خۆراک :-
خۆراک کۆمەڵێک ماددەی گرنگە دەبێت نۆژبکرێت بۆ پاراستنی تەندروستی و گەشە و کردارە زیندەگیەکان لە بونەوەرە زیندەوەکان .



پێناسەی زانستی پیشەسازی خۆراک :-
 بریتیە لە تێگەیشتنێکی تیۆری و جێ بە جێ کردنی کرداری دەگەڕێت بە دوای هەموو دەربرینێکی پەیوەندیدار بە خۆراک لە ڕوانگەی بەرهەم هێنان و خەزنکردن و بەبازارکردن و دابەشکردن بەکارهێنەری قۆناغی کۆتایی.

گرنگی پیشەسازی خۆراک:-
١- بریتیە لە گۆڕانی گواستنەوەی خۆراک لە قۆناغی خێرا تێکچوون بۆ زیاتر تەمەن درێژی خۆراک لە ماوەی چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک وە هەندێکی تر بۆ چەند مانگێک یان لە ماوەی چەند ساڵێک بە گوێرەی پەیڕەوکردنی ڕێگای پارێزگاری لە قووتوکراو ، بەمەش خۆراکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە دەتوانین سوود لە خۆراکی پاراستراو وەربگرین بە لە قوتونان یان بەستن یان ووشککردنەوە بۆ وەرزێکی تر لەکاتی خراپبونی بەرهەم بە هۆی وشکەساڵی یان هەر کارەساتێکی تر .

٢- پیشەسازی خۆراک یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێکخستنی هاوسەنگی بازرگانی و ماددە یەکەمییەکانی خۆراک (ماددەی خاو) دەبێتە هاوسەنگی نرخی کاڵای خۆراک وە ناهێڵێت ماددەی خاوی خۆراک بە فیرۆبچێت وەک لە گومرگی سەوزە و میوە دەکڕێت بە نرخێکی گونجاو لەلایەن کارگەوە بکڕدرێت .

٣- ڕێگای پارێزگاری خۆراک بە ووشک کردنەوە وا دەکات کێش و قەبارەی خۆراک کەم بێتەوە ئەمەش دەبێتە کارئاسانی بۆ کەمکردنەوەی خەرجی گواسنتەوەی بارهەڵگرەکانی خۆراک بۆ ناوچەی بەکارهێنەر ، وەهەروەها لە کاتی جەنگیش سودی هەیە دەتواندرێ بۆ شوێنە دورەکان بگوازێتەوە .

٤- پیشەسازی خۆراک گرنگە لە ئامادەکردنی خۆراک بە بەهای خۆراکی نمونەیی ، لەگەڵ ئەوەش نرخی خۆراکی پیشەسازی نرخی هەرزانترە بە بەراورد لە خۆراکی تازە .

٥-  پیشەسازی خۆراک کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر پیشەسازیەکانی تر وەک پیشەسازی قوتو و پاکێت و شووشە و پلاستیک و نایلۆن وە پیشەسازی ئامێرە میکانیکیەکان وە ماددەی کیمیای پارێزەر (زیادکراوەکانی خۆراک).

٦- دەبێتە بەربەست لەبەردەم خۆراکی پیشەسازیکراوی هاوردە لە دەرەوە دەبێتە هۆی دابینکردنی دارایی ناهێلێت پارەی وڵات بە لێشاو بچێتە دەرەوە ، گواستنەوەی خۆراک لە دەرەوە بۆ ناوەوە کارێکی گرانە .

٧-یارمەتی دەردەبێت لە چاکسازی بەروبوومی کشتوکاڵی و مەڕوماڵات لە حاڵەتی میوە و سەوزە بۆ چەشنی باشتر تا بێتە کاڵایەکی شیاو بۆ پیشەسازی خۆراک .

٨-  دروستکردنی خۆراک بە تایبەتمەندی و پێکهاتەی دیاری کراو بۆ نەخۆش و ساغ و منداڵان کە لەگەڵ تەمەنیان بگونجێت .

٩- دابینکردنی خۆراک بۆ سەرجەمی دانیشتوان بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوان ، دۆزینەوەی خۆراکی نوێ وەک بە دەست‌هێنانی پڕۆتین لە سەرچاوەی تر کە پێشتر نەزاندراو بوو .

١٠-  دۆزینەوەی کرداری پیشەسازی نوێ لەگەڵ ڕۆشتنی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا وەک پیشەسازی ماسی لەسەر کەشتی لە دەریادا وە ئەمەش یارمەتی دەردەبێت بۆ پارێزگاری لە سامانی ماسی.



ئامادەکردنی :-
 ئەندازیاری خۆراکسازی/هاوسەر سیامند مەنتک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: