Fig  Pests and Diseases 
یه که م: 
نەخۆشی  مێشی هەنجیر - کرمی هەنجیر- ذبابة ثمار التين Fig Fruit Fly
ناوی زانستی: Loanchaea Silba
ناوی زانستی: Loanchaea Silba
 خانە خوێ : هه نجیر  
قۆناغی زیان به خش (الطور الضار): 
کرموکه یی مێشەکە
ژماره ی نه وه کانی (عدد الأجيال) : 
چه ند نه وه یه کی هه یه له ساڵێک دا 
تایبەتمەندێتی میرووی ته واو: 
ڕه نگی ڕه شه ،سکی قاوەییه باڵەکانی تەنکە . مێیە ئامڕازی هێلکە دانانی هەیە کە بەری هەنجیر کوون دەکات و گەرا لەناو هەنجیردا دادەنێت .
تایبەتمەندێتی کرمووکه :  
قاچی نییه ڕەنگی شیرییه سەری شیرییەکی تاریکە درێژیەکەی (١٠) میللیمەتره .ئامرازی هێلکە دانان له مێیەدا دەکەوێته کۆتایی سکی ، وه نێره  کۆتایی سکی خڕه .
سووڕی ژیانی ئەم مێرووه: 
کاتێک وەرزی زستان دێت لەناوچە ساردەکان بۆ زاڵبوون بەسەر سەرمای زستان دا دەچێته قۆناغی پیوپا له ناو خاک دا بە پیوپا زستان به سه ر ده بات  ، بەڵام لەناوچە گەرمەکان به شێوەی مێرووی تەواو دەمێنێتەوە ، تا بەهار دێت ، لەبەهاردا مێیە گەرا لە ناو بەری هەنجیر دادەنێت . هەر بەرێک چوار یان سێ (٣- ٤) گه رای تێدا دادەنێت  . کاتێک گەرا دەترووکێت دەبێته کرموکە لە ناو بەردا خواردن دەخوات و دەلەوەرێت . لە دوای ئەوه دەره چێت و بەرە و خاک دەڕوات لە قوڵایی (٥-١٠) سم  ده بێته پیوپا .
زیان و نیشانەکانی :
قەڵاچۆکردن:
کۆکردنەوەی بەری توش بوو و سوتاندنیان ، قەڵاچۆکردن بەدەرمان ، دەبێت بۆ ئەم دەردە دارەکە دوو جار بڕشێندرێت  ، کە ماوەی ڕشاندنەکە (١٥) ڕۆژ بێت  ، واتە جارێک ئەی ڕشێنی دوای (١٥) ڕۆژ جارێکی تر ، وەک  سومسدین %20 ، دیازینون %60   ، سیفن %85 ، دیازینون دەنکلەی % 10 لەگەڵ گڵی ژێر دار هەنجیرەکە لێک بدرێت.
ئامادەکردنی:-
گوڵستان ئەسکەندەر
پاراستنی ڕووەک
ئامادەکردنی:-
گوڵستان ئەسکەندەر
پاراستنی ڕووەک




بۆچوون: