سوودەکانی شانەی هەنگ سەرسامت دەکات

سەرەڕای سوودی هەنگوین بۆ جەستەی مرۆڤ، شانەی هەنگ بە یەکێک لەو خۆراکانە دادەندرێت کە بەسوودن بۆ جەستەی مرۆڤ بە گشتی و یارمەتیدەرن لە چارەسەری کۆمەڵێک هەوکردن و نەخۆشی لە جەستەدا. 

 بە گوێرەی بڵاوکراوەیەک لە ماڵپەڕی fatafeat، شانەی هەنگ پێکهاتەیەکە کە هەنگ دروستی دەکات لە کۆکراوەی قەدی دار و بەری هەندێک ڕووەک، و شانەی هەنگ بە یەکێک لەو خۆراکانە دادەندرێت کە لە زۆر ڕووەوە یارمەتیدەرن بۆ جەستەی مرۆڤ.

سوودەکانی:
- یارمەتیدەرە لە چارەسەری هەوکردنەکانی قوڕگ، گوێ و لوت.
- ڕۆژانە خواردنی ١ گرام شانەی هەنگ پێش ژەمی بەیانی بۆ ماوەی یەک مانگ، یارمەتیەدەر دەبێت لە چارەسەری برینی گەدە و هەناو، کۆڵۆن و هەوکردنەکانی زراو.
- گەر ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ٥گرام لە شانەی هەنگ بخورێت، یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی هەوکردنی میزڵدان و پرۆستات لە پیاواندا.
- یارمەرتیدەرە لە چارەسەری هەندێک لە نەخۆشییەکانی پێست، ئەکزیما، سەدەفیە، نەخۆشییە کەڕووییەکان و وشکبوونی پێست لە ڕیگای بەکارهێنانییەوە بەجۆرێک بڕێک لە شانەی هەنگ بخرێتە سەر شوێنی تووشبوونەکە.
- یارمەتیدەرە لە چارەسەری سووتان و برین، و خێرابوونی چاکبوونەوەیان.

سەرچاوە: ماڵپەری جام کوردی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: