چۆن زیاتر کالۆرى بسوتێنین؟

هەموومان دەزانین سووتانى کالۆرى پێویستى بەهەوڵدان و خۆ ماندوو کردن هەیە.
بەڵام بەگوێرەى چەند توێژینەوەیەک گۆڕینی شێواز و کارى ڕۆژانە دەتوانین ووزەى زۆرتر سەرف بکەین بۆ نموونە:
١- هەناسەدانى قوڵ:
بە هەناسەدانى قوڵ ڕێژەى کورتیزول (هۆڕمۆنى ڕێک خستنى زیاد بوونى کێش و دڵە ڕاوکێ) کەم دەبێتەوە.هەروەها دەبێته هۆى زیادکرنى ئۆکسجین و خێراکردنى هەرس و سووتاندنى کالۆرى. هەروەها هەناسە دانەوەى قول دەبێته هۆى دەرکردنى دوانۆکسیدى کاربۆن و زیاد سەرف کردنى ووزه لەلایەن خانەوە.
٢- خواردنى سەوزە لەژه مى بەیانى:
ئەمەش دەبێتە هۆى زۆرتر هەست کردن بەتێربوون و دوور کەوتنەوە لە زیاد وەرگرتنى کالۆرى لە ژەمەکانى تر.
٣- ڕاست دانیشتن:
دانیشتن بەڕاستى لرکاتى کار یان ترماشاکردنى تى ڨى یان ئیش کردن ڕێگایرکى باشر بۆ ووزر سررف کردن. هررورها دەبێته هۆى کەم کردنەوەى کورتیزۆل هه روەها پێویستى بەووزەیە.
٤- خواردنى بەهاراتى تیژ:
بەهاراتە تیژەکان (کاپسایسین) ى تێدایە کە سووتانى چەورى زیاد دەکات و خانە چەورییەکان تێک دەشکێنێت و سووتانى کالۆرى خێرا دەکات.
٥- لابردنى چەورى لە خواردنەوەکان به کلینیکس:
کاتیک خواردنێکی سوورکراوو دوخۆى به کلینیکسیک چەوریەکەى بگوشه و دەریبێنە. بەم ڕێگایە دەتوانى ڕێژەى چەوریەکەى کەم بکەیەوه و ڕێژەى کالۆریەکانى دابەزێنیت.
٦- بەکارهێنانى قادرمە لە جیاتى به رزکەرەوە : 
هەوڵدە بە قادرمە سەرکەوى ووزە زیاتر سەرف بکەنەوه نەوەکو بەکارهێنانى بەرزکەرەوە ( مصعد).
٧- خۆڕاکێشان و ڕاهێنانى لەش:
پسپۆران پێیان وایە خۆڕاکێشان ڕێگەیەکى زۆر باشە بۆ سووتانى کالۆرى.
٨- خواردنى دوو پەرداخ ئاو پێش نان خواردن:
ئەمەش دەبیتە هۆى زوو هەستکردن بە تێربوون و دوور کەوتنه وە لە زۆر خواردن.
٩- ڕۆیشتن و پیاسەکردن: 
ئەمەش ڕێگایەکى گونجاوە بۆ کالۆرى سووتاندن. دەتوانى زیاتر له (٢٥٠) کالۆرى بسووتێنی بە پیاسەکردن بەهێواشى بۆ ماوەى کاتژمێرێک یان (٣٩٠ ) کالۆری بۆ ڕۆیشتنێکی خێراتر.
١٠- بەکارهێنانى قاپى بچووک: 
قاپى بچوک وا دەکات زووتر هەست بە تێربوون بکەى و کەمتر بخۆى دواجار کەمتر کالۆرى وەربگرى.
١١- خواردن لەسه رخۆ: 
خواردنى لەسەرخۆ کاتى زیاتر دەدات بەمێشک کە ئاماژەى تێربوون و دوور کەوتنەوە لە زۆر خۆرى.
١٢- ڕاوەستان لەکاتى چاوەڕێ کردن: 
ڕاوەستان لەکاتى چاوەڕێ کردن زیاتر کالۆرى دەسووتێنی بە ڕێژەى (٥٠) کالۆرى/ کاتژمێر زیاتر بە بەراورد بەدانیشتن.
١٣- بەکارهێنانى گەرماوى گه رم: 
توێژەران لە زانکۆى لیستەرو لوبورو دەڵێن بەکارهێنانى گەرماوى گەرم  وەکو ئەوه وایە (٣٠) دەقە پیاسە بکەى.

تێبینی:
١- خواردنى بەهاراتى تیژ بۆ ئەوانەى کێشەى  قوڕگ و معده و کۆڵۆنیان هەیە باش نیە.
٢-  ئەو بەڕێزانەى کێشەى فقرات و چۆکیان هەیە ڕاوەستان و بەکارهێنانى قادرمه ئازار بەخشە و باش نیە.

بە هیواى تەندروستیەکى باش 

ئامادەکردنی :
مامۆستا یاسین مامەند گەڵالى

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: