دەردوو نەخۆشییەکانی گەنم وجۆ   Wheat and Barley Pests and Diseases

یەکەم :
پەلەپیزەی گەنم (حفار ٲوراق الحنطة)  Cereal Leaf Miner

ناوە زانستییەکەی :Syringopais temperatella
خانە خوێ کانی: گەنم .جۆ.پەڕەسپی
قۆناغی زیان بەخش: کرمۆکە
ژمارەی نەوە لە ساڵێک دا: یەک نەوە 
شێوەی مێرووی تەواو : 
پە پوولە یەکی بچووکە ،باڵی پێشەوەی زێڕینییەو هی دواوەشیانی قاوە ییەکی کاڵە .باڵەکان بە وردە تووک کۆتاییان دێت ..
کرمۆکە :
ڕەنگی  نارنجییەو سەری ڕەشەو درێژییەکەی ۲ میللیمەترە
سووڕی ژیان: 
مێرووی تەواو لەنیسان وئایار دەردەکەوێت .مێیەگەرا لەسەر گەڵا یا لەناوخاک دادەنێت. دوای دوو هەفتە کرمۆکە دەردەچێت وبۆ ماوەی یەک هەفتە دەلەوەڕێت ئینجا دەچێتە ناو خاکەوە و قۆزاخەیەک لەدەوری خۆیا درووست دەکات .کرمۆکه لە کانوونی دووەم و شوبات دەردەچێت . دەچێته ناو گەڵاوەو  لەناوەوەی گەڵا دەلەوەڕێت بەشەش تەمەندا تێپەڕ دەبێت و لە دوایدا لەخاک دا دەبێتە پیوپا 
زیان و نیشانەکانی : 
کرمۆکە لەنێوان هەردوو ڕووی گەڵاکان دەلەوەڕێت و هێڵ و پەڵەی سپی ڕوون و زەرد درووست دەبێت .پەڵەکان ووشک دەبن ڕووەک بێهێز دەبێت 
چارەسەر کردن : 
کێڵانی هاوینی کرمۆکەی مت بوو لەناو خاکدا دەخاتە بەر کەش و هەوای نالەبار و دواتریش لەناوچوونی . پەیڕەو کردنی خولی کشتوکاڵی گونجاو کێڵانی زەوی لە بەهار دا  . 
قەڵاچۆکردنی کیمیایی:
 لە مانگی کانونی یەکەم و شوباتدا دەبێت  بە دەرمانی مێروو کوژ،  ئەودەر مانانە بەکار دە هێنرێن پێویستە زۆر کۆن نە بێت  مێرووە کە بەرگری پەیدا کردبێت لە دژی نەی کوژیت .. مێرووە کوژە کان وەک   اکتارا  .دلتامسرین   بە پێی ڕێنمای سەر دەفرەکە  دەرمان تریش هەیە .

ئامادەکردنی:
گوڵستان ئەسکەندەر
پسپۆری پاراستنی ڕووەک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: