ڕشاندنی زستانە:
بریتییە لە پرژاندنی لق و قەدی درەختەکانی میوەهات دوای هەڵپاچین و پێش تەقینی گۆپکە (پێش ئەوەی درەختەکان) بە زیەتێکی کیمیایی لە بەرهەمی نەوت وەردەگیرێت، بەمەبەستی بەرگری کردن و لەناوبردنی ئافاتە مێروییەکان و لە گەڵ ئەم قرکەرەدا دەرمانێکی مێرووکوژ بەکاردەهێندرێت، بەجوانی تێکەڵ دەکرێت بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی ئەم پرژاندنە بۆ لەناوبردنی ئافات و مێرووەکان.
کاتی ڕشاندن (پرژاندن):
لە ١٥-١٢ تا ١٥-١ دەستپ پێدەکات و هەتاوەکو کۆتایی مانگی ٢ بەردەوام دەبێت بە پێی جیاوازی شوینی جوگرافی. پێویستە پلەی گەرما نزم بێت بەڵام لە پلەی بەستندا نەبێت.
بڕی بەکارهێنان:
بریتییە لە 100 - 200 سم سێجا بۆ هەر 20 لیتر لە ئاو پێویستە باش تێکەڵ بکرێت و لە کاتی تێکەڵ کردنەکە ڕەنگی گیراوەکە دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی سپی، دەتواندرێت دەرمانێکی مێرووکوژی تێبکرێت بۆ زیاتر بەهێزکردنی کاری پرژاندنەکە و لەناوبردنی ئافات و مێروو.
پێویستە لە بەشی سەرەوەی درەختەکان دەست پێ بکرێت بۆ خوارەوە و هەتا قەدی درەختەکە بۆ سەر زەوی و هەموو بەشەکانی بەم گیراوەیە تەڕ بکرێت و لەوکاتەدا پێویستە ڕەچاوی پلەی گەرمی و با بکرێت تاوەکو ڕشاندنەکە زیاتر سەرکەوتوو ببێت.
وەرگیراوە
