چای مانیور Manure tea

چای مانیور : واتە پەینی شلە ، لەبەر ئەوەی شێوە و رەنگەکەی لە چایە دەچێت بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە ، ئەو جۆرە پەینە پەینێکی ئۆرگانییە و زۆربەی توخمە گرنگەکانی پێویست بۆ رووەکی تێدایە ، دەتوانین لەماڵەوە دروستی بکەین بەسەر گەڵادا دەڕشێنرێ یان لەگەڵ ئاوی ئاودێری دەرێتە رووەک .

چۆنیەتی ئامادەکردنی :
١- بەرمیلەک یان حاوییەک یان دەبەیەکی سەرکراوە دەهێەین سێیەکی بەرمیلەکە پڕ دەکەین لە پاشماوەی ئاژەڵی جا چ ریخ بێت یان قشپل یان جیقنە .... . واش باشە لەناو گونیەکی بکەین و ئنجا لەناو بەرمیلەکەی دابنێین. دوایی بەرمیلەکە پڕدەکەین لە ئاو و سەری دادەپۆشین ، هەموورۆژێ جارێک تێکی وەردەدەین بە دارێک یان گوشەکە دەسوڕێنین ، تا ماوەی هەفتەیەک ، تا رەنگی ئاوەکە زەرد دەبێت وەک چای .
٢- ئنجا شلەکە (ئاوە زەردەکەی ناو بەرمیلەکە) دەپاڵێوین بەهۆی پارچە قوماشێکی کونیلەداری ورد .
٣- واباشە هەر ٥ لیتر لە ئاوە زەردەکە نیو لیتر رۆنی زەیتی قرچاوەی تێ بکەین ، تاکوو لە کاتی پڕژاندن بەسەر گەڵاکاندا بمێنتەوە.
٤- لەبەرئەوەی خەستی پەینە شلەکە زۆرە بۆ کەمکردنەوەی یەک لیتر لەپەینی شلە لەگەڵ ١٠ لیتر ئاو تێکەڵ دەکەین . ١:١٠
٥- لەناو دەبەی دەکەین و هەر ٣ هەفتە جارێک بەسەر گەڵای رووەک دا دەیپڕژێنین .
٦- دەشکرێ بە ئاودان بیدەینە رووەک هەر دوورۆژ جارێک لەناو ئینجانەدا دابنرێ. 
٧- ئەو پاشماوە پەیتەی کە لەناو گونیەکەدا ماوەتەوە دەتوانین سوودی لێ وەرگرین بۆ جارێکی تر یاخود لەناو خاکی کشتوکالیدا بڵاوی بکەینەوە .

ئامادەکردنی:-
مامۆستا عەباس نادر
گرووپی گوڵ و باخچە

چای مانیور Manure tea

چای مانیور Manure tea

چای مانیور Manure tea


























بە ڤیدیۆ چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەم جۆرە چایە ( پەینی شل) :-




بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: