هەنجیر توشی چەند جۆرێک لە قەدەسمە دەبێت کە تونێل لە قەدی هەنجیر درووست دەکەن و تێیدا دەژین لە بەر ئەوەی هەندێک یان خانە خوێی سەرەکییان هەنجیر نییە تەنها ناوەکان دەنووسین ،بەڵام باسی ئەوانە دە کە ین کە خانە خوێ سەرەکی هەنجیرە
١-.سەرپانە قەدەسمەی سێو
٢- قەدەسمهی پانی قەیسی
٣- کاراتییە سمەچنار
٤- قەدەسمە ڕۆبیان
٥- لکەسمە سێو
٦- قەدەسمە هەنار
ئەو قەدەسمانەی خانە خوێ یان هەنجیرە ئەمانەی خوارەوەن:
قەدەسمە هەنجیر باکوور ـ Hesperophanes preissi
خانە خوێ : هەنجیر
قۆناغی زیان بە خش : کرمۆکە
تاییبەت مەندی مێرووی تەواو : قاوەییە پێشەوەی سنگی کەمێک بازنەییە و مووی سپی لە باڵی دا هەیە
کرمۆکە : ڕەنگی سپی زەرد باوە شێوە بەرمیلیە
سوڕی ژیانی : مێرووی تەواو لە کۆتایی مانگی ئایار و سە رەتای حوزەیران دا دەردەکە وێت و تونێل لەناو قەدی هەنجیر دا لێ دە دات
زیان و نیشانە : بوونی تونێل لەناو قەدی داردا بەدی دە کرێت ، دار بێهێز دەبن و دەمرن
دووەم قەدەسمەکە خانە خوێکەی هەنجیرە Hesperophanes griseus
خانە خوێکانی : هەنجیر
قۆناغی زیان بەخش: کرمۆکە
وە سفی مێرووی تە واو : قاوەییە کی کاڵە شاخە هەستیارەکانی بەقەد درێژی مێرووەکە یە.
کرمۆکە : سپییە بە رمیلە ی پانە لای پێشە وە ی تە سکترە
سوڕی ژیانی : لە حوزیەران تمموزدا دەدەکەون ، لە سەر بەڕوو تەڵاش دەلەوەڕێن . مێیە گەرا لەسەر تەڵاشی دار دادەنێت بە تێکەڵەیەک لەئاردە دار دای دەپۆشێت ، کرمۆکەی لێ دەردەچێت و بەرە و ناوچەی نیان دەڕوات ، لەوێ دەلەوەڕێت .ئینجا دارک دەکۆڵێت و تیایدا دەمێنێتەوە ، لە بەهاری داهاتوودا گەشەی کرمۆکەی تەواو دەبێت و دەبێتە مێرووی تەواو
زیان و نیشانە : دار هەڵدەکۆلن و بێهێز دەبێت و دەمرێت.
قەڵاچۆ کردنی: قەدەسمەکان وەک یەکن چونکە لەناو قەددا دەژین.
بۆچوون: