eeggplant،الباذنجان،باینجان



باینجان سەوزەیەکی وەرزی درێژووکانییە و چەندین ڕەنگی هەیە ، وەنەوشەیی تۆخ ، وەنەوشەیی کاڵ و پرەتەقاڵی و سەوز و سووری تۆخ و سپی
، باینجان کەمتر بە خاوی دەخورێت چونکە کەمێک تاڵە ، بەڵام بە لێدرایی تامیکی خۆشی هەیە و بە برژاوی و کوڵاوی و کرانە شلە دەخورێت و هەروەها دەکریتە مرەبا . ناوی زانستی باینجان (Solanum melongena) یە و زیدی ڕەسەنی هندستانە ، پاشان لەوێوە بەرە و کیشوەرەکانی دیکە گواستراوەتەوە . میسڕییە کۆنەکان وایان دەزانی باینجان لەو ڕووەکانەیە کە دەبێتە مایەی و فێ و شێتی!.
فەڕەنسییەکان ساڵی (١٧٦٠)ی زاینی باینجانیان ناسی ، بەڵام تاکو ساڵی (١٧٩٥)ی زاینی نەیانخوارد و پێشتر بۆ جوانکاریی بەکاریان دەهێنا.

جۆرەکانی باینجان
باینجان چەندین جۆری هەیە لە جیهان دا ،  کە شێوە و قەبارە و ڕەنگیان لە یەکتر جیایە ، ئەوەی خوارەوەش دیارترین جۆرەکانی باینجانە لە جیهان دا.

-باینجانی ئەمریکی ( گڵۆپ ): 
قەبارەیەکی گەورە و ڕەنگێکی وەنەوشەیی تۆخی هەیە.
- باینجانی ئیتاڵی:
وەکو باینجانی ئەمریکییە بەڵام قەبارەی بچووکترە.
- باینجانی ژاپۆنی:
شێوەکەی خڕە و هەردوو ڕەنگی تۆخ و کاڵی هەیە و لە هەردوو جۆرەکەی دیکە بەتامترە.
- باینجانی چینی:
توێکڵی باینجانی چینی ناسکە و تامێکی زۆر خۆشی هەیە ، بۆیە زۆر بە کەمی سپی دەکرێت.
- باینجانی هیندی :
تامی شیرینە و قەبارەی بچووک و خڕە و ڕەنگی سووریکی تۆخە.
- باینجانی تایلەندی:
ڕەنگی ئەو باینجانە سەوزە و زۆریش تاڵی و بێ دەرهێنانی تۆوەکەی ناخورێت.
- باینجانی سپی:
قەبارەی بچووک و باریکە و ڕەنگیشی سپیی

پێکهاتەکانی باینجان
باینجان  لە چەندین پێکهاتەی خۆراکی گرنگ پێکهاتووە ، وەکو کاربۆهیدرات و شەکر و ڕیشاڵ و پرۆتین و کالسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم و مەنگەنیز و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و زنک.

چۆنیەتی چاندنی:
سەرەتا پارچە زەوییەکە دەکێڵدرێت و پاشان لەگەڵ پەین تێکەڵ دەکرێت ، دەبێت بە باشی ئاو بدرێت و دەبێت ڕۆژانە ئاو بدرێت و زەوییەکە خۆری بەرکەوێت . باشترین کات بۆ چاندنی باینجان سەرەتای بەهارە ، باینجان سەرەتا بە تۆو دەچێندرێت تاکو دەبێتە شەتڵ ، کە درێژی شەتڵەکان گەیشتە (٤) سم لەو گۆلانە دەچێندرێت کە بۆی ئامادەکراوە ، واباشە نێوانی هەردوو شەتڵ یەک مەتر بێت ، بۆ ئەوەی شوێنی تەواوی گەورەبوونی هەبێت و ڕابکشێت ، هەفتانە دەبێت سێ جار ئاو بدرێت و ئەو لقانە لێ بکرێنەوە کە تێکچوون و یان چرن، بۆ ئەوەی باڵای باس بەرزبێت و بەرهەمی زیاتر بێت.

سوودەکانی باینجان 
باینجان چەندین سوودی هەیە کە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانەی لای خوارەوەن:
- یارمەتی نەخۆشانی شەکرە دەدات ، چونکە بڕێکی باش ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکری نێو خوێن دەدات.
- خواردنی باینجان ڕێژەی کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە.
- دژە ئۆکسانی تێدایە و یارمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە دەدات.
- مێشک هێور دەکاتەوە بەهۆی ئەو بڕە نیکۆتینەی تێیدایە.
- گوشاری خوێن دادەبەزێنێت چونکە پۆتاسیۆمی تێدایە.
- ژەهر و ماددە چەورەکان بەخێرایی دەمژێت.
- بۆنی ئارەقە خۆش دەکات.
- یارمەتی کۆئەندامی میزەڕۆ دەدات.
- لێناگەڕێت خوینبەرەکان بگیرێن.
- ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە ، ئەوەش بۆ ڕێجیمکردن و خۆ لاوازکردن زۆر بەسوودە.

زیانەکانی باینجان
بێجگە لەو سوودانەی باسمان کرد ، باینجان هەندێک زیانیشی هەیە کە دەبێت ئاگامان لێی بێت . باینجان لەوانەیە ببێتە هۆکاری هەندێ نیشانەی هەستەوەریی وەکو هەوکردنی گەروو و هێڵنج هاتن و سووربوونەوەی پێست و خورانی ، لە کاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانە دەبێت ئاگاداری خۆمان بین ، ئەوانەی کێشەیان لەگەدەدا هەیە ، لەگەڵ منداڵ و پیرەکان دەبێت بە کەمی باینجان بخۆن ، چونکە دڕەنگ هەرس دەبێت و پێویستی بە چوار کاتژمێر هەیە تاکو هەرس دەبێت ، ئەوەش بەراورد بە خۆراکەکانی دیکە ماوەیەکی درێژە.


eeggplant،الباذنجان،باینجان

eeggplant،الباذنجان،باینجان


eeggplant،الباذنجان،باینجان

eeggplant،الباذنجان،باینجان

eeggplant،الباذنجان،باینجان

eeggplant،الباذنجان،باینجان

eeggplant،الباذنجان،باینجان


ئامادەکردنی:
ڕەمزی میرەکانی

سەرچاوە:
ڕۆژنامەی خەبات





دووبارە نووسینەوە و ئامادەکردنی وێنەکان:

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی




بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: