هەنجیر، میوە ، ڕووەک ، رووەک ، کشتوکاڵ ، کشتوکال

ناوی کوردی:- هەنجیر
ناوی ئینگلیزی:- Fig trees
ناوی زانستی:- Ficus carica
لە خێزانی:- Ficeae

پێش ئەوەش مێژوو بنوسرێ ئەم میوەیە خواردنێکی سەرەکی و گرنگی مرۆڤ و باڵندەکان بوە!
ھەنجیر لەسەرتاسەری کوردستان دا ھەیە، وەک ھەندێ سەرچاوە ئاماژەی پێ دەکەن ڕەنگە نیشتیمانەکەی کوردستان و وڵاتانی دەورووبەر بێت، لەپاشان بڵاوبووەوە تا گەیشتە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە زستانیان فێنکە گەشە دەکات،لە بەڵگەنامەی دێرینی یۆنانی و ڕۆمانی و میسری هەن وەسفی برەوی هەنجیر دەکەن وەک خۆراک، تا ئێستاش نەخشە و
هێڵکاری هەنجیر لەسەر دیواری پەرستگاکانی فیرعەونەکان ماوەتەوە.

هەروەها خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە هەنجیر داوە، ئەویش لە دەستپێکی سورەتی (التین)دا کە سوێندی پێخواردووە، وەک دەفەرموێت:{ۆالتِینِ ۆالزَیْتُونِ (1)} [التین] واتە: سوێند بە هەنجیر و زەیتون.
درەختی ھەنجیر بەرزییەکەی لە (٥م)ەوە تا (٩-١٠م) گەشە دەکات. ھەنجیر میوەیەکی خۆشی وەرزی ھاوینە و میوەیەکی پڕ کانزایە ، بە تەڕی و بە وشکی دەخورێت ، ھەنجیر لە خێزانی تووەکانە ، ئەو میوەیە وەکو میوەکانی دیکە نییە لە ڕووی خواردنەوە، تا بە تەواوی بێ نەگات ناخورێت
هه‌نجیر جۆری زۆره‌، به‌ڵام خۆشترینیان هه‌نجیری ئه‌زمیره‌ که‌ به‌ناوی شاری ئه‌زمیره‌وه‌ له‌باکوریکوردستان ناو نراوه‌، ئه‌م جۆره‌ هه‌نجیره‌ ئێستا له‌ کالیفۆرینای ئامریکادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێ.

ئایا هەنجیر گوڵی هەیە؟
کاتێک هه‌نجیرێکی گه‌وره‌سەیر ده‌که‌ین، له‌ ڕاستیدا ته‌نیا پێکهاتویەکی کیسه‌یی ده‌بینین که‌ له‌ لای ملله‌که‌یه‌وه‌ ته‌نگ بووه‌ته‌وه‌. له‌ نێو ئه‌م کیسه‌دا گوڵگەلێکی زۆر هه‌یه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆی دروست بوونی تۆو، ئەوە ئێمه‌ به‌مانه‌ ده‌ڵێین تۆو، که‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌مانه‌ تۆوی هه‌نجیر نین!! به‌ڵکوو خودی میوه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی هه‌نجیرن.
له‌ هه‌نجیری ئه‌زمیردا، کرده‌وه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ڕوو ده‌دا. ئاوس بوون له‌ هه‌نجیری ئه‌زمیردا ته‌نیا به‌ جۆره‌ مێشووله‌یه‌کی بچوک ده‌کرێ.
ئه‌م جۆره‌ مێشولانە (کە لە زەردەواڵە دەچن) تاکوو هه‌نجیری کاپری بۆ تۆو کردن ئاماده‌ ده‌بێ تێیدا ده‌ژین و پاشان هه‌نجیری کاپری به‌ جێ ده‌ێڵن و دەنکە هەڵاڵەکانی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و کاتێک له‌ سه‌ر هه‌نجیری ئه‌زمیر ده‌نیشنه‌وه‌ دەنکە هەڵاڵەکان به‌ سه‌ر گوڵه‌کانیدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.

پێکهاتەکانی هەنجیر:
١- شەکری دیکسترۆز، کە 50 % پێکهاتەی هەنجیر پێک دەهێن.
٢- ڤیتامیناتی A .B .C تێدایە.
٣-رێژەیەکی زۆری خوێەکانی ئاسن و کالیسۆم وپۆتاسێۆم ومسی تێدایە.
٤- لەهەنجیری تەڕدا 20-30% شەکری تێدایە و لەهەنجیری ووشکدا 1و% شەکری تێدایە.
٥- پرۆتین 2-4% ی تێدایە .
٦- هەر 100 گرام هەنجیر 250 کالۆری بەلەش دەبەخشێت وە ئەو فۆسفۆرەی کە تێیدایە کۆئەندامی دەمار بەهێز دەکات.
٧- هەنجیری ووشک خاوەنی 50% شەکرەو 30% پڕۆتین.

سوودەکانی:
١- هەنجیر ڕێژەیەکی زۆر لەڕیشاڵی پەکتینی تواوەی تێدایە بۆ کۆئەندامی هەرس زۆر بەسودە،و ڕێژەی کۆلیسترۆلی ناو خوێن کەمدەکاتەوە.
٢- سەرچاوەیەکی باشی کالسیۆمە ،بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان بەسودە.
٣- هەنجیری وشککراوە بڕێکی باش ترشە چەوریەکانی وەک ئۆمیگا سێ و ئۆمیگا شەشی تێدایە کە دەبێتە هۆی پاراستنی دڵ لەنەخۆشی.
٤- دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمخوێنیان هەیە زۆر بەسودە.
٥- ئەو کەسانەی پەڵە بەڕوخساریانەوە هەیە دەتوانن سود لەماسکی هەنجیر وەربگرن،بە ورد کردنی دوو هەنجیر وخستنە سەر شوێنی پەڵەکە بۆ ماوەی 10 بۆ15 خولەک.
٦- هەنجیر توانای مێشک و کۆئەندامی دەمار بەهێزدەکات.
٧- خواردنی هەنجیر چاوەکان دەپارێزێت لەکزبوون بەتایبەتی لەتەمەنی پیریدا.
٨- ئەوە لەبیر مەکەن زۆر خۆری لەهەنجیر دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن،لەبەرئەوە پێویستە بڕێکی مامناوەند لەهەنجیر بخورێ 

ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
سۆران ئیبراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: