گه وره کردنى قەبارەى خۆراک و قه ڵەوى و بەهەدەردانى خۆراک

گه وره کردنى قەبارەى خۆراک و قەڵەوى و بەهەدەردانى خۆراک 
Super-sizing، obesity and wasting food 
 بەپێی سەرچاوەکانى خۆراک لەماوەى (٢٠) ساڵى ڕابردوو ڕێژەى بە هەدەردانى خۆراک و قەڵەوى دوو هێنده بووه. هەروەها بڕى خۆراکى نیوەرۆ بەڕێژەى لەسەدا (٣٦) زیادى کردووه له نێوان ساڵانى (١٩٦٠) تا (٢٠٠٧). له  کەنەدا مانگانه نزیکەى (٩) ملیۆن کیلۆ خواردن فڕێ دەدرێ . له  کوردستان له پۆستێکى پێشوو باسم کرد که له (٢٠٠٣) بریتی بووه  لە (٦٦٨) هه زار تەن ، به ڵام ئەم ڕێژریه لرساڵى و (٢٠١٢)  بە ڕێژە یەکى  ترسناک بەرزبۆتەوه بۆ (١٥٨٣)تەن.
هەموو ئەمانه ئاماژەن بۆ ئەوەى ئێمه زۆرتر دەخۆین و زۆرتر بەهەدەر دەدەین.
یەکیک له هۆکارە سەرەکییەکان بریتیه لەزیادکرنى قەبارەى خۆراک (super-sizing) که فیلیکى هەست پێ نەکراوه له لایەن بەرهەم هینەرانى خۆراک بۆ سەرنج ڕاکێشانى کڕیار و فرۆشتنى زۆرتر و قازانجى زۆرتر.

له خوارەوه هه ندیک نموونەى ساده باس ده که م :- 
١- فرۆشتنى سه وزە و میوە بەقەبارەى زۆر ( سندوقى تەماته و کیسى خەیار هتد ....) هەندیک جار لەبەر دابەزاندنى کەمێک نرخ کەسەکه دەیکڕێت، بەڵام ناتوانى بەکارى بینى لەماوەى دیارىکراو بەهەدەر دەدرێت و فڕێ دەدرێت. 
٢- زیاد کردنى قەبارەى خۆراکى ئاماده وەکو ساندەویچ (لەفه) و خواردنى دەرەوه. کە دەبێته هۆى زۆر خواردن و قەڵەو بوون له هەمان کات هەمووى ناخورێت و فڕێ دەدرێت.
٣- چێشتخانەکانى بوفیەى کراوه:  هۆکارى سەرەکى ئەوەیە پارەى زیاتر لە میوانان وەردەگرن و لەبەرامبەردا لەوانەیە کەسەکه هەوڵى زۆر خواردن بدات یان زۆر هەڵگرێت و یان پێی نەخورێت کە هەم دەبێته هۆى قەڵەوى و زۆر خواردن و هەم بەهەداردانى خۆراک. 
٤- خۆراکى له قوتوو نراو: هەندیک لەخۆراکه لەقوتوو نراوەکان قەبارەیان زیاد دەکرێت بۆ سەرنج ڕاکێشانى بەکاربەر یان پێدانى دوو بەنرخى یەک ( buy one get one free یان (BOGOF) که وا دەکات نەتوانن تەواوى بکەن سەرەڕاى زۆر خواردن بەلام بەشێکى بەهەدەر دەڕوا. 
٥- ئەم خاڵە زۆر با وە کە بەعادەت ئێمە خواردنى زیاد له پێویست ئاماده دەکەین ، بەهەمان شێوە سەرەڕاى زۆر خواردن بەشێکى زۆرى فڕێ ده درێت. 

چاره سەر:
چارە سەرى بریتیه لەزانینى پێویستى خۆت و کڕینى شتەکان بەقەبارەیەک کە پیویستته. پاشان هەڵگرتنى ئەو بەشەى کە دەمێنێتەوه بەشيوەیەکى گونجاو و بەکارهێنانى لەکاتى تر. یان کاتێک خۆراکى زۆر دەکڕى وا باشە لەگەڵ کەسى نزیک پێکەوه بیکڕن و دا بەشى بکەن هەم بەهەدەر نادرێ و هەم بەنرخى کەمتر دەیکڕى. پاشان لەڕووى ئیمیانیەوە زیادە خەرجى و فڕێدانى خۆراک گوناهه.

ئامادەکردنی:
یاسین مامەند گەڵاڵی
ماستەر له زانستى خۆراک و تەندروستى

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: