زیانەکانی سۆدەی نان (بیکاربۆناتی سۆدیۆم)
    بەکارهێنانی سۆدەی نان بۆ دروستکردنی نان و سەمون زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

    لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی تفتبونی خوێن کە مەترسی هەیە لەسەر دڵ و ئەندامەکانی تری جەستەو نەرم بوونی ئێسک و کلۆربوونی ددان، هەروەها ڕێژەی ماددەی (سۆدیۆم) زیاد دەکات کە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزی پەستانی خوێن و لاوازکردنی دڵ و تێکچونی کرداری هەرسکردن لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کاریگەری ڕاستوخۆی هەیە بۆ زیادبونی کێش.

    لە ئێستادا زۆربەی نانەوا خانە و فڕنی سەمونەکان سۆدە بەکار دێنن، بەڵام لەڕاستیدا باشترە تەنها لەڕێگەی هەویرەوە کاری هەڵهاتن بکرێت بۆ نان و سەمون بەجۆرێک هەویری کۆن هەڵبگیرێت و دواتر بۆ هەڵاتن بەکاربێت.

    ئامادەکردنی:
     لەشکر حەمید
    ئەندازیاری خۆراک

    سەرچاوە: ماڵپەری فەرمنگای تەندروستی سلێمانی

    بڵاوی بکەرەوە لە:

    دەوەن سەردار

    ئەندازیاری کشتوکاڵ

    بۆچوون: