گوڵی کچە باڵوێز  ، کچە سەفیر ، گووڵ ، گوڵ ، کشتوکاڵ ، جوان ، ڕووەکی جوان


کچە باڵوێز 
Euphorbia pulcherrima
رووەکێکی دەوەنی و هەمیشە سەوزە باڵای ١-٣ م بەرز دەبێ و هەندێک تەرزیشی گرگنن (قزم) باڵایان ٦٠ سم دەبێت ،
لەزستان گوڵ دەگرێ و گوڵی بچووکن ، لەگەڵ گوڵەکان هەندێک لە کەنابی گەڵاکان (کۆپەڕە)ی گەڵاکان رەنگیان سوور دەبێت و جوانییەکی سەرسوڕهێنەر بەڕووەکەکە دەبەخشێت . گەڵاکانی سەوزی تۆخن ودەماری گەڵاکان دیارن و لاسکی گەڵا واتە هەڵگری گەڵاکان رەنگیان سوورە . قەدی زۆر پتەو نییە گەر بریندار بکرێ لینجاوێکی شیری لێ دەردەهێنرێ ، ئەو ماددە شیرییە گەر بە پێستی مرۆڤ بکەوێ تووشی هەستیاری دەکات ، گەر بەرزمانیش بکەوێ و هەر کەس بیخواتەوە ئەوا ژەهراوی تووش دەبێ ، بۆیە پێویستە ئاگاداری بین ، رەگیان زۆر بڵاوە لەناو خاکدا .


لە پایز گەشەی باش دەبێ تاکوو زستان ٣٠-٤٥ سم گەشە دەکات دوایی لەزستان گەشەی دەوەستێ ، حەزی لە تیشکی خۆری راستەوخۆ نییە ، بەڵکوو لەبەر سێبەر گەشەی باشە بەومەرجەی رووناکی هەبێت .لەپلەی گەرمی ١٥-٢٥ گەشەی باشە ، بەڵام بەرگەی پلەی بەستن ناگرێت . ئاودانی لەهاویندا هەفتەی دووجار بۆبکرێ و لە زستان ٧-١٠ رۆژ جارێک .

بە تۆو زۆر دەبێت ، هەروەها بە قەلەمی لابەلای ٥-٦ گەڵای پێوەبێت ، لەشووێنێکی شێدار و گەرم لەناو خانووی نایلۆنی زۆر دەکرێ . بەبرالە (خلفە)ش زۆر دەکرێ .

گوڵی کچە باڵوێز  ، کچە سەفیر ، گووڵ ، گوڵ ، کشتوکاڵ ، جوان ، ڕووەکی جوان
گوڵی کچە باڵوێز  ، کچە سەفیر ، گووڵ ، گوڵ ، کشتوکاڵ ، جوان ، ڕووەکی جوان
گوڵی کچە باڵوێز  ، کچە سەفیر ، گووڵ ، گوڵ ، کشتوکاڵ ، جوان ، ڕووەکی جوان
گوڵی کچە باڵوێز  ، کچە سەفیر ، گووڵ ، گوڵ ، کشتوکاڵ ، جوان ، ڕووەکی جوان
ئامادەکردنی:-
مامۆستا عەباس نادر
گروپی گول و باخچە

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: