شۆردنه‌وه‌ی مانگا و مه‌ڕ وماڵات:
مانگا که‌متر ئه‌خرێته
جۆگه‌ی شۆردن Deeping pool، زیاتر به‌شێوه‌ی ڕشاندن ده‌رمانی دژه مێروو و مشه‌خۆره‌کانی بۆ
به‌کاردێت یان له‌ڕێی ژێر پێست چونکه هه‌م جۆگه‌ی گه‌وره‌تری ئه‌وێت و هه‌میش خوری و مووی نیه و به
ڕشاندن ئاسانتره،، له کوردستان ماوه‌ی نێوان مانگی 4 بۆ مانگی 6 باشترین کاته
بۆ شۆردنه‌وه و ده‌رمان کردنی ئاژهڵهکێڵگهییهکان دژی مێروو و مشه‌خۆره ده‌ره‌کیه‌کان Ectoparasites
گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی
پێش و پاش شۆردنه‌وه پێویسته ڕه‌چاو بکرێن ئه‌مانه‌ن:
1-به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی شۆردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ پێش ماوه‌یه‌ک یان چه‌ند ڕۆژێک له بڕینه‌وه‌ی خوری ومووهکهی
ئه‌نجام ئه‌درێت، بۆ ئاسانکاری بڕینه‌وه و پاکردنه‌وه‌ی.
2-ده‌رمانه‌کانی شۆردنه‌وه
پێویسته به‌پێی ئه‌و ڕێنماییه‌ی له‌سه‌ریان نوسراوه به‌کاربێت یاخود به ڕاوێژ
له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی و پزیشکی ڤێته‌رنه‌ری به‌کاربێن.
3-پێویسته
ئاژه‌ڵه‌کان تینوو نه‌بن چونکه له‌کاتی ڕشاندن یان شۆردنه‌وه ئه‌و گیراوه‌یه ئه‌خۆن
که‌وه‌ک ده‌رمان بۆیان به‌کاردێت، که ڕه‌نگه ژه‌هراوی ببن و دواتر بشمرن.
4-ساڵ
به‌ساڵ ده‌رمانێکی جیاوازتر به‌کار بهێنرێت له‌وه‌ی ساڵی پێشوو، چونکه زۆرجار
مشه‌خۆره‌کان به‌رگری بۆ ده‌رمانێکی دیاری کراو په‌یدا ئه‌که‌ن و له‌ساڵی داهاتوو
تر ده‌رمانه‌که کاریگه‌ری نامێنێت.
5- ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌کارئه‌هێنرێ
ئه‌بێت توانای له‌ناوبردنی کرمۆکه و هێلکه‌ی مێروو و مشه‌خۆره‌کانی هه‌بێت.
6-ئه‌بێت له‌به‌یانییه‌کی
زوودا ئه‌نجام بدرێت تا بواری وشکردنه‌وه هه‌بێت و نه‌که‌ونه ئێواره و شه‌و که
پله‌ی گه‌رما نزمتره و له‌وانه‌یه نه‌خۆش بکه‌ون و دره‌نگتریش وشک بنه‌وه.
7-به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
ئاژه‌ڵی نه‌خۆش، بریندار، ئاوس (نزیک له زاین) نابێت بخرێنه جۆگه‌ی شۆردنه‌وه.
8-پێش شۆردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان
ئه‌بێت له‌شوێنێکدا ڕابگیرێن به مه‌به‌ستی پشوودان تا وه‌ک توشی په‌ستان و ترس و
هه‌ناسه‌بڕکێ نه‌بنه‌وه تاکاتی شۆردنه‌وه.
9-ئه‌گه‌ر سه‌گی شوان و
پاس هه‌بوو ئه‌بێت له کۆتادا بشۆردرێت چونکه ئه‌ویش توشی مشه‌خۆره ده‌ره‌کییه‌کان
ئه‌بێت و مه‌ڕ و بزنه‌کانیش توش ئه‌کات.
10-دوای پڕۆسه‌ی شۆردنهوهکه،
که جۆگه‌که پاککرایه‌وه ئه‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین پاشماوه‌که‌ی تێکه‌ڵ به
ئاوی کانی و خواردنه‌وه نه‌بێته‌وه وه‌هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ نه‌چێته ژێر خاکێک
که بۆ چاندن یان له‌وه‌ڕاندن به‌کاردێت، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر بکرێت فلته‌ری بۆ دابنرێت
یان به‌ڕێگای سروشتی و دروستکردنی چهندچینێک له‌به‌رد و مادده‌ی پاڵێوه‌ر خۆمان
لهپیسکردنی ژینگه بپارێزین.
ئامادەکردنی:
باوان مصطفی عبدالرحمن
(مامۆستای یاریده‌ده‌ر و ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی)
به‌شی زانستی ئاژه‌ڵ-کۆلێژی
زانسته ئه‌ندازیارییه کشتوکاڵیه‌کانی زانکۆی سلێمانی
بۆچوون: