له نوێترین توێژینه‌وه‌دا که‌له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ئه‌نجامدراوه ده‌رباره‌ی سێ‌و، ده‌رکه‌وتووه که خواردنی سێۆ له بری پارچه‌یه‌ک شیرینی،
ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێکی باش بۆ ڕێگرتن له پووکانه‌وه و شکانی ئێسک له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سێ‌و ده‌بێت هۆی پاراستنی مرۆڤه‌کان له‌زیادبوونی کێشیان.
ئه‌و تۆێژینه‌وه‌ی که بڵاوکراوه‌ی وه‌رزی ئه‌مریکی بۆ پزیشکی خۆراکی بڵاویکرده‌وه‌ته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌و ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نانه‌ی که به‌شێوه‌یکی گشتی سه‌وزه‌مه‌نی و میوه و به‌روبوومی دانه‌وێڵه زۆر ده‌خۆن، که‌متر تووشی شکانی ئێسک ده‌نه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وه‌ک هاوشێوه‌کانیان ئه‌م به‌روبوومانه ناخۆن.
- خواردنی ته‌ندروستی
خاتوو لیزا لانگیستیمو، که یه‌کێک له‌و به‌شداربووانه‌ی زانکۆی مۆنتریال له که‌نه‌دا، که هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژنه‌وه‌یه، ده‌ڵێت توێژینه‌وه پێشووه‌کان نیشانیداوه که شێوازه‌کانی خواردن په‌یوه‌ندی هه‌یه به مه‌ترسی ده‌رئه‌نجامی ته‌ندروستی پێچه‌وانه‌و جیاوازه‌وه، وه هه‌روه‌ها ڕوونیشیکرده‌وه که په‌یوه‌ندی شێوازه‌کانی خواردن به په‌یکه‌ری ئێسکه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی باش لێینهگهیشتراوه.
خاتوو لیزا لانگیستیمو و هاوکاره‌کانی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 3539 ژن و 1649 پیاو ئه‌نجامداوه که ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ و به‌ره‌وسه‌رتره، زیاتر ته‌رکیزیان کردوه‌ته سه‌ر پڕی خواردنه‌کان و په‌یوه‌ندی پری خۆراکه‌کان به کالۆریه‌کانی ناو خۆراکه‌وه و مه‌ترسی تووشبوون به شکانی ئێسقانه‌وه. توێژینه‌وه‌یکی دیکه‌ش نیشانیداوه، ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆراکێک ده‌خۆن که‌دیاریکراوه وه ک کالسیۆم و ڤیتامین د ، ئه‌وانه پارچه‌ی ئێسقانی گه‌وره‌تریان هه‌یه و له‌کاتی زیادبوونی ته‌مه‌نیاندا که‌متر تووشی شکانی ئێسک ده‌بنه‌وه.
له زانستی پزیشکی کۆندا، سێ‌و ڕۆلێکی زۆر گرنگی بینیوه له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیدا، کاتی خۆی یۆنانیه‌کان به شه‌ربه‌تی سێ‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕیخۆلچهیان پێکردووه، هه‌ندێک که‌س بهسێۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕۆماتیزمیان کردووه، هه‌ندێکی دی به‌شه‌ربه‌تی سێوی کوڵاو چاره‌سه‌ری فێیان پێکردووه.
سێ‌و چه‌ندین سوودی دیکه‌ی هه‌یه، له‌وانه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی مێشک و دڵ و گه‌ده، هه‌روه‌ها هه‌رسکردن ئاسان ده‌کات ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێکی باشه بۆ جومگه‌کان و دژی قه‌بزی و سکچوونه، دان ده‌پارێزێت له ڕزین و کلۆربوون، وه‌زۆر یارمه‌تیده‌رێکی باشه بۆ توانه‌وه به‌ردی گورچیله ، هه‌روه‌ها ئازاری هه‌وکردن و ئه‌عساب هێور ده‌کاته‌وه.
بۆچوون: