پارێزگاری لە نیشتمانەکەت بکە ، ئەم هێمایە بۆ بەبیرهێنانەوەی خەلکە تاوەکو قووتوەکە یان پاکێتەکە بخاتە ناو سەلە یاخودا تەنەکەی زبل ، ئامانج هۆشیارکردنەوەی خەلکە لە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئەو ژینگەی تیدا دەژیت .




 POLYTHEN TEREPHTHALATE (PET)


ئەو ماددانەیە کە بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان بەکاردێت بۆ لەپاکەتنان و بەرگکردن ، بەتایبەت حاویەی خوردنەوە گازیەکان . وە لە 90% توانای دووبارە بەکارهێنانی هەیە لە پیشەسازیدا.


ئەم هێمایە باوەڕپێکراوەی نێودەوڵەتییە  بریتی یە لە دووبارە بەکارهێنانەوە، وە بەبیرهێنانەوی بەکارهێنەر لە خاسیەتەکانی ماددەکە کە توانای دووبارە بەکارهێنانی هەیە .  یارمەتی دەرە بۆ پارێزگاریکردنی ژینگە .


ئەم هێمایە واتە ئەم ماددەیە توانای دووبارە بەکارهێنانی هەیە ، لەگەل ئەوەی هێمای (Alu)
واتە ئەلەمنێوم واتە ئەم حاویەیە دروستکراوە لە ئەلەمنێوم وە دەتوانین دووبارە بەکاری بهێنین جارێکی تر . تێبینی ئەوە دەکەین قووتوی خواردنەوەکان دروستکراوە لە ئەلەمنیۆم .


ئەم هێمای شێرە واتە بەرهەمەکە رەزامەندی لەسەر وەرگیراوە بۆ سەلامەتی  لەلایەن کۆمەڵەی بەریتانی بۆ قووتوو و پاکێت .

 
 ئەم هێمایە واتە دوای پشکنین رەزامەندی لەسەر دراوە لەلایەن پێوەری بەریتانی و ئەوروپی . ئەم هێمایە هەمیشە بۆ بەرهەمی نا خۆراکی بەکاردێت وەک بەرهەمی ئەلیکترۆنی و یاری مندالان .

ئەم هێمایە واتە بەرهەمی ئەڵمانییە و بۆ ئەڵمانیا بەرهەم هاتووە .

ئەم هێمایە واتە ئەو ماددەی بەکارهاتووە بۆ پیشەسازی قووتوەکان لە دارستان لێکراوەتەوە.

مەبەستە سادەکەی ئەوەیە کە ئەو  خواردنە 10 کەس دەیخوات.
زیادکردنی ئاوی گەرمی کوڵاو بۆی.


زۆر بەوردی و دروستی بەرهام هاتوە.

 
 

لە کاتی هەڵگرتن و ئەمبارکردنی لە کۆگا دەبێت پارێزراو بێت لە باران و شێدار و تەری ئەگەر نا پەیوەندی بە ئاو بکات زەرەرمەند دەبێت .


ڕێبەری و بیرهێنانەوەی ئەو هێمای پارێزگاری کردنە لە کاتی مامەڵەکردن لەگەل  قووتوەکە واتە ئاگاداربە لە کاتی مامەلەکردن لەگەل قووتوەکە  .



خەرزنی بکە لە پلەی گەرمی لە نێوان 10 تا 20 پلەی سەری

ئەم هێمایە واتە ئەگەر بەکارهێنەر گلەی یاخود تێبینی هەبوو دەتوانی پەیوەندی بکات


شیاوە بۆ ڕووەکخۆرەکان

شیاوە بۆ ڕووەکخۆرەکان
بەتاڵە لە گلۆتین بۆ ئەو کەسانەی کە هەستیارییان هەیە بە گلۆتین لەکاتی خوارنی . واتە هیچ پوختەیەکی گەنمی تێدانیە.
ئامادەکردنی: ئەندازیاری خۆراک سازی/ هاوسەر سیامەند مەنتك
تایبەت بە بلۆگی کشتوکاڵ



 
 

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: