خواردنەوە وزە بەخشەکان چیە؟؟
 دیارە خواردنەوە وزە بەخشەکان  لە هەموو جیهاندا بڵاوەوە و ناسراوە وەک تایگەر و ڕیدبوڵ ...هتد هەندێکیان کحولی تێدایە و هەندێکیان تێیدا نیە و زۆربەی گەنجەکان بەکاری دەهێنن لە هەموو جیهاندا و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان


ئایا پێکهاتەکەی چیە؟؟
زیانی هەیە؟؟
ئەی سودی چییە؟؟
زیانی چیە ئەگەر لەگەڵ کحول تێکەڵ بکرێت؟؟

ئەم بابەتە بخوێنەوە و بڕیار لە خواردنەوەی بدە!!

خواردنەوە وزەبەخشەکان چییە؟؟
لە کۆمەڵێک لە کۆمپانیا و کارگە بەناوبانگەکانی جیهان بەرهەم دێت و بە
Energy Drink  باوە یان مشروبات طاقة  ی بۆ بەکاردێنن کە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی کافاینی تێدایە بە یارمەتی لەگەڵ جیسینگ و گوارانا  کە وزەیەکی باش بە لەشی مرۆڤ دەدات تا ئێستاش ڕێکخراوی جیهانی FDA هیچ ناوێکی تایبەتی کە دەلالەت لەم خواردنەوە بکات نەداوەپێی

لە ١ قتوو خواردنەوە وزەبەخشەکان کە ٢٥٠ مل ە   ٧٥-٢٠٠ ملگرام کافایینە

٢٥٠ مل چای ٤٠ ملگ کافاینی تێدایە  وە ٢٥٠ مل لە کۆکاکۆلا ٣٤ ملگرام

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کارگە لەسەر قتووەکە ئاماژە بە ڕێژەی کافاین نادەن.یاخو هەندێک جار لە تۆوی گوارانا دروستی ئەکەن لە ١ گرام لەو تۆوە ٤٠ ملگرامی کافایینە ئەم تۆوە لە ئەمریکا گەشەدەکات. وە هەندێکیان شەکری تێناکەن و مادەی کیمیای بۆ شیرین کردنی بەکار دێنن


زیانەکانی چییە؟؟
١- ئاڵوودەبوون:- مەبەست لە ئاڵوودەبون بەو ماددەیەی کە لە خواردنەوە وزەبەخشەکاندا هەیە ئەویش کافایین
٢- بەکار نەهێنانی بۆ نەخۆش و منداڵ و ئافرەتی دووگیان
٣- خواردنەوەی ٢ قتوو لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی  پەستانی خوێن
٤- بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە نابێت بە هیچ شێوەیەک بیخۆن
٥- تێکەڵ کردنی لەگەڵ خواردنەوە کحولییەکان:-گۆڕان لە پێکهاتەیدا و وا دەکات مژینی کحولەکە لەلایەن لەشتەوە  خێراتر بێت و کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەددە و کوون بوونی  گەدە زۆر بەکار هێنانی تایگەر و ڕیدبۆڵ تێکەڵ بکرێت لەگەڵ خواردنەوە کحولیەکاندا کحولدا
٥- نەهێشتنی شیری دایک و لەبارچوونی لەکاتی دوگیانیدا
٦- دەببێتە هۆی جەڵدەی دڵ لەناکاو


پێکهاتەکانی و شیکردنەوەی؟؟

ماددەی کارنیتین
Carnitine:-  بەهێزت دەکات و توانات پێدەبەخشێت ،بەڵام کێشی لەشت دادەبەزێنێت و دەبێتەهۆی خێرا تواناوەی چەوری لەشت لەڕووی تەندروستیەوە بەکارهێنانی ئاساییە.بۆ هەندێک نەخۆشی بەکاردێت و بەسوودە.


ماددەی گلوکورۆنلاتۆن Glucuronlactone:-  بەسوودە بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە و ڕێگری لە ژەهر دەکات،تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەک نیە ڕێژەی چەندی بۆ لەش تەندرووستە و چەندی بەکاربێت لە خواردنەوەکان تەندروستە


ماددەی گوارانا
Guarana:- کێشی لەش کەم دەکاتەوە و وزە بەلەش دەدات و فەرمانەکانی لەش چالاک دەکات و سەرچاوەی سەرەکی ئەم ماددە ڕووەکی گوارانایە لەڕووی تەندروستیەوە کێشەی نیە.

ئینۆزیتۆڵ
Inositol:- بۆ توانەوەی و کەمکردنەوەی چەورییە سیانییەکان Tri glyceride  وە کەم بونەوەی کۆلیسترۆڵ لە  خوێندا وە بەشێوەیەکی گشتی بۆ دڵ باشە.

جیسینگ
Pana Gensing:-  بۆ ڕێکخستنی شەکری لەش بەسوودە و یارمەتی زوو چاکبوونەوەی نەخۆشی دەدات و فەرمان و کارو چالاکیەکانی لەش خێرادەکات و بۆ مێشک باشە. پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.

سیتراماکس
 Super Citrimax هایدرۆ ترشی ستریک و پوختەی ڕووەکی garcinia cambogia :- یارمەتی دابەزاند و ڕێکخستن و جوانی بەلەش دەدات

تاورین
Taurine:-  زۆر بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی توشی نەخۆشی شەکرە بوون وە بەسودە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.بەڵام سەرچاوەکەی گرنگ و کێشەیە ئایا ئەم ماددە سەرچاوەکەی تۆوی ئاژاڵە یان مێشیکی حەیوانی مردووە یان سەرچاوەی ڕووەکیە


یۆهمبین هایدرۆکلۆرید
HCl   Yohimbine:- بۆ جنس باشە و کێشی لەش دادەبەزێنێت . بەڵام دەبێت دکتۆر ئاگاداربێت لە بەکارهینانی ئەم ماددەیە بۆ لەشی مرۆڤ چوونکە بۆ هەندێک مرۆڤ دەبێتە هۆی نەخۆش و حەساسیەت.

زیانەکانی تێکەڵ کردنی تایگەر و ڕیدبۆڵ لەگەڵ خواردنەوە کحولیەکان؟؟

وەک دیارە زۆربەی ئەوکەسانەی کە ئاڵودەی خواردنەوە کحولیەکان بوون شێوازی خواردنەوەیان جیایە هەندێکیان لەگەڵ تایگەر یان ڕیدبۆڵ تێکەڵی دەکەن. زیانێکی زۆر ترسناکی هەیە و دەبێتەهۆی ئەوەی زیاتر ئاڵودەبوون و شەکەتیەکی زۆر واتە سەرخۆشیەکی زۆر بەبەراورد بەوەی کە تێکەڵی نەکات لەگەڵ تایگەرەکەدا. و وا دەکات مژینی کحولەکە لەلەشدا زیاتر بێت و نەهێشتنی ترشەڵۆکی گەدە و کون بوونی ئەگەر زیاد لە پێویست بەکاربێت. هەندێک جار وا دەکات لەکارکەوتنی گورچلە وە هەندێک توێژینەوە دەڵێ دەبێتە هۆی جەڵدەی دڵ.

مرۆڤی تەندروست  لە ٢ هەفتە جارێک ١ دانە بخوات توشی زیانێکی کەم دەبێت و دورردەبێت لەهەموو ئەو نەخۆشیانەی کە لەم خواردنەوانەدا توشی دەبێت


ئاماددەکردنی:-  فەرهەنگ حمید


خوێندکاری کۆلێژی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: