دایکە درۆزنە چیە ؟ (الملکة الکاذبة ) ؟ (الإمهات الكاذبة) ؟

نیشانەکانى چین ؟
چۆن درووست دەبێت ؟
چارەسەرى چییە ؟

بریتیە لە هەنگێک یان زیاتر کە وەک مەلیکە هەڵسوکەوت دەکات و بەڵام کارەکانیان ناڕێکە و بەئاڵۆزى ئەنجامى دەدەن ، جگە لەناو چوونى کۆمەڵەکەیان سوودى تریان نییە .

 نیشانەکانى چین؟
١- لەهەر خانەیەک زیاتر له 2 گەراى تێدایە .
٢- زۆر جار دوو کرم لەیەک خانە هەن ، لەوکاتانەى کە ماوەیەکە تووشى دایکە درۆزنە بوون .
٣- سەرپۆشى کرمەکانى لەکاتى قۆزاخە قۆقزدەبێـت ، واتە کەمێک لە خانەکان دێتە دەرەوە لەئاستى خۆى .
٤- ئەو گەرایەى دایدەنێت تەنها دەبێتە نێرە و بەشێکیان نەزۆکن ، واتە جگە لەگەراى نێرە ناتوانێت گەراى تر دابنێت .
٥- کەلوى مەلیکە درووست دەکەن بەڵام زۆر ناشیرینە ، هەر بەروونى دیارە کە کەلوى راستەقینە نییە و هى دایکە درۆزنەیە .

چۆن درووست دەبێت؟

هەر کاتێک مەلیکە تەواو نەبێـت و نەتوانرێـت مەلیکەى نوێ درووست بکەنەوە لەوکاتە درووست دەبێت ، یاخود ، کاتێک مەلیکە بۆ (تلقیح) دەردەچێت یان بەهەر هۆکارێک بێت لەناو دەچێت لەو کاتەش هیچ گەرایەک و کرمۆکەیەک نییە تابیکەنەوە بەمەلیکە بۆیە لەو کاتەش درووست دەبێت 
وە یان ، کاتێکى زۆر مەلیکەیان لەگەڵە و بەرهەمیان خراپە واتە مەلیکە بێ عەیبە لەرووى لاشەوە بەڵام لەگەرادانان سست و لاوازە تەواو نییە جا خراپ تلقیح بووە یان ئەزیەتى خواردووە یان تەلقیح نەبووە ناتوانێت ئیتر لەو کاتەشدا دایکە درۆزنە درووست دەبێت .

چارەسەرى چییە؟

چەند ڕێگایەک هەیە:
١- پێویستە مەلیکەى نوێ و بەهێزى بۆ دابنێى بۆ ئەوەى بتوانێت بەهۆى بەهێزی خۆى دایکە درۆزنەکان کۆنترۆڵ بکات، ئەوە بۆ ئەو کاتەیە کە تازە توش بوون و لەسەرەتایە .
٢- ئەگەر قبوڵیان نەکرد و ڕەتیان کردەوە ، ئەمجارە پێشى ئازاد کردنى مەلیکە بۆ ناویان مەلیکەکە تەواو بەهەنگوین دەکەیت و ناو ێندوقەکەش بەهەنگوین پڕژاندن یان شەکراو تەواوى ێندوق و شانەکان تەڕ دەکەیت ، بۆ ئەوەى سەرقالى پاککردنەوەبن پاشان مەلیکە ئازاد بکە بۆ ناویان .
٣- ئەگەرمەلیکەت دایێ مەلیکەیان گرت و قوبوڵیان نەکرد ئەوە نیشانەى زۆرى دایکە درۆزنەیە و لایان گرانى زۆرترن ، پێویستە کەلوى مەلیکەى بۆ دابنێى کە دوو سێ ڕۆژى مابێت بێتە دەرەوە .
٤- ئەگەر ئەوەشى قبوڵ نەکرد و هەر لەناو کەلوەکە کوشتیان ئەمجارە پێویستە لەدوورى 150 بۆ 200 مەتر لەشوێنى خۆى هەرچى هەنگى تێدایە هەڵى ڕێژى چونکە ئەگەرێک هەیە کە دایکە درۆزنە لەشى قورسە لەبەر ئەو گەرایەى هەڵى گرتووە ناتوانێـت بفڕێت بۆیە ئەوانى تر دەگەرێنەوە بەبێ دایکە درۆزنە ئەوجە یان مەلیکە یان کەلوى بدێ وەک پێشتر باسمان کرد یان ئەوەتا ئیتارێک یان دوو ئیتارى بەگەراوە بدێ کە بەشێکى زۆرى سەرمۆر بێت بۆ ئەوەى لایان گرانى مەلیکە زۆر بن .
٥- دەتوانى ێندوقێکى تر بەکاربهێنى کە شەمع ئەساس واتە ئیتارى بەشەمێ نوێ بۆیان دابنێ تا ئەوان خەریکى درووستکردنى خانەکان دەبن تۆ مەلیکە دابنێ دوایى دوو سێ رۆژ ئازادى بکە ناویان .
٦- ئەو ڕێگایانەى باسمانکرد لەپەیجى هەنگەوە بۆ ئێوەى ئازیز کۆمەڵێک ڕێگان ئەگەر ئەوانەش سودیان نەبوو ، کۆتارێگا ئەوەیە تێکەڵى هەنگێکى لەخۆى بەهێزترى بکەى واتە ئەگەر خۆى 4 ئیتارە بەلایەنى کەم ئەو هەنگەى لەگەڵى تێکەڵ دەکەى 7 ئیتارزیاتر بێت ئەویش ڕێگاى تێکەڵکردن چەند جۆرێکە لەڤیدیۆکان باسى رێگایەکمان کردووە .

ئامادەکردنی :
هەنگەوان - کاوە خالد
پەیجی هەنگ


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: