دەردو نەخۆشییەکانی هەنجیر ـFig pests and Diseases
ڤایرۆسی هە نجیر ـFig Mosaic Virus FMV
نەخۆشی ڤایرۆسی هەنجیر کە زۆر بڵاوە بەڕێگەی متوربهکردن یان پندی Aceria ficus یان پندی Eriophyes ficus
دەگوازرێتەوە لە پێشوترا باسی پندمان کردووە وە شێوەی توشبوون و زیان و نیشانەکان و قە ڵاچۆ کردنیمان باس کردووە.
زیان و نیشانە کانی ڤایرۆسەکە : شێوەی نیشانەکان بە پێی ڕووەک دەگۆڕێت لەهە ندێک جۆری هەنجیر پەڵەی ڕەنگ سەوزی قەراغ زەرد دە ردەکەون ، هەنێک پەڵەی سەوزن لەسەر دەمار گەڵا نین ، گەڵاکان شیێوەیان ناشرین دەبێت بەتێپەڕ بوونی کات زبر دەبن و خاڵ خاڵ دەبن و گەڵاو بەری پێگە شتوو دەوەرن.
بە رهەڵستی: لە بەرئەوەی دەرمان نییە بۆ لە ناو بردنی ڤایرۆس ، کەواتە دەبێت بەر هەڵستی بکە یت، کە هەنجیر توش بوو بە پند خێرا لە ناو ببرێت ، ئامێری پاک بۆ متوربەکردن بە کار بێت ، لە داری نە خۆشەوە متوربه لێ وە رنەگیرێت ، داری توش بوو هەڵبکەندرێت و بسوتێنرێت ، یان گەڵا تووش بووەکان لێبکرێنەوە و بسوتێنرێن.
ئامادەکردنی:
گوڵستان ئەسکەندەر
پاراستنی ڕووەک
بۆچوون: