونەی ئەو ڕووەکانەش ( فیکەس (مەتات) – خورمای جوانی ) یاخود ئەو ڕووەکانەی کە گەشەیان دیاری کراوە و گەڵایان بچووکە وەک ( فۆجێر – پلایسیرام ).
٢- بە شێوەیەکی گشتی ئەم شوێنانە لە ناو ماڵ دا یاخود بە سارد دادەنرێن یان شوێنێکی کەم ڕووناکی ، بۆیە پێویستە ئەو ڕووەکانە بەکاربهێنیت کە بەرگەی پلەی گەرمی نزم دەگرن وەک ( سفەندەر ، خورمای جوانی ، ئەسپیدیسترا )
٣- دانانی ئەو رووەکانەی کە شۆڕ دەبنەوە لە ئینجانەی هەڵواسراو ، نموونەی ( هایدرا – زێبرینا).
٤- ئەتوانین ڕووەکی گوڵداری ناو ئینجانە بەکاربهێنین لەبەرئەوەی ڕووناکی بوونی هەیە ، وە بۆ کاتێکی زیاتر گووڵیان هەیە لەو ڕووەکانەش ( کچە سەفیر – بیگۆنیا – وەنەوشەی ئەفریقی – هایدرنجیا – کیفیا – کربزانسیم ) .

ب- ڕێکخستنی ڕووەکەکان لە شوێنی بەخێرهاتن و ژووری میوان:
وا باشترە ڕووەکە گەڵا گەورەکان دابنرێن بۆ ئەوەی هەستێکی ڕێک و پێک بەو شوێنە ببەخشن و گەورەیی بدەن بە شوێنەکە نموونە ( ئەنتۆریۆم – مۆنێستێرا – کالادیۆم – مەتات ) . هەروەها ( دیفینباخیا و ئەلاریا ) ش گونجاون ئەگەر لە سووچەکانی ژوورەکەدا دابندرێن ، هەروەها ڕووەکە سەرخەسییەکانیش دەتواندرێت دابندرێت لە شوینی جیاجیای ژوورەکە.

جـ - ڕێکخستنی ڕووەکە لە نووسینگە دا:
بە شێوەیەکی گشتی ڕووەکە مامناوەندەکان لە قەبارەی گەڵادا دادەنرێن لە نووسینگەکان و ئۆفیسەکان دا و یاخود ئینجانەیەک یان زیاتر لە شوێنێکی نوسینگەکەدا دەدەنرێت لەوانە ( ئەگلۆنیما – پێستی پڵنگ – ئەکیفیا ) .

 د – ڕێکخستنی ڕووەک لە ژووری نووستن:
باش نییە ڕاستەوخۆ ڕووەکەکان لە ناو ژووری نووستن دابنرێن ، بەڵام دەتواندرێت لە بالکۆنی پەنجەرەکان دا دابنرێت ئەگەر هەبوو کە ئەویش بریتییە لە ئینجانەی پلاستیکی لاکێشەیی ئاخود تەختەیی لەسەر هەیکەلێکی ئاسنین . وە ڕووەکە گەڵا دارەکان و گوڵدارەکانی لە ناو دا دەڕوێندرێت کە بەرگەی کەش و هەوای سرووشتی دەرەوەی ماڵ بگرن  ، وە لەگرنگترین ئەو ڕووەکانەی کە دەڕوێندرێن : ( ئەسپەرەگەسی نەرم و زبر ، ئەسپیدێسترا ، جیرانیۆم ، بیگۆنیا ، سەفەندەر  ، جێربێرا و شیح ) .

و- ڕێکخستنی ڕووەک لە شوێن و ژووری نان خواردن دا:
لەم ڕێکخستنەش دا ئەو ڕووەکانە بەکاردێن کە گەشەیەکی وەستاویان هەیە و قەبارەیان گەورەیە و لە سووچەکانی شوێنەکەدا دادەنرێن ، نموونە ( فیکەس ، دیکۆرا ، بوتس ، شڤیلاریا ، دراسینیا ، فیلیدیندرۆن ) .
ی- ڕێکخستنی ڕووەکەکان لە ناو گەرماو :
لێرەدا نووسەر مەبەستی ساردی حەمامە ، ئەو بەشەی حەمام کە بۆ خۆ گۆڕین بەکاردێت ، لەم بارەدا ئەو ڕووەکانە بەکاردێن کە بەرگەی شێ دەگرن لەوانە سەرخەسییەکان لە ناو ئینجانەی هەڵواسراو دا ، هەروەها ڕووەکی بوتس و فۆجێر و زێبرینا و وەنەوشەی ئەفەریقی) .
و- ڕێکخستنی ڕووەکەکان لە ناو چێشتخانەی ماڵ دا:
ڕووەکەکان لەسەر ڕەفەکان و مێز دادەندرێن و لێرەش دا زۆر جۆری ڕووەک بەکاردێن لەوانە ( ئەسپەرەگەس و وەنەوشە و زەعتەر و ریحان و نەعناع ) .

ئامادەکردنی :-
استاذ مساعد أیاد هاني علاف
بەشی باخداری و ئەندازەی باخچەکان لە زانکۆی موصل

وەرگێڕانی: دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: