دەردوو نەخۆشییەکانی گەنم جۆ
Wheat and Barley pests and Diseases
دووەم: مێرووی شۆکەی گەنم Wheat Aphid
ناوە زانستییەکەی : Schizaphis graminum
خانەخوێیەکانی : گەنم .جۆ و گەنمەشامی وهەندێک ڕووەکی دیکەی گەڵا باریک
قۆناغی زیانبەخشیی: وانگ مێرووی تەواو
شێوەی مێرووی تەواو : ڕەنگی مێرووی تەواو سەوزێکی کاڵە و هێڵێک لەناوەڕاستی پشتیدا هەیە ،باڵدار و بێ باڵیان هەیە ،شاخە هەستیارەکانی درێژە
سووڕی ژیانی : مێرووی تەواو لە مانگی کانوونی دووەم تا مایسیش دەردەکەون زاوزێ دەکەن و بە پاکیزە زۆربوونیش (تكاثر عذری) زۆر دەبن و لەساڵێک دا چەند نەوەیەکی هەیە .
زیان نیشانە کانی توشبوون: ئاوگی ڕووەک لە گەڵا ناسکەکان و گوڵە کەیاندا دەمژێت و گەڵا تووشبووەکان لوول دەبن زەرد هەڵدە گەڕێن . مێرووەکە گەزۆ دەر دەدات و ڤایرۆسی نەخۆشی زەرد بوون و کورتە باڵا بوونی جۆ بۆ گەنم جۆ دەگوازیتەوە .زۆر نە خۆشی تر تووشی ڕووەک دەکات بە هۆی بێهێز کردنی ڕووە کە کەوە .
قەڵاچۆ کردن : زۆر جۆر مێرووی سود بەخش هەن کە ئەم جۆرە مێرووە ئە خۆن . لەکاتی تووش بوونی زۆر دە توانرێت دەرمانی کیمیای بەکار بهێنرێت وەک اکتارا بە پێی ڕێنمای سەر دەفرەکە .
ئامادەکردنی:
گوڵستان گوڵی
پسپۆڕی پاراستنی ڕووەک
بۆچوون: