Weevils ،Flour Bugs ،ئەسپێ ، دانەوێڵە ، ئارد ، برنج

تکایە ، هەر پەیج و سایت و میدیا و کەسێك ئەم بابەتەی ئێمە وەردەگرێت و بڵاوی دەکاتەوە دەست خۆشی لێ دەکەین ، بەس تکایە ناوی ئێمە (بلۆگی کشتوکاڵ)  بنووسن وەک  سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە ، لەگەڵ ڕێزدا.
١- سەرەتا پێویستە ئەو شوێنەی دانەوێڵە و ئارد و برنجی لێ هەڵدەگیرێت وشک و فێنک بێت ، واتە پلەی گەرمی لە خوار ٣٠ پلەی سەدییەوە بێت و هەوا گۆڕکێی هەبێت .. چونکە پلەی گەرمی بەرز و شێی بەرز هۆکارن بۆ تووشبوونی دانەوێڵەکە بە مێرووی ئەسپێ .

٢- بەکارهێنانی سرکەی سپی یاخود (ڕۆنی کالپتۆز)
پێویستە ئەو دۆڵاب یاخود شوێنەی کە دانەوێڵەکە و وشەکەکەی تیا هەڵدەگریت ، جا ژێر زەمین بیت یاخود ژوورێک بێت یان ژێر پلیکانەیەک بێت یاخود دۆڵابێک بێت ، وا باشترە بە قوماشێکی پاک کە  بە سرکەی سپی تەڕکرابێت یاخود بە ڕۆنی ( داری کالپتۆز) چەور کرابێت شوێنەکەی پێ پاک بکرێتەوە ، یاخود ڕۆنی کالپتۆزەکە لەگەڵ کەمێک ئاو تێکەڵ بکرێت و بە پەمپێک شوێنەکەی پێ بپرژێندرێت.
Weevils ،Flour Bugs ،ئەسپێ ، دانەوێڵە ، ئارد ، برنج ،کالپتۆز،قەلەم تۆز ، قلمتوز
Weevils ،Flour Bugs ،ئەسپێ ، دانەوێڵە ، ئارد ، برنج ،کالپتۆز،قەلەم تۆز ، قلمتوز
Weevils ،Flour Bugs ،ئەسپێ ، دانەوێڵە ، ئارد ، برنج ،کالپتۆز،قەلەم تۆز ، قلمتوز
























































یان بەکارهێنانی ڕۆنی درەختی نیم (جۆرێکی درەختی ژەهرە ماسی – سبح بح ) ە یان ڕۆنی سنەوبەر . چونکە بۆنی ئەم جۆرە ڕۆن و ڕووەکانە ناهێڵێت مێرووی ( ئەسپێ ) نزیک بێتەوە لەو شوێنە. یاخود لەو شوێنەدا دروست ببێت 

Weevils ،Flour Bugs ،ئەسپێ ، دانەوێڵە ، ئارد ، برنج




















Weevils ،Flour Bugs ،ئەسپێ ، دانەوێڵە ، ئارد ، برنج








٣-بەکارهێنانی سەتڵی سەر قەپات و قایم یاخود دەفری شووشەیی بۆ هەڵگرتنی دانەوێڵەکە چونکە هەڵگرتنی دانەوێڵە و وشکە لە ناو گوێنی و کارتۆن دا بە تەواوی ڕێگری لە ئەسپێ ناگرێت کە تووشی دانەوێڵەکە نەبێت.
٤- یەکێکی تر لەو ڕێکارانەی کە پێویستە بگیرێتە بەر ئەویش بەکارهێنانی گەڵای فرێشی (داری غار ) ە ..
- گەڵای داری غار سیفەتێکی هەیە کە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مێش و مەگەز و مێروو ، لەبەر ئەو بۆنەی کە هەیەتی و زۆر جار بۆ نەهێشتنی بۆنی ساردی خواردنەکانیش بەکاردێت.
دەتوانیت چەند گەڵایەک لە گەڵای داری غار بخەیتە ناو دانەوێڵە یاخود ئەو ئارد و برنجەی کە هەڵی دەگریت ، یان دانانی گەڵای غار لەو ژوور یان ژێر زەمین یان دۆڵابەی کە دانەوێڵە و وشکەکەی لێ هەڵدەگریت.
وە پێویستە کە مانگی جارێک گەڵاکان بگۆڕیت بە گەڵای تازە و نوێ ، ئەگەر زانیت گەڵا کۆنەکە بۆنی بە پێی پێویست نەماوە .
Weevils ،Flour Bugs ،ئەسپێ ، دانەوێڵە ، ئارد ، برنج ،غار




















٥- بەکارهێنانی تەڵەی (فیرمۆنی) ، پێویستە لەو شوێنەی کە دانەوێڵە و گەنم و ئارد و برنجت لێ هەڵگرتووە لەم جۆرە تەڵەیە دابنێیت تاوەکو ببێتە هۆی ڕاوکردنی هەموو جۆرە مێروو و هەروەها مێرووی ئەسپێ . 
Weevils ،Flour Bugs ،ئەسپێ ، دانەوێڵە ، ئارد ، برنج ،فێرمۆنی pheromone trap


























 ٦- پێویستە مانگێک یاخود دوو مانگ جارێک دانەوێڵە خەزنکراوەکانت بەسەر بکەیتەوە بۆ ئاگاداربوون لەوەی کە ئەسپێیان تووش بووە یاخود نا و لە حاڵەتی بوونی ئەسپێ هەوڵ بدرێت شوینەکە پاک بکرێتەوە و ئەسپێکان لە ناوببردرێت لەو شوینە. چونکە ئەسپێی پێگەیشتوو ئەوپیری یەکساڵ دەژی.






ئامادەکردنی :-
دەوەن سەردار حەمە عەلی


سەرچاوە:-
https://www.wikihow.com/Get-Rid-of-Weevils-(Flour-Bugs)

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: