تورەکەی گۆشت Sarcocystis
مشەخۆرێکی خانەسەرەتایین و لە مشەخۆرە ناوەکیەکانن، توشی هەندێک لە بەشەکانی لەشی ئاژەڵ و مرۆڤ ئەبن بەتایبەت ماسولکەی زمان، دڵ، ناوپەنچک و سورێنچک وە زۆرجاریش ڕیخۆڵەش توش ئەبێت، وەک لە پێشتریشدا ئاماژەمان پێ‌کرد نەخۆشیەکی هاوبەشە zoonosis disease لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵ بۆیە ئەبێت وریای گۆشت بین و گۆشتی سەرشه‌قامه‌کان نەکڕین، وه‌به‌باشی گۆشت بکوڵێنرێت و ئاماده‌بکرێت بۆ خواردن 🥩🍖.
لەڕووی نەخۆشی زانیەوە:
ئەو جۆرانەی کەلە ماسولکە و بۆرێچکەکان ئەدات زیاتر ئازاری سک و دڵ تێکهاتن و سکچونی لەگەڵە بۆ ماوەیەکی کەم ، بەڵام ئەو جۆرەی لە ڕیخۆڵە ئەدات بە ئازارترە هەندێک جار.
لەسوڕی ژیانی پێویستی بە خانەخوێی ناوەندی هەیە وەک گیاخۆرەکان (مه‌ڕ و بزن و مانگا...هتد) و خانەخوێی کۆتایش وەک مرۆڤ و گۆشت خۆرەکان.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕان:
باوان مصطفی عبدالرحمن (مامۆستای یاریده‌ده‌ر و ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی)-به‌شی زانستی ئاژه‌ڵ له‌کۆلێجی زانسته ئه‌ندازیارییه کشتوکاڵیه‌کانی زانکۆی سلێمانی
Photo Source: Makivik Corporation
بۆچوون: