هۆکار: پەپوولە .Ocnerogyia amanda
خانەخوێ: هەنجیر
قۆناغی زیانبەخشی: کرمۆکە
ژمارەی نەوەکانی لەساڵێک دا : 5 نەوەی هەیە.
تایبەتمەندێتی مێرووی تەواو: ڕەنگی لەشی باڵی پێشەوەی بۆرە ، بەڵام باڵەکانی دواوەوەی پرتەقاڵین ، باڵەکانی دواوەوەی مێیە زەردە
شاخە هەستیارەکانی شانە ییە .
تایبەتمەندێتی کرمۆکە: رەنگی کرمۆکەکان زەرد ن یان سەوزن کوڵکی درێژ لەسەر لەشی هەیە .
سووڕی ژیانی: مێیە نزیکەی (100 بۆ 145) هێلکە دادەنێت لە ژێر گەڵای وەریوو و ڕووی خاک پاش (٦) ڕۆژ هێلکەکان هەڵدێن بە پێنج قۆناغی کرمۆکەیی دا دەڕوات (30) ڕۆژ پێدەچێت ، دواتر بەلاسک و قە دی دارەوە بەشریتێکی سپی خۆی دەبەستێتەوە (6 بۆ 7) ڕۆژ دەمینێتەوە و دەگۆڕێت بۆ قۆزاخە .ئەم سوڕەش ( 7 بۆ 8) ڕۆژی پێدەچێت دواتر دەبێتە پەپوولە .. کرمۆکە بەمت بوویی لەژێر گەڵای وە ریوو خاک دا دەمێنێ تەوە ، لە بەهاردا مێرووی تەواو دەرئەکەوێ ، لەسالێک دا 5 نەوەی هەیە.
زیان و نیشانەکانی : گەڵاکان دەخوات بەس لاسکەکانی دەهێڵیتەوە، دارەکە لاواز دەکات ، پاشەڕۆ لەسەر گەڵاکان دەر دەکە ون .
قەڵاچۆکردن: کۆکردنەوەی گەڵای وەریوو و سوتاندی . چاندنی پۆلی بەرگریکار، کاتی توش بوون بەم مێرووە بەکارهێنانی دەرمانی (کلورۆبیر فۆس ..دلتامسرین ..الفاسایبامسرین ..سومسیدن %20 ..سێڤن %85)
ئامادەکردنی:
گوڵستان ئەسکەندەر
پاراستی ڕووەک
بۆچوون: