Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

کەروێشک یەکێکە لە  ئاژەڵە بچووکە شیردەرەکان ، لەخێزانی کەروێشکییەکانە (Leporidae Family) ، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاوە ، لە بنەڕەتدا ئاژەڵێکی کێوی بووە ، مرۆڤ ماڵی کردووە بۆ سوود وەرگرتن لەگۆشت و فەروەکەی ، هەروەها وەک ئاژەڵێکی جوانیش ڕاگیر دەکرێ ، بەهۆی توانای فرە زاوزێ یەوە  جیا دەکرێتەوە لەئاژەڵە شیردەرەکانی تر.
 بەخێو کردن و ڕاگرتنی کەروێشک پێویستی بە گرنگیدان و چاودێری زۆر وورد هەیە چونکە زۆر هەستیارە بۆ نەخۆشی و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان ، کەروێشک زۆر وریا و هەستیار و خێرایە لە جوڵە و ڕاکردن دا، بەرەبەیان و ئێواران زۆر چالاکە، کەروێشکی کێوی لەلایەن هەڵۆ و باڵندە گۆشت خۆرەکانەوە هەمیشە دەکرێتە ئامانج ، هەروەها  لەلایەن ڕاوچیەکانیشەوە بە تفەنگ و تانجی ڕاو دەکرێت.

شووێنی ژیان  و نیشتە جێ بوونی کەروێشک:
بە شێوەیەکی گشتی کەروێشکی کێوی لە کون و ژێر زەوی دا ئەژی ئەو کونانە خۆیان دروستی دەکەن ، بەزۆری بڵاون لە دەشت و دەرو شاخەکان دا ، دارستانەکان ، بیابانەکان ، هێلانە و کونەکانیان هەر لەوێ دروست دەکەن ، کونەکان بۆ چەندین کەناڵ و کەلەبەر دابەش دەبن و چەندین دەرچەیان هەیە تاکو لەکاتی  ترس و هەڕەشە بتوانن خۆیان ڕزگار بکەن لەهێرشی مار و هەڵۆکان. بەڵام کەروێشکی ماڵی بەئاسایی لەناو کولانە و جێگای تایبەتی خۆیان دەژین. کەروێشک بەشێوەی کۆمەڵ دەژین (گەلە کەروێشک) ، دەڵێن ئەسڵی کەروێشک لە باکوری کەرتی ئاسیا بووە ئینجا بڵاو بۆتەوە بۆ تەواوی کەرتی ئاسیاو ئەفریقا، دواتر براوە بۆ ئەوروپا، پاشان ئینگلیزەکان بردویانە بۆ ئوسترالیا، بەهۆی زۆربوونی خێراوە لە ئوسترالیا زیانی زۆریان بەکێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیاند ، لەم دواییەدا لە ئەوروپا و ئاسایاوە گەیشتە کەرتی ئەمریکای باکوور ، لەئێستادا ژمارەیەکی زۆرو زەبەند کەروێشکی لێیە ، بەڵام بەشی خوارەوەی کەرتی ئەمریکای باشوورکەروێشکی تیا نیە، هەندێ سەرچاوەش دەڵێن ئەسڵی کەروێشکی ماڵی لە ئیسپانیا و پورتوگالەوە بڵاو بۆتەوە بە جیهان دا ،دەگوترێ لە سەدەی شانزەهەمەوە بەخێو کردن و ماڵی کردنی کەروێشک دەستی پێ کردووە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


 زانیاری لەسەر ژیانی کەروێشک:
نێرەی کەروێشک پێ دەوترێ (Buck) هەروەها  بە مێیەکەی دەوترێ (Doe) و کەروێشکی گەنجیش پێی دەوترێ (Kit ، Kitten) ، (کەروێشک ، أرنب، خرگوش ، هەوریشە ، (Bunny (Rabbit)
کەروێشک چەندین ڕەنگی هەیە ( سپی، خاکی، خۆڵە مێشی ، ڕەش ، ڕەش و سپی، بەڵەک  ، خورمایی)
کەروێشک چوار پەلی هەیە، هەردوو پەلی دواوە(قاچ) گەورە و بەهێزترن لە هەردوو پەلی پێشەوە (دەست)، وەک ئاژەڵەکانی تر لە سەر چوار پەل ڕێناکات ، بەڵکو هێزی ڕۆشتنی دەخاتە سەر دوو پەلی دواوە، هەردوو پەلی پێشەوەی یارمەتی دەردەبن بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لەکاتی ڕۆیشتن و ڕاکردن دا ، بۆیە لەکاتی ڕاکردن دا  دەتوانێت بازی زۆر گەورە بدات و بەخێرایی (٣٠) کم لەکاتژمێرێک دا  بڕوات و خۆی لە دوژمنەکانی قوتار بکات .
 دووگوێی درێژی هەیە، کە نیشانەی بەهێزی هەستەوەری بیستنە، واتە تا گوێچکەی گەورەتربێ هەستی بیستنی زیاترە،  ددانەکانی پێشەوەی گەورە و بەهێزو زۆر تیژن بۆ قرتاندنی گیا و سەوزی و میوە و ئەو خۆراکانەی کە  دەیان خوات، هەندێك جار بە ئاژەڵی قرتێنەر ئەژمار دەکرێ ، بەڵام کەروێشک چوار ددانی بڕەری هەیە لەکاکیلەی سەرەوە کە دووانی پێشەوە زۆر گەورەن و دوانی دواوە بچوکترن لێوی سەرەوەی هەڵقڵێشا و دەرئەکەوێت ، لەکاتێکدا ئاژەڵە قرتێنەرەکان تەنیا دوو ددانی قرتێنەریان هەیە (مشک، جرج، ....هتد) ، هەروەها هەستی بۆنکردنیشی زۆر بەهێزە، بەڵام هەستی بینینی لاوازە، بەشێوەیەکی گشتی کەروێشک  گیا و سەوزی و میوە ، گەنم ، جۆ، نانە ڕەق، شەوەر و یۆنجە، گێزەر هەندێ جۆری تری گیا دەخوات.
کەروێشکی کێوی پێ گەیشتوو نزیکەی (٢٠-٥٠) سم درێژە،  کێشی زیاترە لە (١-٢.٥)کگم ، کەروێشکی مێنگە کێشی قورسترە تا  نێرەکەی ، هەندێک جۆری کەروێشک هەیە کێشی دەگاتە (٧-١٢) کگم، کەروێشک نزیکەی (٩) ساڵ یان زیاتر دەژی ،ئەگەر لەلایەن دوژمنەکانیەوە ڕاو نەکرێ، کەروێشک زۆر جار دەبێتە هۆی زیان بە کێڵگەکانی کشتوکاڵ بەهۆی خواردنی سەوزە و میوەی کێڵگەکە (کاڵەک، ترۆزی، خەیار...هتد).
کەروێشک لە هەڵبەزین و دابەزین بە شاخدا سستە، بەڵام لە دەشتایدا زۆر خێراو چالاکە، کاتێ دەخەوێ چاوی کراوەیە ، پلەی گەرمی لەشی (٣٧-٣٩.٤)ە ، تێکڕا (٣٨.٣) پلەی سەدییە.
کەروێشک دووجۆر (پاشەڕۆ) دەکات، یەکەم پشقل  و دووەمیش پیسییەکی شلە و لەلایەن خۆیەوە دەخورێتەوە، ئەم پاشەڕۆیە بەیانیان زوو یان ئێواران دەیکات و بەزمان دەی لێسێتەوە کاتێک لە کۆمی دێتە دەرەوە واتە نا کەوێتە سەر ئەرز، بەسەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین دائەنرێت بۆ خودی خۆی، کەروێشک لەکاتی ئەزیەت دان  بۆ خۆپاراستن  چڕنوک و قەپ دەگرێ و دەزریکێنێ.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


زاوزێ:
کەروێشک یەکێکە لەو گیانەوەرانەی کە فرەزێ یە ، واتە بەیەک سک چەندین بەچکەی دەبێت و لەساڵێکدا چەندین جار زاوزێ دەکات، کەروێشکی واهەیە (8) جار دەزێ لە ساڵێک دا، دەتوانێ  شیر بدات و ئاوسیش بێ لەهەمان کات دا ، (توانای زاوزێ کردن لەکەروێشک دا زۆر زۆرە ، بەمەش لە ئاژەڵە شیردەرەکانی تری جیا دەکرێتەوە، لەدوای (٦-١٠) کاتژمێر بێچودان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی) ،هەرجارەی لانی کەم (٣-١٢) بەچکەی دەبێت، کەروێشکی واش هەیە 20 بەچکەی دەبێت ، بەڵام کەروێشکی کیوی (١-٤) بەچکە دەکات، ئەگەر وشکەساڵی و بێ بارانی بێت، بەڵام ئەگەر ساڵەکەی خۆش بێت زیاتر بەچکە دەکات.
ماوەی ئاوسی لەکەروێشک دا (٢٨-٣٤) ڕۆژە، بێچوەکان بچکۆلە و بێ توکن و نابینان، چاویان نابینێ، نزیکەی (٥٠-٥٥) گرام دەبن، لە ماوەی (٦-٧) ڕۆژ توک دەرئەکەن و لە دوای (١٠) ڕۆژ  دەبینن ، واتە گەشەیان خێرایە ، دایکەکەیان بەشیر بەخێویان دەکات و دەیان پارێزێت  تاماوەی (٣٥-٤٠) ڕۆژ بەبێ هیچ ئەرکێک لەسەر خاوەنەکەی، لە مانگی دووەم دا دەتوانن لە هێلانەکەیان بچنەدەرە وە خۆیان هەوڵی خواردن و خواردنەوە بدەن، هەروەها  لە مانگی سێهەم دا دەتوانین کوتانی ڤاکسینیان بۆ بکرێ تا لە نەخۆشی بیان پارێزی، پاش (٢-٣) مانگ گەورە دەبن و نێرەکان دەتوانن پێ بگەن لەڕووی ڕەگەزییەوە ، هەندێ جۆری کەروێشک لە (٩-١٢) مانگ  پێ دەگەن و لەگەڵ مێنگەکان جووت ببن و وەرزی زاوزێیان دەست پێ بکات، یەک کەروێشکی نێرە بەشی (٥-١٠) کەروێشکی مێنگە دەکات بۆ پەڕین و زاوزێ ، لەماوەی (٧-١٠) ڕۆژ پەڕین وکاتی جووت بوون بەردەوام دەبێت، ئەگەر نێرەی نەبوو دوو ڕۆژ زەوقی نامێنێ و هەم دیسان دەست پێ دەکاتەوە ، کەروێشک لەساڵێک دا بەلانی کەم (٣٥-٤٠) بەچکە دەکات هەندێک جۆریش هەیە (٤٨-٥٤) بەچکە دەکات ، لەکاتێکدا مەڕو و مانگا  (١-١.٤) بەچکەیان دەبێت، بۆیە دەتوانین بڵێین  مێنگەی کەروێشک (٢٠-٢٥) ئەوەندەی کێشی خۆی گۆشت بەرهەم دەهێنێت لە ساڵێکدا.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵدایکانەی کەروێشک ماوەی (٣٠-٤٥) ڕۆژ شیر ئەدات بە بێچووەکانی، ئەویش بەیانیان زوو، دواتر دەگەڕێ خواردن دەخوات ، ئەگەر دایکانە بمرێ  ئەوا پێوستە  خاوەنەکەی خواردنی تایبەت بۆ بەچکەکان ئامادە بکات  بەم شێوەیە ( ٢٤٠ مل شیری مانگا+ یەک زەردێنەی هێلکە + ٥ مل هەنگوین + ٥ مل مەڵتی ڤیتامین) پێکەوە تێکەڵ دەکرێت و تا گیراوەیەکی چوون یەک دەرئەچێ و ڕۆژانە جارێ یان دووجار پێیان ئەدرێت.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

دەتوانین جۆری ڕەگەزی کەرویشک (نێر و مێ) لەتەمەنی یەک هەفتە بەدوواوە دیاری بکرێ، ئەویش بەهەڵگرتنی کەروێشکەکە دەستی چەپ لەسەر سنگی و دەستی ڕاست  لەپەلەکانی دواوە هەڵی دەگێڕینەوە ئینجا هەردوو پەنجە دەبەین بۆ ژێر کلکی ، بەپەنجە دەگەڕێین لەژێر کلک و کۆمییەوە ، ئەگەر نێرە بێت بەرزاییەک دەردەکەوێ و ئەگەر مێنگەبێت وەک درزێک دەرئەکەوێ.
تەنیا جیاوازی لەنێوان کەروێشکی کێوی و ماڵی ئەوەیە (بێچووی کەروێشکی کێوی کە لەدایک دەبن تووکیان هەیە و وە ئەبینن) کە لەکەروێشکی ماڵیدا پێچەوانەیە ( بێ تووک و نابینان).

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ



کەروێشک لە کەلتوورە جیاوازەکانی مرۆڤدا:
کەروێشک بەهۆی خۆشەویستی و جوانیەکەی لەلایەن مناڵانەوە  دەیان چیرۆک و فلیم کارتۆنی لەسەر دروست کراوە، هەروەها ئەگەر کەسێک یان بنەماڵەیەک مناڵی زۆریان بێت ، دەوترێ ئەوە چییە ئەڵێی کەروێشکن ئەوەندە زۆرن. گۆشتی کەروێشک لە ئاینی جولەکەدا خواردنی حەرام کراوە، گوایە دەڵێن ئەمە گیانەوەرێکی کاوێژکەری درۆزنە تەنها دەمی دەجوڵێنێت واتە وەک مانگا و مەڕ کاوێژ ناکات، پاشەڕۆکەی خۆی دەخوات وەک سەرچاوەیەکی دروستکردنی ڤیتامین دی و هەروەها ئاژەڵی دووسم نیە  وەک مانگا و مەڕ و کاوێژکەرەکانی تر بەڵکو چڕنوکی هەیە.
هەروەها ئاشکرایە کە هەڵگرانی مەزهەبی شیعە گۆشتی کەروێشک ناخۆن، بەهۆکاری ئەوەی دەڵێن گوایە سوڕی مانگانەی(حیض) هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەروێشک بەردەوام سک و زا دەکات ، گەلێ هۆرمۆن بەشداری دەکات لە سک پڕی و زاین ، بە شێوەی زانستی ئیسپات نەبووە کە کەروێشک سوڕی مانگانە  واتە (حیض)  و خوێنی هەبێت ئەوەندەی من ئاگادار بم خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی فراوان گۆشتی کەروێشک دەخۆن.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

مەرجی پێوست بۆ راگیرکردن و بەخێوکردنی کەروێشک :
کەروێشک  وەک هەر ئاژەڵێکی ماڵی کە ڕاگیردەکرێ، بەپێی پێویست و زۆری و کەمی کولانە یان هۆڵی بۆ درووست دەکرێت، ئەوەی  پێوستە لێرەدا چەند خاڵێک ئاماژە پێ دەکەین  وەک بنەما بۆ ڕاگیرکردن و بەخێوکردنی کەروێشک یان قەڵەوکردنی بۆ مەبەستی گۆشت و بواری ئابوری:
١- شێوازی دروستکردنی کولانەکە یان ژورەکەیان دەبێ زۆر باش بێت  تا لەگەرما و سەرما پارێزراوبن، هەروەها لەوەرزی سەرمادا ئاوی باران نەچێتە کولانەکەیان و دڵۆپە نەکات، بەهەمان شێوە لەهاویندا نابێت تیشکی خۆرو گەرمایان زۆر بێت ، واتە لەزستان دا کولانەی گەرم وگوڕ و لەهاویندا سێبەر بێت .
٢- دابین کردنی هەواگۆڕکێ (تهویة) لە شوێنی بەخێوکردنەکەیان تاکو بەئاسانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئامۆنیا بچێتە دەرەوە  و تەڕی و شێداری شوێنەکە نەهێلی.
٣- دابین کردنی ڕۆشنایی پێویست لە هەموو وەرزەکانی ساڵ، چ سروشتی بێت یان بەهۆی گڵۆپەوە بێت، ڕۆژانە دەبێت لانی کەم ١٤ کاتژمێر ڕووناکی هەبێت.
٤- پاراستنی کەروێشک لە دوژمنە سروشتیەکانی  وەک ( مشک و جرج، ڕێوی، چەقەڵ، گورگ، سەگ، پشیلە، هەڵۆ ....هتد)
٥- پاراستنی لەدزی لەلایەن مرۆڤەوە.
٦- هەندێک دەنگۆ هەیە دەڵێت نابێ گیای مەعدەنوس بدرێ بەکەروێشک ، جونکە دەیکوژێت ،هەندێکیش ڕەتی دەکەنەوە، گوایە  ئەگەر بەتەڕی بیخوات کاریگەری خراپی هەیە ، بەڵام بەووشکی هیچ کاریگەری نییە، گوایە پەنکریاسی لاوازە و توانای دەردانی ئەو جۆرە ماددەیەی نیە کە مەعدەنووس هەرس بکات.
٧- بەردەوام ڕاگرتنی پاکو تەمیزی شوێنی بەخێوکردنەکەیان.
٨- دابین کردنی ئاوی پاکو خواردنی پاک.
٩- دابینکردنی شوێنێکی تایبەتی هێمن و ئارام بۆ دایکانە و بەچکەکانی، تاکو نێرەکان نەتوانن ئازاری دایکانەکان بدەن لە ماوەی شیردان دا.
١٠- ئەگەر کەروێشکەکان لە قەفەس دا بەخێوبکرێن پێوست دەکات لەژێریەوە حەوزێکی لەوح دابنرێت تا پاشەڕۆکە یان کۆبکرێتەوە  و بەئاسانی فڕێ بدرێ  و پاکو تەمیزیان رابگیرێت.
١١- ڤاکسین کردنی ساڵانە ی کەروێشکەکان.
١٢- چاودێری کردنی ددانی کەروێشکەکان، ئەگەر ددانەکانی خراپ بوون پێوست بە چارەسەرو سەربڕینە یان فرۆشتنە.
١٣- پێویست دەکات زوو زوو کەروێشکە نێرەکان بگۆڕین ، دوای (٢-٣) مانگ  لە پەڕین ، تاکو توانای وەچە خستنەوەیان بەهێز بێت.

 شێوازی کولانە و شووێنی کەروێشکەکان:
وەک زانراوە کەروێشک لە گوندەکان زۆرتر گرنگی پێ ئەدرێ، یان هەندێ ماڵ لەشارەکان ، لەسەربان کولانەی بۆ دروست دەکرێ، باوترین شێوازی شووێنی کەروێشک لە نێو سیاج و تەلبەندایە، کولانەی دارین بۆ کەروێشکی نێرو مێ بەجیا دروست دەکرێ ئینجا بۆ بەچکەکان، درێژی کولانەکە یان قەفەزەکە (١-١.٥) مەتر و پانییەکەی (٥٠-٧٠) سم  و بەرزییەکەی (٥٠-٦٠) سم. وەک لەسەرەوە پێشتر باسمان لە زاوزێ کەروێشک کردووە  لە تەمەنی (٥) مانگی دا دەتوانێت پێ بگات و ئاوس ببێ، کەزانرا کەرویشکەکە ئاوسە  خاوەنەکەی  کا  یان پوش دەخاتە کولانەکەی تا سودی لێ ببینێ بۆ دروست کردنی هێلانە لەگەڵ ڕوتاندنەوەی توکی ژێر سکی تاکو هێلانەکەی نەڕمێ بۆ بەچکەکانی، دەکرێ کولانە یان قەفەسی بچووکتر دروست بکرێ بۆ کاتی زاین، پلەی گەرمی شووێنەکەیان دەبێت لەسنوری (١٦-٢٢) پلەی سەدی بێت زۆر گونجاوە، هەڵبەت کەروێشک  لەپلەی گەرمی (٤-٢٧) بەرگە دەگرێت  لەوە کەمتر یان زیاتر کاریگەری دەبێت لەسەر ژیان و تەندرووستی.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵهەڵبژاردنی جۆری کەروێشک بۆ مەبەستی بەخێوکردن و سوود وەرگرتن لە بەرهەمەکانی:
کاتێ پرۆژەیەکی بەخێوکردنی کەروێشکمان هەبێت بۆ مەبەستی گۆشت یان فەرووەکەی دەبێت هەوڵ بدەین جۆرێکی گونجاو هەڵبژێرین :
یەکەم: هەڵبژاردنی کەروێشکی گۆشت لەو ڕەگەزانەی کە بەمەبەستی بەرهەمی گۆشت بەخیو دەکرێن واتا لەماوەیەکی دیاری کراودا کێشی گونجاو ئەدەن، وەک جۆری فلاندەر کە ڕەنگی خۆڵە مێشییە و کێشی تا (٦-٧) کگم  زیاتردەبێت، لە بەشی جۆری کەروێشکدا باس لەگەلێ جۆر دەکەین کە بۆ مەبەستی گۆشت بەخێو دەکرێن.

دووەم: هەڵبژاردنی کەروێشکی توکن (فەروە): باشترین کەروێشک بۆ مەبەستی فەروەکەی جۆری ئەنگۆرایە کە توکی درێژو نەرمەو هەمەڕەنگە، پاش چاککردنی پێستەکەی لەگەڵ جلوبەرگی تردا بەکار دەبرێت، هەروەها دەتوانرێ لە جۆرەکانی تری کەروێشک کە توکیان نەرم و درێژ بێت سوود وەربگیرێت.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ



























خواردنی کەروێشک:
کەروێشکی کێوی جۆرەها گیا دەخوات، سەوزە و میوە، بەڵام کەروێشکی ماڵی یان ئەوانەی لە کێڵگە و شوێنی تایبەت بەخێو دەکرێن بەمەبەستی قەڵەوکردن و گۆشت پێویستیان بەخواردنی زیاترە لە جۆر و بڕدا وەک (گیا، یۆنجە، گێزەر، ترۆزی خەیار، زرک ، گەنم و جۆ و نانە ڕەق وچەندین جۆری تری دانەوێڵە) بۆیە ئاڵفی تایبەت  ئامادە کراوە بۆ بەخێوکردنیان کە ڕێژەی پرۆتین دەبێ (%١٦)  بێت ، هەروەها  ڕێژەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت ، نموونە لەکاتی قەڵەوکردنی کەروێشک دەبێت ڕێژەی پرۆتین (%١٨) بێت، بۆ کەروێشکی ئاوس (%١٦ - %١٨) بێت، بۆ کەروێشکی نێرە (%١٨) پرۆتینە، بۆ مێنگەی ئاسایی (%١٤) . ئینجا ڕێژەی چەوری لە ئاڵفەکە دا بۆهەموو بارەکان دەبێ (%٢ - %٣.٥) بێت، هەروەها بۆ هەموو بارەکان ڕێژەی ڕیشاڵ (%١٠ - %١٤)بێت.  ڕۆژانە دووجار خواردن دائەکرێت بۆ کەروێشک بەیانیان خواردنی جۆری هاڕاوەی دانەوێڵە  و نانەڕەق  ، بە نیوەڕوان دەکرێت گیای سەوز و یۆنجە و توێکڵی پەتاتە و گێزەرو ..هتد ، دەبێت بەڕێژەی (٥٠) گرام خواردن بۆ یەک کیلۆ کێشی کەروێشک ڕۆژانە  دابین بکرێ ت، شوێنی ئاوخواردن دەبێت خۆدکار بێ  تاکو ئاوە کە پیس نەبێ.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

گۆشتی کەروێشک :
گۆشتی کەروێشک سووری کاڵ مەیلە و سپی و ناسک و پڕ ماددەی خۆراکییە (بەگۆشتی سوور ئەژمار ناکرێت) ، ڕێژەی پرۆتینی  (%٢٠ - %٢١) ە، ڕێژەی چەوری (%٨.٥)، و کاربۆهیدرات (%٥)  و خۆڵەمێش (%٥.١) و چەوری کۆلیسترۆڵی زۆر نزمە  بۆیە کەسانی گەورە و بەتەمەن دەتوانن بێ ترس بیخۆن، ڕێژەی خوێی کانزایی تەواوی تێدایە، ڕیشاڵی کەم و ناسکە  و بەئاسانی هەرس دەکرێت، لەدوای کوڵاندن ڕەنگی گۆشتەکەی سپی دەبێت وەک گۆشتی مریشک، باشترە ئەو کەروێشکانە بەکار بێن بۆ سەربڕین و خواردن کە تەمەنیان لە (٦-٩) مانگ بێت، یان لەساڵێک زیاتر تێ نەپەڕێت.
مرۆڤ دەتوانێ سوود لە گۆشتی کەروێشک ببینێت وەک سەرچاوەیەکی پرۆتین شان بەشانی گۆشتی مریشک و مەڕو مانگا، چونکە ڕێژەی پرۆتین لەگۆشتی کەروێشک ئەگەر زیاتر نەبێ کەمتر نییە لەوانی تر، هەروەها دەکرێ بە تێچونێکی کەمتر و بە نرخێکی هەرزانتر ئەو گۆشتە بەرهەم بهێنرێت .
وەک وتمان ئەو جۆرە چەورییەی لە گۆشتی کەروێشکدایە  سووکە (ناتێڕە) کاردەکات بۆ گۆڕینی چەوری تێر لەجگەردا بۆچەوری سووک ، هەروەها ترشی لانۆلینک ی تێدایە، لەگەڵ بڕێکی باش لە کالسیۆم و ئاسن،  لەکاتی هەڵگرتنی گۆشتی کەروێشک لە بەفرەگرە دا هەندێک جار ئەو چەورییەی کە لەناوسکیدایە ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ مەیلە و زەرد بەهۆی بوونی ترشە چەوری لانۆلینک ، بۆیە ڕێنمای دەکرێت کە لە ژەمەکانی خۆراک دا گۆشتی کەروێشک بخورێ لەبەر ئەم سوودانە:
ڕێنمایی دەکرێ کە ئافرەتی سک پڕ گۆشتی کەروێشک بخوات بەتایبەت لە نیوەی دووەمی سک پڕیدا چونکە هەرسکردنی سوک و ئاسانە، هەروەها گەدەی ئافرەت لەو کاتەدا پەستانی لەسەرە بچوک دەبێتەوە.
بەهەمان شێوە پێویستە مناڵیش گۆشتی کەروێشک بخوات، چونکە ناسکە و بەئاسانی دەجورێت و هەرس دەکرێت، وەک پێشتر باسمان کردووە بۆ کەسانی بەتەمەنیش گرنگە .
لەئێستادا لە زۆرێک لەوڵاتانی ئەوروپا سوود لە گۆشتی کەروێشک دەبینن (کێوی ، ماڵی) و بە خێوی دەکەن ، ساڵانە لەئەمریکا  بڕی (٢٠) ملیۆن کیلۆ گۆشت دەخورێت، بۆیە بەهیوام لە کوردستانیش بەشێوازی زانستی گرنگی بدرێت بە بەخێوکردنی کەروێشک تا وەک سەرچاوەیەکی گۆشت سوودی لێ وەربگرین.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

 جۆرەکانی کەروێشک:
زیاتر لە (٤٠) جۆری کەروێشک لە جیهاندا هەیە وەک کەروێشکی گۆشت، کەروێشکی جوانی، بەپێی توانا ناوی ئەمانەیان دەنوسین :
١- کەروێشکی ئەمریکی American Rabbit  یان (کەروێشکی کالیفۆڕنیا):  لە ساڵی (1917) بەدواوە لە خوارووی کالیفۆرنیا دۆزراوەتەوە، ڕەنگی کەوە (خۆلەمێشی) و سپیە هەروەها گوێ و لوت و قاچ ڕەشی هەیە دەرکەوتووە کە پڕ بەرهەمە، لەماوەی  هەشت مانگ تەمەندا  کێشی نێرەکەیان دەگاتە (٦-٧) کیلۆ، مێنگە (٧-٨) کگم گۆشتی سافی.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

























٢- کەروێشکی ئەمریکی لێڵ و گوێ شۆڕ  American Fuzzy Lop Rabbit: ئەم جۆرە چەندین ڕەنگی هەیە (سپی، سپی بەڵەک، شین، خاکی، بۆر،خورمایی ... نۆزدە ڕەنگی هەیە) ناوبانگی باشی پەیداکردووە لەناو خەڵکدا زۆر بەخێو دەکرێت بەهۆی کەم جوڵەو سستییەوە و جوانی ڕەنگەکانی، نێرە لە ماوەی شەش مانگی تەمەندا  کێشی دەگاتە (٢.٥) کگم، مێنگە (٣) کگم، تەنیا بۆ مەبەستی فەروەکەی بەخێو دەکرێت، بەڵام مووەکەی لە هی کەروێشکی ئەنگۆرا کورت ترە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

٣- کەروێشکی ئەنگۆرا  Angora Rabbit:  ئەسڵ  تورکییە، قەبارەی بچووک و مامناوەندە (٣-٤)کگم ، ڕەنگی سپیە، زۆر جوانە، توکەکەی زۆر نەرم و شلە، لەبەر جوانی  لە پێشبڕکێکاندا بەکار دەهێنرێت، چەندین جۆری هەیە  (ئینگلیزی و فەرەنسی، ئەمریکی، ئەڵمانی، چینی) ساڵانە چوار جار توکەکەی لێ دەکرێتەوە ، واتە تەنها کەروێشکە کە برینگە دەکرێ بۆ فەروەکەی.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

٤- کەروێشکی بیڤیرین  Beveren Rabbit:   کێشی (٤-٥) کگم ە، و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناژی، ڕەنگی سپی ، کەوە ، ڕەشە ، بۆ مەبەستی گۆشت و فەروەکەی بەخێو دەکرێت، ئەسڵی لەناوچەی (بیڤیرن) ی بەلجیکایە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

٥- کەروێشکی هۆتۆت  Hotot Rabbit: جوانترین و قەشنگترین جۆری کەروێشکە، قەبارەی بچووکە، (٣-٤.٥) کگم دەورووبەری چاوەکانی ڕەشە وەک کلڕێژ کرابن وایە، چەندین جۆری هەیە، هەمەڕەنگ و گوێ بچووکە ،بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەیەک دەچن، لەئەسڵدا فەڕەنسییە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


٦- کەروێشکی بەریتانی بچووک  Britannia Petite Rabbit:  لەئەسڵدا پۆڵەندییە و گرانترین و بە بەهاترین کەروێشکە ، چەندین ڕەنگی هەیە (ڕەش، خۆڵەمێشی، خاکی، بۆر)، چاویان سوورو قاوەییە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


٧- کەروێشکی چنچیلا  Chinchilla Rabbit:  کەروێشکێکی زیرەکە و حەزدەکات لە گەڵ خاوەنەکەی بێت، قەبارەی گەورەیە ، سێ جۆری هەیە ،(چنچیلای ئەمریکی، چنچیلای ئاسایی، چنچیلای گەورە)  کێشی (٥-٨) کگم دەبێت  و ڕەنگەکانیشی جوانن خۆلەمێشی و مەیلە و شینە، چنچیلای گەورە لەئەنجامی لێکدانی  چنچیلای ئاسایی و کەروێشکی فلامیش گەورە (Gaint Flemish ) لێکدراوە  نەوەیەکی نوێی زۆر گەورەی لێ بەرهەم هاتووە بە ناوی چنچیلای گەورە کە بۆ مەبەستی گۆشتە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
٨- کەروێشکی هۆڵەندی Dutch Rabbit:  لەسەرخۆ و ڕەنگی جوانە، لوت و قاچەکانی سپیە، سەرو گوێچکە و لەشی  ڕەش، شین، خاکی، خۆڵە مێشی، خورمایی...هتد، کێشی مام ناوەندە (١.٥-٤.٥)

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

٩- کەروێشکی هارلی کوین هوتچ  Harlequin Hutch: ئەسڵ فەرەنسییە و کێشی(٢-٤) کگم ،بەخێو دەکرێت وەک کەروێشکی جوانی، گوێ قوت و ڕەنگی فەروەکەی هەمەڕەنگە، ڕەش و خاکی، سپی و قاوەیی، ڕەش و سپی، ڕەنگەکان وەک ئەڵقە بەدەوری لەشیدا لوولی خواردووە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

١٠- کەروێشکی فلێمش گەورە(Flemish Gaint Rabbit) یان فلاندەر (Flander): ڕەنگی خۆڵە مێشییە ،ژێرسکی سپیە، چاوی هەنگوینییە هەروەها ڕەنگی سپی و قاوەیی و مەیلە و بۆری هەیە، سەری پانە و گوێی درێژە ، بە ٨ مانگی پێدەگات (جنسی) و لەیەکساڵی دا کێشی تەواو ئەدات کە (٨-١٢)  کگم ە ، ئەسڵ  لەناوچەی فلاندەری باکوری بەلجیکایە، یەکێکە لە کەروێشکە گەورەکان کە بۆمەبەستی گۆشت و فەروو  بەخیو دەکرێت.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

١١- کەروێشکی نیوزلەندی  (New Zealand Rabbit): سەرەڕای ناوەکەی لەئەسڵدا  ئەمریکیە و لە کالیفۆرنیاوە هاتووە لە نیوزلەندا بەخێودەکرێت، کێشی (٤.٥-٦.٥) کگم ە، سەری لاکێشەیی و گوێ کورتە، ڕەنگی سپی و چاوسوورە، قاوەیی و خورمایی (سوور) و ڕە شی هەیە، بۆ مەبەستی گۆشت و  تاقیگە بەکار دەهێنرێت.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
١٢- کەروێشکی گوێ شۆڕی ئینگلیزی (English Lop Rabbit): گوێی شۆڕ بۆتەوە ، کێشی نزیکەی ٥ کگم دەبێت، بۆ کاری زاوزێ و وەچە خستنەوە بەکار دەبرێت بە لێکدانی لەجۆرەکانی تری کەرویشک(تهجین)، لەساڵێک دا نزیکەی ٤٨ بەچکە دەکات ، ئەسڵی ئینگلیزیە، یەکەم کەروێشکی گوێ شۆڕ بووەوەیە کە مرۆڤ بەخێوی کردووە و هەمەڕەنگە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

١٣- کەروێشکی نیوکالیفۆرنیا (New California): لەئەنجامی لێکدانی کەروێشکی نیوزلەندی و کالیفۆرنیای ئەسڵ(ئەمریکی) پەیدا بووە بەمەبەستی کێشی زیاتر، هەمان رەنگی کەروێشکی کالیفۆرنیای هەیە  بەڵام لوت و گوێ و کلک و قاجەکانی ڕەشە، توانای زاوزێی زۆرە لەساڵێک دا ٤٨ بەچکە ئەکات.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

١٤- کەروێشکی ئینگلیزی خاڵدار (English Spot) (بابیۆن):  کێشی مامناوەندە  (٣-٥) کگم  ە، نزیکەی حەوت ڕەنگی هەیە (ڕەش، سپی، بەلەک، قاوەیی، خورمایی، خۆلەمێشی بۆ ) ، لەگەڵ بوونی خاڵ لەگەڵ هەموو ڕەنگەکان لە دەوری چاو و لوت و گوێچکەی  ڕەنگی ڕەش، خاکی، شینی هەیە، لەگەڵ خەتێک بەهەمان ڕەنگ لەسەر پشتی ، ئەم جۆرە کەروێشکە  لێکنادرێ لەگەڵ جۆرەکانی تردا، لەساڵێک دا ٥٤  بەچکە دەکات.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

١٥- کەروێشکی پۆڵەندی(Polish Rabbit) :  لەئەسڵ دا ئینگلیزیە نەک پۆڵەندی، کەروێشکێکی بچکۆلەیە (قەزەم)ە نزیکەی (١-١.٥)کگم دەبێت ، ڕەنگەکانی جیاواز و سەرنج ڕاکێشن، سپییەکەی زۆر پاکو جوانە هەندێ ڕەنگی مەیلەوزەرد و ڕەشی  هەیە، چاوی سوورو  شینە، بەتایبەت جۆرە  ئەمریکیەکەی، گوێچکەی بچووکە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


١٦- کەروێشکی هیمالایا(Himalaya Rabbit): قەبارەی بچووکە (٢-٢.٥)کگم ە، سپیە ، خاڵی ڕەش ، قاوەیی، سوور، خۆڵەمێشی لە دەوری دەم و گوێچکەی هەیە، بۆ مەبەستی گۆشت و فەرووەکەی بەخێو دەکرێ، هەندێک جار لەگەڵ نیوکالیفۆرنیا لەیەک جیا ناکرێنەوە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

١٧- کەروێشکی ئەرجینت (Argente Rabbit):  کەروێشکێکی بچووکە  ڕەنگی سپی و خۆڵەمێشی ، کرێمی ، سووری هەیە (٣-٤) کگم ە،  چوار جۆری هەیە (ارجینت کامپیجن (ڕەنگی شەمپانیا)، ارجینت کریمی، ارجینت کەوە(خۆلەمێشی) ، ارجێنت براون  واتە قاوەی کاڵ  یان خورمایی.      

١٨- کەروێشکی گەورەی ئینگلیزی (British Gaint Rabbit):  کێشی(6-7) کگم، بەمەبسەتی گۆشت و فەروە بەخێو دەکرێ، لە کەروێشکی فلاندەر کەمێ بچوکترە .لەئەسڵدا  لە  بەلجیکاوە هاتوە بۆ ئێرە و پەروەردە کراوە ،ڕەنگی  خۆلەمێشیەکی زیویە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

19. کەروێشکی ئەڵمانی(Germany Rabbit): یان کەروێشکی هێرمان، لە کەروێشکی فلاندەر دەچێ  و زۆر گەورەیە ، ٤٨ بەچکە دەکات لەساڵێک دا، لە تەمەنی ٦ مانگی دا پێ دەگات ، کێشی(٧-٨) ە هەمەڕەنگە، سەری خڕ و گوێی درێژە، بۆمەبەستی گۆشت بەخێو دەکرێت.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


٢٠- کەروێشکی بەلجیکی  کێوی (Belgian Hare Rabbit) :  (٦)کگم دەبێت، ڕەنگی زەردی ئاڵتونییە، ژێر سکی و دەوری چاو گوێ سپییە، بەرگەی ئاووهەوای  گەرم دەگرێت، لەساڵێک دا ٤٨ بەچکە دەکات، لەشی درێژە و پشتی دەچەمێتەوە، لەئەسڵ دا کێوی بووە و  دواتر ماڵی کراوە و چەندین ڕەنگی تری لێ پەیدا بووە.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


٢١- کەروێشکی ڕۆک (Roky Rabbit) یان (Rock hyrax): واتە کەروێشکی بەردەلڵان، کێشی ٤ کگم ە، چەندین جۆری هەیە، ڕەنگەکانیشی جوانە، فەروەی ئەم کەروێشکە گرانترینە لەجیهان دا ، گوێ کورتە ، لە شوێنە شاخاویەکانی ئاسیا، ڕۆژئاوای ئەمریکا ، ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا  دەژی.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

٢٢- کەروێشکی ئاڵتان(Altan Rabbit): کێشی ٣ کگم ە، هەمەڕەنگە، قاوەیی ، ڕەش ، بۆر، ژێر سکی خاکیە، لەساڵێک دا ٣٥ بەچکە دەکات.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


٢٣- کەروێشکی هاڤانا(Havana Rabbit):  کێشی ٣-٤ کگم ە، چەند ڕەنگێکی هەیە (خاکی تۆخ یان چوکلێتی، ڕەش، خۆڵە مێشی ، بۆر)

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
٢٤- کەروێشکی سیمنوار: ڕەنگی ڕەشی بریقەدارە ،٤ کگم دەبێت، لەساڵێک دا ٥٥ بەچکە دەکات، ڕاهاتووە بە کەش و هەوای میسر.
٢٥- کەروێشکی بۆکسات: ڕەنگی سپی و چاوی سوورە، لەئەسڵ دا فەرەنسیە، سەری گەورە و گوێی دریژە، (٥.٦) کگم دەبێت.

هەروەها  چەندین جۆری تری کەروێشک هەیە ، بەڵام ئیتر بە پێویستم نەزانی لێرەدا باسیان بکەم
ئەم کەروێشکانە لەلایەن (کۆمەڵەی کەروێشکناسانی ئەمریکا American Rabbit Breeders Association) و (نوێنەرایەتی کەروێشکی بەریتانیەوە  British Rabbit Council)  ناسێنراون.

مامەڵە و هەڵسو کەوت  لەگەڵ کەروێشک:
بۆ ئەوەی کەروێشک لەگەڵمان ئاسوودە بێت و نەترسێ پێوستە زۆر بەنەرم و نیانی هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەین، بەدەنگی نزم و لەسەر خۆ بیدوێنین، دەست بهێنین بەپشتیدا بەئاڕاستەی ڕاستەوانەی  فەروەکەی ، نەک بە پێچەوانەوە گرژی بکەین، هەرگیز نابێت بە گوێچکە هەڵی بگرین، چونکە ئازاری ئەدات، دەبێت دەستێک بخەینە ژێر سنگی و دەستەکەی تری لەدواوە پاڵپشتی بکەین بەهەردوقاچییەوە ، هەندێ جار کەروێشکی بەتەمەن گەورەیە دەتوانین بەشێوازێکی تر بیگرین بەدەستەوە  ئەویش بەگرتنی پێستی ناوشان بەدەستێک و دەستەکەی ترمان بخەینە ژێر هەردوو ئەژنۆ و ڕانی، بەڵام ئەگەر ویستمان کەروێشک لە شوێنێکەوە بگوازینەوە بۆشوێنێکی تر  واتە بۆشوێنێکی دوور ئەوا پێوست بە  سندوقێکی بچوک و تاریک یان مقەبایەکی ئەستور بیگوازینەوە. 

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ
Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


 ڕاوکرنی کەروێشک:
لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەوی ڕاوکرنی گیانەوەرەکانیش پەیدا بووە  بەمەبستی خواردنی گۆشتەکەیان و درێژدان بەژیان، لە جیهان دا و لە کوردستان بە چەندین شێواز ڕاوی کەروێشک دەکرێت:
١- بەهۆی دانانی تەڵەوە کاتێک کەروێشک زیان دەگەیەنێ بە کێڵگە کشتوکاڵییەکان ڕاو دەکرێت.
٢- بەهۆی تانجی و سەگی ڕاوە.
٣- بەهۆی سەیارەوە  لەشەودا  کە پێی دەوترێ شەوارە، بەهۆی شەوقی گڵۆپەکانەوە چاوی کەروێشکەکە نابینا دەبێت و ڕاوچییەکەش بە تفەنگ لێی ئەدات.

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ


وەک ئەزانین کەروێشک لای ئێوارەوە چالاک دەبێت و لە کونەکەی دێتە دەرەوە، بەدرێژایی ڕۆژ دەخەوێ لەکونەکەی یان لەدەرەوە، ڕاوچییەکان بەهۆی پشقلەکانیەوە ئەیدۆزنەوە، چونکە کاتێ لەکون دێتە دەر پشقلی تازە دەکات و بەوچەشنە راوچی شارەزا دەی دۆزێتەوە هەست دەکات لەو نزیکە کەروێشک هەیە.
ڕاو وەک هیوایەت و کات بەسەر بردن لە کوردستان باوە، زۆربەی ڕاوچییەکان ڕاوی نامرۆڤانە دەکەن، واتە لە وەرزی زاوزێ دا دایکانەی سک پڕ ڕاو دەکەن ،کەزیان بە زۆر بوونی کەروێشکەکان دەگەیەنێ و لە کۆتای دا دەبێتە هۆی لەناوچوونی ڕەگەز و تۆی کەروێشکی کێوی.



ئامادەکردنی :
پزیشکی ڤێتەرنەری ڕاوێژکار
دکتۆرناجح گوڵپی 
 6/3/2016    n.gulpy@gmail.com



ڤیدیۆ...جۆرەکانی کەروێشك :


ڤیدیۆ ... بێچووی کەروێشک بە تەمەنی ٣ رۆژ:



ڤیدیۆ... شێوازی کولانەی کەروێشك: 




ئامادەکردنی وێنە و ڤیدیۆکان:

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: