Psidium guajava,guava, yellow guava, lemon guava, گوافە ، جوافة , میوە



گوافە یان وەک عەرەب پێ دەڵێن جوافة ، میوەیەکە کە کەم ناسراوە کە ناوەکەی و ناوە زانستییەکەی وەک ئەوەی سەرەوەیە دەنوسرێت و دەخوێندریتەوە .
گواڤە میوەیەکە کە شێوەیەکی ناسەرەنج ڕاکێش و بۆنێکی ناخۆشی هەیە ، بۆیە خەڵکی ئارەزووی ناکەن بەڵام لە ڕاستی دا بە هەڵە هەڵسەنگێندراوە ، ئەم میوەیە تامێکی شیرین و تازە و خۆشی هەیە . گوافە بە تازەیی دەخورێت وە بەکاریش دێت لە زۆر بەرهەم وەک خواردنەوە و مۆتە و خۆی کراوی و ووشکراوەیە ، وە هەروەها لە دروست کردنی دەرمانیش بەکاردێت . لە نرخ دا میوەیەکی گران بەهایە ، گران بە هاییەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زەحمەتی چاندن و بە خێوکردنی وە کاری قورسی دەوێت بۆ چاندنی ئەم میوەیە.
ڕەگ وڕیشەی گوافە ، باشووری ئەمەریکایە کە هیندییە سوورەکان چاندوویانە بە ماوەیەکی زۆر درێژ پێش گەیشتنی کۆلۆمبۆس بۆ ئەمریکا .
لە جەنگی جیهانی دووەم دا گوافە درواە بە شەرکەرەکان وەک خواردنەوە ، چونکە ئەم میوەیە سوودی تەندروستی زۆری هەیە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ، وە ڤیتامین سی ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش ، وە هەروەها ماددەی دژە ئۆکسید بوونی تێدایە کە پێست جوان دەکات .

بەگشتی دەربارەی گوافە :
 خەڵکی ئەم میوەیە کەم دەناسن بۆیە زۆر بڵاو نەبۆتەوە لە جیهان دا . ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەم شارەزایی سەبارەت بەم ڕووەکە لە ١٠ بۆ ١٥ ساڵەی کۆتایی ئەم میوەیە ناسراوە و بەرە بەرە دەناسرێت .
شێوەی ئەم میوەیە جیاوازە ، دەرەوە و ناوەوەی وەک یەک نییە وە قەبارەیان جیاوازە . درێژی دانەیەک گوافە لە نێوان ٣ سم بۆ ١٥ سم دەبێت ، هەروەها شێوەی جیا جیای هەیە خڕە و درێژکۆلەیە ، یان لە شێوەی هێلکەیە یا شێوەی هەرمێ یە . ڕووی سەرەوەی واتە پێستەکەی ناڕێکەو وە هەیە لوسە ، وە بۆنێکی تایبەتی هەیە .
ڕەنگی دەرەوەی گوافەی پێ نەگەیشتوو سەوزە ، وە گوافەی پێ گەیشتوو ڕەنگی سەوزە ، سەوزی کاڵ ، سووری کاڵ ، زەردی مەیلەو قاوەی و ڕەنگی زەردی کاڵیش دەدات .
لە لەت کردنی گوافە دەردەکەویت کە لەژێر ئەم پێستەی میوەیەکی گۆشتنەوە کە ئەستورییەکەی دەگاتە ٢ بۆ ٧ ملم ، وە چەند ژوورێک هەن کە دەنکەکانی تێدایە .هەرچەندە ئەم میوەیە گەییوبێت ئەوا کار ناکاتە سەر ئەنیگارەی کە هەیەتی ، بۆیە باشترە لە ناوەڕاستەوە لەت بکرێت ، وەک ئەم وێنەیی خوارەوە کە دەبینن ڕەنگی ناوەوەی گوافە جیایە هەیە سپییە ، سووری کاڵە ، زەردە .. .هتد
ئەم میوەیە هەمووی دەخورێت ،ئەشتوانریت پێستەکەی لاببردرێت ، تۆوەکەی یان دەنکەکانی ناو رەقە وە لە تۆوی هەرمێ دەچێت ئەتوانرێت بخورێت وە یارمەتی ناوسک دەدات وە ئەشتوانرێت لاببردرێت .
تامی گوافە جیایە ، هەیە تامی هیچ نادات وە بەکار دێت بۆ خواردنەوە بەڵام بە گشتی تامی شیرینەو تەڕە، تامێکی تایبەتی هەیە کە لە تامی میوەی مانگۆ و میوەی پاشیون دەچێت بەم جۆرە میوانە دەگوتریت " ئیکزۆتیک".
لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵات دا ئەم میوەیە بۆ مرەبا و ترشیات بە کاردێت ئەوەش لە بەر دەوڵەمەندی بە ماددەی" پیکتین".
چینی یەکان گەرازی ووشکراوی هاراو بەسەر پارچەکانی میوەی گوافە دا دەکەن ، ئەمەش جۆرە تامێک دەدات لە هەندێک ووڵاتی کەی ڕۆژهەڵات پارچەکانی گوافە دەخرێتە ناو گیراوەی بیبەری تیژ کە پێی دەڵێن "جیللی " وە گیراوەی ‌سۆیا .
ئەم میوەیە وەک هەر میوەیەکی کە تووشی نەخۆشی و زیندەوەر دەبێت ، یەکێک لەو زیندەوەرە وودانەی کە لە ژێر پێستی گوافە دەژێت پێی دەڵێن مێشی گوافە کە زۆر ووردە وە کرم دادەنێت لە ناو ئەو میوەیە ، ئەم کرمانە زۆر ووردن وە بە چاو نابینرێت ، بۆیە پێویستە پێستی ئەم میوەیە لاببردرێت بە چەقۆی پەتاتە سپی کردن ، گوافەی پێ گەییوو میوەیەکی زۆر شلە ، باشتر وایە لەت بکریت بە کەوچک لە ناوەوە بکۆڵدرێت وە گۆشتەکەی دەربهێنرێت . بۆ لە ناو بردنی ئەم مێشە دەڕشێنرێت وە ئەو میوەیەی کە هاوردە دەکرێت نابێت ئەو مێشەی تێدا بێت .
گوافە بە میوە تەندروستەکان دەژمێردرێت چونکە لە ١٠٠ گرام میوە بڕی ٢٥٠ ملیگرام ڤیتامین سی هەیە ، ئەگەر بەراوردی کەین بە پرتەقاڵ و لیمۆن ئەوا گوافە ٤ بۆ ٥ قات زیاتر ڤیتامین سی تیدایە . لە هەمان کات دا گوافە دەوڵەمەندە بە ماددەی پیکتین ، وە ڤیتامین بی و ئەی وە هەروەها دەوڵەمەندە بە توخمەکانی وەک فۆسفۆر ، کالسیۆم و ئاسن . هەروەها لە ١٠٠ گرام گوافە ١ گرام پرۆتین هەیە ، لەبەر ئەوە بە میوەیەکی تەندروست دەژمێردرێت .

ئاماده کردنی:
 ئه ندازیار/  چیمه ن سماقولی 

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: