Kiwi , کیوی ، میوە ، ڕووەک ، کشتوکاڵ 
کیوی یەکێکە لە میوە گرنگەکان کە تامێکی خۆش و سوودی زۆر گرنگی هەیە بۆتەندروستی مرۆڤ بەهۆی ئەو پێکهاتە گرنگانەی کە هەیەتی.
ئەمەش بۆتە جێگای سەرنجی شارەزایانی خۆراک و چەندەها لێکۆلینەوەى لەسەر کراوە بۆدەرخستن و زانینی سودەکانی ئەم میوە گرنگە. بۆزیاتر ئاشنا بوون ،

ئەمانەش هەندێک لە گرنگیەکانی ئەم میوە باس دەکەین:
١- شێرپەنجە: لێکۆلینەوەکان دەریانخستووە کە میوەی کیوى توانای پاراستنی پێستی هەیە لە شێرپەنجە.
٢- نەخۆشی دڵ: کیوى دوو جۆر پێکهاتەی گرنگی زۆر تێدایە وە کو ئارجینین و گلوتامەیت. ئارجینین گرنگە بۆفراوان کردنی خوێنبەرەکان و باش هاتووچۆکردنی خوێن کە گرنکە بۆ تەندروستی دڵ. هەروەها کیوی بە سەرچاوەیەکی گرنکی بۆ فیتامین C  دادەندرێت کە گرنگە بۆدڵ. هەروەها کیوی رێژەیەکی باش مگنسیۆمی تێدایە کە گرنگە بۆ پاراستنی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن.
٣- کۆلیسترۆل:  بەهۆی بوونی ریشالی خۆراکی وەکو پەکتین، کیوی توانای کەم کردنەوەى کۆلیسترۆڵی هەیە. جگە لەوەش بە هۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسێن کۆلیسترۆل باشەکانی لەش تێک ناچێت.
٤- نەخۆشی شەکرە: مادەی ئینیسیتۆل کە لە کیوى دا هەیە ڕۆلێکی گرنگی هەیە لە رێکخستن و کۆنترۆل کردنی شەکرە.
٥- دڵ توندی: مادەی ئینیسیتۆل هەروەها گرنگە بۆ چارەسەر کردنی دڵ توندی بە گوێرەى هەندێ لە توێژینەوەکان.
 ٦- بەرزی پەستانی خوێن: ڕێژەی سۆدیۆم بۆ پۆتاسیۆم زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دڵ وە ئەم ڕێژەیە بەشێوەیەکی گونجاو لە کیوى دا هەیە.
٧- چاو: کیوى ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی کاروتینی وە کو بیتا کاروتین و لیوتین و زانپوفیلی وە مادەی فینولی وەکو فلاڤۆنۆیدو ئەنپوسیانین وە مادەی دژە ئۆکسینی وەکو فیتامین C  وE تێدایە کە زۆر گرنگن بۆتەندروستی چاوەکان. 
٨- بەرگی لەش: کیوى توانایەکی باشی هەیە بۆ زیاد کردنی بەرگری لەش بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە قیتامین C و دژە ئۆکسینی تر.
٩- لاوازی سیکسی لە پیاوان: وەکو باسمان کرد کیوی مادەى ئارجنینی تێدایە کە ناسراوە بۆ فراوان کردنی خوێن بەرەکان بەمەش بەسودە بۆ چارەسەر کردنی لاوازى سیکسی لە پیاوان.


یاسین مامند گەڵاڵی 
ماستەر لە زانستی خۆراک و تەندروستی 

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: