داری قاوە ، دار ، قاوە ، دەوەن

ناوی عەرەبی:- البن
ناوی ئینگلیزی:- Coffee tree
ناوی زانستی:-   Coffea L
لە خێزانی:-  Rubiaceae
درەختێکی هەمیشە سەوزی بەتەمەنە لە ناوچە ئیستیواییەکان ئەڕوێت کە کەش و هەوایان گەرم و شێدارە لە کاتی گەشەکردن و وە گەرم و وشکە لە کاتی پێگەشتنی.بەرزی درەختەکە (٦ - ٩) مەتر بەرز دەبێتەوە . دوای چاندنی بە (٦ - ٨)سال بەر دەگرێت.



گەڵاکانی لوسی شێوە هێلکەیین و هەردوو سەریان تیژە وە تا ڕادەیەک بۆ دەرەوە کراونەتەوە. گوڵەکانی ڕەنگ سپی بۆن خۆشن. بەرەکەشی وەکو گێلاس گۆشتنەو هەر دانیەکیش (٢) تۆوی ڕەنگ ڕەش یا قاوەیی تێدایە. تا ئێستا سەرەتای دۆزینەوەی قاوە نەزانراوە بە تەواوی ، ئەوەی ئاشکرایە شوانێکی حەبەشی لە کۆندا بە ڕێکەوت بۆنی خۆشی قاوەی هەست پێ کردوە کە لە ئانی سوتاندا بون دواتر چەند دەنکێکی لێ خواردووە و تامێکی خۆشی هەبوەو دواتر خواردنەوەیەکی لێ دروست کردوەو بەم شێوەیە قاوە دۆزرایەوە.
سودان نیشتمانی سەرەکی قاوەیە ، بەڵام ئیستا وڵاتی بەڕازیل (%٧٠) ی قاوەی هەموو جیهان بەرهەم دێنێ بە هۆی لەباری کەش و هەواکەی زیاد لە (٣٠) جۆر ی هەیە کە Coffea arabica بەناوبانگترین و گرنگترینیانە.

قاوە ماددەکانی (ئادنین، گوانین، کزانتین، کافائین، شەکرو سلیلۆز)ی تیادایە. کە بە سودن بۆ ئەو کەسانەی وەرزشەوانن . هەروەها بۆ ئازار شکێنی و کەم خەوی و بۆ پاراستنی ددانەکان و بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بە سودن. بەڵام بۆ ژنی دوگیان و بۆ ئەوانەی کە نەخٶشی دڵیان هەیە باش نیە بە هۆی بونی ماددەی کافائینەوە. بۆ کەسی ئاسایی خواردنەوەی (٦) فنجان قاوە لە رۆژێکدا سوود بەخشە لەوە زیاتر کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی.


ئامادەکردنی:-
سۆران ابراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: