ناوی زانستی : Nerium oleander
به‌عه‌ره‌بی: الدفلة ، التفلة ، الورد الکازب
به فارسی : خر زهره ، گیش ، شب ڕه‌نگ ، جار
درەخت یان درەختچه‌یه‌کی هه‌میشه سه‌وزه و زۆر ژه‌هراویه له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوه‌راست تا ده‌گاته وڵاتی چین و ئه‌مریکا سه‌وزده‌بێ ، هه‌روه‌ها له کوردستانیش هه‌یه و له‌هه‌ندێ ناوچه به شێوه‌ی خۆرسک ڕواوه ، باڵای (٢.٥ تا ٦) مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه ، په‌ل و پۆی زۆری لێ ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگی گه‌ڵاکانی له‌ده‌رەوه سه‌وزێکی تێره به‌ڵام له‌دیوی ناوه‌وه کاڵتره، گه‌ڵاکانی به شێوه‌ی سێ دانه گه‌ڵا له سه‌ر لاسکه‌که‌ی ده‌رئه‌چن درێژ‌و باریک و ئه‌ستورن ، له زۆربه‌ی باخچه‌کان و سه‌ر شه‌قامه‌کان وه‌ک درەختی جوانی ده‌ڕوێنرێت ، زۆر جار پاش بڕین و قه‌ڵه‌م کردنی وه‌ک په‌رژین به‌کار ده‌هێنرێت ، ده‌توانرێت به قه‌ڵه‌م بڕوێنرێت و سه‌وز ده‌بێت ، زۆر حه‌زی له‌ئاو نیه ، له خاکی نه‌رم دا گه‌شه‌ی باشتر ده‌کات ، زۆر حه‌زی له خۆره‌تاوه و که‌متر له سێبه‌ر، به‌رگه‌ی سه‌رما تا پله‌ی ١٠ ی سه‌دی ژێر سفر ده‌گرێت ، توشی نه‌خۆشی شیرینه و خراپ بوونی گه‌ڵاکان ده‌بێت به‌هۆی چه‌ند جۆره مێروویه‌که‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جۆری بێ بڕبڕه‌کان وه‌ک په‌پووله له‌سه‌ر گه‌ڵای ژاڵه ده‌له‌وه‌رێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ژه‌هراوی ببێ، یارمه‌تی ده‌ریه‌تی بۆ دروست کردن و گواستنه‌وه‌ی تۆوه‌که‌ی.
شێوه‌ی گوڵه‌کانی به کۆمه‌ڵ و چه‌پکه (هێشوی) چه‌ندین ڕه‌نگی هه‌یه: سوور، سپی ، په‌مه‌یی و تۆخ و کاڵ و مۆری کاڵ هه‌روه‌ها پرته‌قاڵی و زه‌ردیشی هه‌یه ، گوڵ گرتن له به‌هاره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا کۆتایی پایز پێش هاتنی سه‌رما دەمێنێت (نیسان –تشرینی یه‌که‌م) ، دوای گوڵ کردن توۆ ده‌گرێت ، که شێوه‌یه‌کی درێژکۆله‌ی هه‌یه وه‌ک گه‌ڵاکانی له‌ناو به‌رگه‌که‌ی دا تۆوه‌کانی تێدایه (توۆدان) ، تا ئیستا زیاتر له ٤٠٠ جۆری ژاله پۆلێن کراوه.
کاریگه‌ری ژاله له‌ڕووی ده‌رمانیه‌وه: به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکا ده‌رکه‌وتووه پێکهاته‌کانی ژاڵه هیچ سودێکیان نه‌بووه له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌دا.\
ژه‌هری ژاڵه:
له دێر زه‌مانه‌وه زانراوه که ژاڵه دارێکی ژه‌هراویه له‌سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ، خواردنی بڕێک له گه‌ڵاکانی ده‌بێته هۆی مردار بوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ ، ئه‌و مادده ژه‌هره‌ی تێدایه ناوی (Oleandrin ، Oleandrigenin) که به گلوکۆسایدی دڵ ناسراوه ( cardiac Glycosides) به‌کار دێت بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ماسولکه‌ی دڵ ، که هه‌ندێ جار ژه‌هراویه له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان.
خشۆکه‌کان و باڵنده ژه‌هروای نابن به‌هۆ ژه‌هری گلکوسیادی ژاڵه‌وه ، به‌ڵام مرۆڤ و سه‌گ و مه‌رو مانگا و ئه‌سپ هه‌ستیارن بۆ ژه‌هری گلوکۆسایدی دڵ ، سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌کان له‌سه‌ر ژاأه و کاریگه‌ری ژه‌هراوی بونی له‌سه‌ر مرۆڤ‌و ئاژه‌ڵ ،له‌سالی 2002 له‌ئه‌مریکا 847 که‌س ژه‌هراوی بون به ژه‌هری ژاڵە و گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌کانی ژه‌هراوی بوون و که‌سیان نه‌مردوون، له‌ساڵی( 1985 تاکو 2005) سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌هۆی ژه‌هراوی بوون به‌ژاڵه‌وه ، که‌سی یه‌که‌میان سه‌ربازێک بووه گه‌ڵای ژاڵه‌ی خواردووه ، دواتر له پشکنینی خوێنی دا ده‌رکه‌وتووه که ڕێژه‌یه‌کی زۆر له گلوکۆسایدی دڵی تیدایه ، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ژهروای بوون له ڕێگه‌ی کۆمه‌وه هه‌یه.
ژه‌هروای بوون له مناڵ دا زۆر ترسناکه له‌کاتێک دا به نه‌زانی گه‌ڵای ژاڵه بخوات، هه‌روه‌ها له‌کاتی خۆکوشتن گه‌ڵای ژاڵه ده‌خورێت.
کاریگه‌ری ژه‌هراوی بوون:
له کاتی خواردنی ژاڵه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کان یان ئاژه‌ڵه‌وه کاریگه‌ری له سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌رس و دڵ و کۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌رئه‌که‌وێت . وه‌ک: گێژی و ڕشانه‌وه ، ئازاری ناوسک ، سک چوون، هه‌ندێ جار خوێنی پێوه‌یه. لێدانی دڵ به ناڕێک و پێکی ، زۆر به‌خاوی لێ ئه‌دات ، ڕه‌نگ په‌ڕین و ساردبوونه‌وه‌ی ده‌ست وو پێ به‌هۆی تێک چوونی سوڕی خوێنه‌وه ، کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار به بێ هێزی و بێ جوڵه و له‌رزینی ماسوڵکه‌کان ، که‌وتن و بێ هۆش بوون ئینجا مردن.
ده‌ست لێدان و هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ژاڵه ده‌بێته هۆی دروست بوونی خوران و هه‌ستیاری له‌سه‌ر پێست و چاو و
وشک کردنه‌وه‌ی گه‌ڵای ژاڵه هیچ کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌که ، مه‌ترسی هه‌رده‌مێنێت به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاژه‌ڵ (مه‌ر و بزن و مانگا و ئه‌سپ) به چه‌شنێک که‌متر له سه‌د گرام ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون و مردار بوونه‌وه‌ی ئه‌سپ که نیشانه‌کانی سک چوون و ژانه سک و ناڕێك و پێک لێدانی دڵی پێوه دیاره .
چاره‌سه‌ری ژه‌هراوی بوون :
وه‌ک دیاره له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ دا نیشانه‌کان وه‌ک یه‌کن و چاره‌سه‌ریش به‌هه‌مان شێوه‌یه:
شۆردنی گه‌ده تاکو ڕێژه‌ی هه‌ڵمژینی ژه‌هه‌رکه که‌م بکرێته‌وه ، هه‌ندێ جار خه‌ڵوزی ده‌رخوارد ئه‌درێ تاکو هه‌رچی ژه‌هرێک مابێته‌وه له‌ناو گه‌ده‌دا هه‌ڵی بمژی واته ڕێگری ده‌کات له بڵاو بونه‌وه‌ی ژه‌هره‌که ، وه له‌ژێر چاودێری پزیشکدا ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ده‌رمانی خێرا که‌رەوه‌ی دڵی پێ ئه‌درێت ، تاکو به‌ته‌وای دڵنیا ده‌بین له ده‌رکردنی ژه‌هره‌که له ناو له‌شی دا ، بۆیه ئامۆژگاری ده‌کرێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له‌ژاڵه نه‌ده‌ین و له‌کاروباری ڕۆژانه دا به‌کاری نه‌هێنین ، وه‌ک ئاگر کردنەوه و چێشت لێنان و چایی کردن.
تێبینی: ژاڵه گوڵی فه‌رمی هێرۆشیمایه چونکه له‌دوای وێران بوونی به چه‌کی ئه‌تۆمی له‌ساڵی 1945 یه‌که‌م گوڵ بوو سه‌وز بویه‌وه و گوڵی گرت.
ئامادەکردنی:
ئامادەکردنی:
د.ناجح گوڵپی
15/12/2014 هه‌ڵه‌بجه
n.gulpy@gmail.com
بۆچوون: