بەکارهێنانی ماددەکانی خۆڵ و ئاو و تۆو لە ئامێری پرینتەری ٣ دووری دا بۆ دروستکردنی باخچەیەکی  بچووک بەشێوەی هونەری بریتییە لە مەبەستی پرۆژەی بەکارهێنانی ئامێری ( پرینتەری ٣ دووری سەوز)!
بیرۆکەی ئەم پرینتەرەش لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە دەستی پێکردووە لەسەر دەستی خوێندکارانی زانکۆی ماریبۆر لە سلۆڤینیا. 
ئەو خوێندکارانە بە گۆڕینی پرینتەری ٣ دووری ئاسایی دەستیان بەم پرۆژەیەیان کردووە ، کە بە شێوەیەک پرینتەرەکەیان داڕشتۆتەوە کە کار لەسەر لکاندنی ماددەی خۆڵی نەرم و ئاو و تۆوی ڕووەکەکە بکات لەسەر ئەو ڕووەی کە دەویسترێت شێوەکەی لەسەر پرینت بکرێت.
وە بەم شێوەیەش ئەم پرینتەرە هەر شێوەیەک پرینت بکات پاشا ماوەیەک سەوز دەبێت و شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دەدات بە دیمەنی شێوە هونەرییەکە کە بریتی دەبێت لە ( نووسین و شێوەی شتەکانی دەوروبەرمان) بە پێی خواستی ئەو کەسەی کارەکەی دەوێت.



ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی






















بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: