لوولپێچ (قوقع ، حلزون)Snails

ئاژەڵێکی نا بڕبڕەدارە لەزۆربەی ناوچەکانی جیهان هەیە لە ناو ئاوی شیرین و سوێر و ناوچە شێدارەکان دەژیت لەدەشت ولە دارستانەکان لەسەر رووەکی میوە ی وەک فراولە و پرتەقاڵ و لیمۆ و مزرەمەنییەکان بەگشتی و رووەکی بەروبووم و رەگی رووەکی جوانی لە ناو باخچەدا دەژیت . لەهەندێ شوێن دەخورێت وەک وڵاتی مەغریب.

لەشێکی سەدەفی رەقی هەیە لەکاربۆناتی کالسیوم پێک دێت ، تیرەکەی ٢.٥-٤ سم دەبێ و درێژی ٢.٥-٣،٥ سم دەبێ و ٤-٥ لولخواردووی هەیە .رەنگی بەگوێرەی شوێن و جۆری دەگۆڕێت.
لەشی تەڕ و لیچە و رەنگی قاوەیی و خۆڵەمێشیە ، لەکاتی هەستکردن بەمەترسی یان ناچاڵاکی خۆی لەناو لووڵپێچەکە (سەدەفەکە) دەشارێتەوە. بەهۆی پێ یەکانی دەڕوات ئەویش بەدەردانی مادەیەکی لیچ وادەکات پێی بەزەوی نەکەوێت و لەکاتی رۆیشتن ، دەتوانێ لەیەک سەعات ٤٧ مەتر بڕوات . چوار هەستیاری باریکی هەیە دووی سەرەوە کەدرێژن وەک چاو سوودیان لێ وەردەگرێ ، دووی خوارەوە بچووکن وەک مووی هەستیارن .

لەناوبردنی :
رێگای کشتوکاڵی :
١- رێگای کێڵان و شلکردنەوەی خاک تاکوو گەرا و بێچووەکانی بەر تیشکی خۆر بکەون و بمرن . 
٢- لەناوبردنی گژو گیای کۆنی ناو باخچە و کێڵگە
٣- هەڵپاچینی دروست لەدرەختەکان ئەنجام بدرێت ، تاکوو لقەکان زۆرترین تیشکی خۆری لێ بچێتە ژوورەوە و لوولپێچەکان بەر خۆر بکەون .
٤- کەم ئاودانی رووەکەکان تاکوو خاکەکەی شێدار نەبێگ ، چونکە شێداری خاک چاڵاکی لووڵپێچ زۆردەکات لەباخجە.

ڕێگای میکانیکی :
١- کۆکردنەوەی لوولپێچەکان لەبن گەلای دارو درەختەکان و سوتاندنیان . 
٢- دانانی چەند چینێک لەپەڕی رۆژنامە لەبن درەخت و ناو باخچەکان تاکوو لوولپێچەکان لێی کۆببنەوە و دوایی بیان سووتێنن .
٣- دانانی پەینی ئاژەڵی بە کۆمەڵ لەناو باخچەی تووشبوو ، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی لوولپێچ و دوای سوتاندنیان .
٤- دانانی هەنگوین یان هەویری پەتاتە دوای رۆژئاوابوون و بەیانی زوو سەردانی کردنی دەبینین هەمووی کۆبوونەتەوە ئنجا بیان سووتێنی .

رێگای کیمیاوی :
١- بەکارهێنانی کبریتاتی مس ١گرام بۆ ٣٠٠ مللیلیتر ئاو و ئنجا ڕشاندنی .
٢- بەکارهێنانی قڕکەری سلیکرۆن و نیڤاکرۆن .

ئامادەکردنی :-
مامۆستا عەباس نادر 
گرووپی (گوڵ و باخچە)

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: