parsley,بقدنوس، مەعدەنووس، سەوزە

سەوزەی مەعدەنووس لە پاڵ گشت تایبەتمەندییە خۆراکییەکانی کە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هەیەتی ، بە یەکێک لەو ماددە خۆراکییانە هەژمار دەکرێت کە بۆدابەزاندنی کێشی لەش زۆر بەسوود و کاریگەرە .
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەری (میدیکال نیوز تودەی) سەوزەی مەعدەنووس سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکانی وەک " ترشییەکانی فنلی ، فلاونۆئیدەکان ، فلاون و فیتۆ سترۆڵ و ڤیتامینەکان کەی و بی ٢ و بی ٦ ماددەی کانزایی پۆتاسیۆم و پۆڵە . فایبەری نێو مەعدەنووس ڕێگە لە زیاد خواردنی خۆراک دەگرێت و ئەمەش وادەکات کە کێشی لەشتان دابەزێت و لە نێو هەر ١٠٠ گرام نزیکەی ١.٦ گرام فایبەر هەیە . بە وتەی توێژەران خواردنی مەعدەنووس بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کۆئەندامی هەرسکردن و سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان . هەروەها دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی ئێش و یازار . مەعدەنووس باشترین دەرمانە بۆ دابەزاندنی گوشاری خوێن ، بەهێزکردنی بینایی چاوەکان ، باشکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەش و دەرمانێکی باشە بۆ جومگەکانی لەش و دەرمانێکی دژە پیربوونە و دژی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەیە . بەمەبەستی دابەزاندنی  کێشی لەش دەتوانن بەیانیان ئاویی مەعدەنووس بە خاویی بخۆنەوە و ئەگەر تامی زۆر خۆش نیە ئەوا کەمێک ئاوی لیمۆی لەگەڵ زیاد بکەن و بەم شێوەیە لە ماوەی ڕۆژ دا هەستی تێربوون لە نێو ناختان زیاد دەبێت و کەمتر خواردن دەخۆن ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش .

سەرچاوە: ڕۆژنامەی خەبات

دووبارە نووسینەوە: 
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: