ڕوەکی (ڕۆزمارى - أكليل الجبل) Rosemary

ناوی زانستی : Rosmarinus officinailis 
لە خێزانی :  Lamiaceae



ڕووەکێکی دەوەنی بۆنداری بەتەمەنی هەمیشە سەوزە ، بەرزییەکەی دەگاتە (١،٥ - ٢ )م  بۆنێکی خۆشی هەیە و سروشتی ڕووەکەکە وەستاوە ، قەدەکەی(تخشب) دەکات و رەنگی قاوەییە گەڵای بچوکی ئەستوری هەیە. ئەم ڕووەکە بەوە ناسراوە کە بەرگەی زۆری پلەی گەرمی نزم دەگرێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە بەستن ، ئەمەش بە هۆی بەهێزی گەشەی ڕوەکەکە و جۆری گەڵاکانیەتی کە شێوە پێستین . بە مەبستی جوانی ئەڕوێنرێت زیاتر وەکو پەرژین بەکار ئەهێنرێت لە باخچەکاندا، هەروەها گەڵاکەی وشک ئەکریتەوەو بۆ خواردن بەکار ئەهێنرێت ئارەزووی خواردن زیاد دەکات ، هەروەها لە دروستکردنی شیرنەمەنیدا بەکاردێت ، هەروەها ئەکرێتە ناو گۆشتەوە و تامێکی خۆشی پێ دەبەخشێ.
بە ڕێگای تۆو و جیاکردنەوە و بە قەڵەم زیاد دەکرێت . باشترین ڕێگا قەڵەم کردنە پێویستە درێژی قەلەمەکە ( ١٥-٢٠) سم بێت وە لانی کەم (٣) گرێی لەسەر بێت ، کاتی قەلەم کردنی گونجاو کۆتایی زستان و سەرەتای وەرزی بەهارە.


ئامادەکردنی: سۆران ئیبراهیم
سەرچاوە: گرووپی کشتوکاڵ

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: