مۆز


ئەگەر ویستت پەینی ڕووەکەکانت بکەیت بە ئاسانی ئەوا تویکڵی مۆز فڕێ مەدە و بیدە بە ڕووەکەکانت.

مۆز تەنها گرنگ نییە بۆ مرۆڤەکان بە دابینکردنی پۆتاسیۆم بۆ لەش ، بەڵکو توێکڵەکەی توخمی فۆسفۆر و پۆتاسیۆمیش بۆ ڕووەک دابین دەکات  ، کە بە یەکێک لە توخمە گرنگەکانی پێویست بۆ ڕووەک دادەنرێن.
فسفۆڕ بۆ ڕووەکەکان گرنگە لەبەر ئەوەی  وزەی تیشکی خۆر و هەندێک لە توخمەکیمیاوییەکانی تری وەک نایترۆجین دەگۆڕێت بۆ شێوازێک کە ڕووەک بتوانێت بە ئاسانی سوودیان لێ ببینێت.

کەمی فسفۆڕ لە ڕووەک دا دەبێت هۆی وەستاندن و کەمکردنەوەی گوڵ گرتن و بەرگرتن لە ڕووەکەکەدا.
هەروەها پۆتاسیۆمیش یارمەتی ڕووەک دەدات کە گوڵ و بەری باش و بەهێز بگرێت و گەشەی باش بێت وە بەرگری دژی نەخۆشی زیاد دەکات.

وە بە پێدانی توێکڵی مۆز بە ڕووەک لە ڕێی خۆڵەوە ئەم توخمانە بۆ ڕووەکەکە دابین دەکات وە بۆ ئەوەی ڕووەک بە خێرایی سوود لەو ماددانە ببینێت ئەوا پێویستە توێکڵی مۆەزەکە وشک بکەیتەوە لەسەر پارچەیەک لە قوماش یاخود لەسەر پارچەیەک کلێنکیس و پاشان وەک هاڕاوەی لێ بکەو بیدە بە ڕووەکەکانت.



مۆز

مۆز

مۆز








ئامادەکردنی:



ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی بەکرەجۆ

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: