زۆرجار ئێمه ره‌نگى سه‌وز له‌سه‌ر هه‌ندێ شوێنى گرۆى په‌تاته ده‌بینین ، له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک به ئاساییان وهرگرتبى ، به‌ڵام له ڕاستی دا هه‌بوونى ئه‌و دیارده‌یه ترسناکه و ژه‌هراویه ، ئه‌ویش ماناى هه‌بوونى ماده‌ى سۆلانینه که مرۆڤ تووشی ژه‌هراوی بوون ده‌کات .
په‌تاته له‌کاتى گه‌شه‌ی دا ئه‌و ماده‌یه به‌شێوه‌یه‌کى سروشتى به‌رهه‌م دێنێ بۆ خۆپاراستن له زیانى که‌ڕوو و مێرووى زیانبه‌خش ، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ڕه‌گ و گه‌ڵاکان دروستى ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌وکاته بڕه‌که‌ى ٠.٢ ملگم له بۆ گرامێک ، به‌ڵام کاتێ بڕه‌که‌ى زۆر ده‌بێت و ده‌گاته ١ ملگم له بۆ گم به‌تایبه‌تى له‌وکاته‌ى که‌تیشکى ڕۆژ زۆر لێی ده‌دات ، بۆیه له کاتى خواردنى له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه زیانى پێ ده‌گات ، ئه‌ویش به ژه‌هراوی بوونه ، نیشانه‌کانى زیاتر دواى ٨- ١٢کاتژمێر له خواردنى ده‌رده‌که‌وێ ، جاریش هه‌یه دواى نیو کاتژمێر ده‌رده‌که‌وێ ، ئه‌ویش به ده‌رکه‌وتنی سه‌رئێشه‌و ڕشانه‌وه و هێڵنج هاتن و قوڕگ سووتانه‌وه و گرژبوونى گه‌ده و به‌رزبوون و نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى له‌ش و جا بۆیه له حاڵه‌تى وا پێویستە به زووترین کات بچینه بنکه‌یه‌کى نه‌خۆشخانه .
بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌و جۆره کاره مه‌ترسیدارانه:
١- پێویسته په‌تاته‌ى ڕه‌نگ سه‌وز نه‌کڕین ،گه‌ر هه‌شمان بوو بۆ خواردن به‌کارى نه‌هێنین و فڕێی ده‌ین .
٢- واباشه هه‌موو په‌تاته‌یه‌ک به چه‌قۆ سپی بکه‌ین واته توێکڵه‌که‌ى بکڕێنین .
٣- وه کوڵاندنى په‌تاته بۆ پله‌ى گه‌رماى ١٧٠پلەی سەدی.
ئامادەکردنی:-
عەباس نادر قادر
ئەندازیاری کشتوکاڵی
بۆچوون: