يناير 2016
ناوی ئینگلیزی: Tulip 'Ice Cream'
جۆرێکه له گوڵی تیولب گوڵه‌که‌ی له شێوه‌ی ئایس کرێم دا ده‌رده‌که‌وێت ، به‌وه‌ی کۆپه‌ڕه‌ی ناوه‌وه‌ی سپی و پڕه هی ده‌ره‌وه‌شی
په‌مبه و سه‌وز و ره‌نگی تر ده‌بێت ، به‌رزی رووه‌که‌که 25-30 سم ده‌بێت و له‌مانگی نیسان و ئایار گوڵ ده‌کات ، پێویستی به خاکی به‌پیتی قوڵ و ئاوه‌ڕۆ و باش هه‌یه ، به‌رگه‌ی تیشکی خۆری راسته‌وخۆ ده‌گری .
ئامادەکردنی:
عەباس نادر
درەختی کرەیپ مێرتڵ Crepe Myrtle – داری قاوەی جوانی دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی بژێوی جوتیارانی چین!
وڵاتی چین بە هۆی ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ١،٢ ملیار کەس. کە بە چڕترین وڵاتی جیهان دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە .. لەبەر ئەمەش وڵاتی چین گرنگی بە ئابووری وڵاتەکەی دەدات بە جۆرێک کە هەموو کەرتەکانی وڵاتی بوژاندۆتەوە.
ناوى کوردى: فلۆکس
ناوى عەرەبى: اللهیب او الفلوکس
ناوى ئینگلیزى: Phlox
ناوى زانستى: Phlox drummondii
ناوى خێزان: Polemoniaceae
ئەم ڕووەکە یەکێکە لە ڕووەکە وەرزیە زستانیەکان کە (٦٠ - ٧٠) سم بەرز دەبێتەوە، ئارەزووى خاکێکى دەوڵەمەندە کە ئاوى تیا کۆنەبێتەوە، نیشتمانى سەرەکى ئەمەریکاى باکورە (کەنەدا، ئەمەریکا، مەکسیک) لە تەکساس بەشێوەى بەڕى(خۆڕسک) زۆرە و (٦٥) جۆرى هەیە. ڕەنگەکانى جیاوازە وەنەوشەیى و پرتەقاڵى و سپى و پەمەیى کاڵ و قاوەیى وە سوور.
لەهەندێ شوێن پێی دەڵێن گوڵى بەهارە ئەم ڕووەکە بە تۆ‌و زیاد دەکات وە پێویستى بە ئاوى کەمە.
لەڕووى پەینکردنەوە واباشە پەین بکرێت گەر خاکەکەى دەوڵەمەند نەبێت. هەروەها ڕۆژانە پێویستى بە (٤) کاتژمێر لە تیشکى خۆر هەیە. وە هەندێک جۆرى پێویستى بەڕاگرێک هەیە تاوەکوو بەشێوەیەکى شاوڵى بوەستێت و نەکەوێتە سەر زەوى.
ئامادەکردنی:
شاڵاو عبدالرحمن
ناوى عەرەبى: اللهیب او الفلوکس
ناوى ئینگلیزى: Phlox
ناوى زانستى: Phlox drummondii
ناوى خێزان: Polemoniaceae
ئەم ڕووەکە یەکێکە لە ڕووەکە وەرزیە زستانیەکان کە (٦٠ - ٧٠) سم بەرز دەبێتەوە، ئارەزووى خاکێکى دەوڵەمەندە کە ئاوى تیا کۆنەبێتەوە، نیشتمانى سەرەکى ئەمەریکاى باکورە (کەنەدا، ئەمەریکا، مەکسیک) لە تەکساس بەشێوەى بەڕى(خۆڕسک) زۆرە و (٦٥) جۆرى هەیە. ڕەنگەکانى جیاوازە وەنەوشەیى و پرتەقاڵى و سپى و پەمەیى کاڵ و قاوەیى وە سوور.
لەهەندێ شوێن پێی دەڵێن گوڵى بەهارە ئەم ڕووەکە بە تۆ‌و زیاد دەکات وە پێویستى بە ئاوى کەمە.
لەڕووى پەینکردنەوە واباشە پەین بکرێت گەر خاکەکەى دەوڵەمەند نەبێت. هەروەها ڕۆژانە پێویستى بە (٤) کاتژمێر لە تیشکى خۆر هەیە. وە هەندێک جۆرى پێویستى بەڕاگرێک هەیە تاوەکوو بەشێوەیەکى شاوڵى بوەستێت و نەکەوێتە سەر زەوى.
ئامادەکردنی:
شاڵاو عبدالرحمن
ناوی ئینگلیزی: (Sago palm)
ناوی زانستی : (Cycas revolute)
ناوی خێزانی ڕووه‌کی: (Cycadaceae)
نیشتمانی بنه‌ڕه‌تی سایکس:
ژاپۆن و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا
وه‌سفی ڕووه‌کی:
گه‌ڵاکانی سایکس جۆری ڕیشی و ئه‌ستوورن ، ڕه‌نگیان سه‌وزی تاریکن و له گه‌ڵای پلاستیکی ده‌چن ، شێوه
ده‌رزیله‌یین ، گه‌ڵاکان به شێوه‌ی بازنه‌یی له قه‌ده‌وه په‌ل ده‌هاوێن و به تیره‌ی( 100-150) سم ، داره ته‌مه‌ن
درێژه‌کان درێژییان ده‌گاته(6-7) م.
زۆر بوون:
داری سایکس به تۆ‌و و براله زۆر ده‌کرێ.
شوێنی له‌بار بۆ چاندنی سایکس:
سایکس حه‌ز به گه‌رمی(30-35)ی سه‌دی و شوێنێکی به‌ر رۆژ ده‌کا ، له شوێنه سارده‌کان ده‌تواندرێت له ژێر خانووی پلاستیکی و له ژووری ماڵان نزیک په‌نجه‌ران په‌روه‌رده بکرێ ، به‌رگره بۆ پله‌ی گه‌رمی به‌رز و تێنووبوون ، که‌م به‌رگره بۆ پله‌ی گه‌رمی نزم ، حه‌ز به خاکی سووک (لیم) ده‌کا که ده‌وڵه‌مه‌ند بێ به مادده‌ی ئۆرگانی.
(سایکس) به گرانترین ڕووه‌کی جوانی و وه بەتەمنترین ڕووەکی جوانی ده‌ژمێردرێت.
ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
کیفی حمد حسن
پەیامێک بۆ بەڕێزان:
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
وەزیری کشتوکاڵ
وەزیری گەشتوگوزار
بەڕێزان کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەک لای هەمووان روون و ئاشکرایە لەم چەند ساڵەی دوایی بەهۆی خاوەنداریەتی نەکردنی سروشت و ژینگەی کوردستان وە نەبوونی یاسا‌و رێساێکی تایبەت، خەریکە چیا‌و دەشتاییەکان لە مولکی گشتییەوە دەکرێنە مولکی کەسانێک. بەشێوازێک دۆخەکە خراپ بووە ئیتر چیا‌و دەشتاییەکان لە ژێر هەڕەشەی پارچە پارچە بووندان و هەر چەند سەد مەترێک یان دۆنمێک تەوێڵ و پەڕێژنی بەدەوردا کراوەو دەکرێ!
ناوی عەرەبی : ألبيزيا
، ألبيزيا زهرة الحرير، اللبخ ، دقن الباشا
ناوی ئینگلیزی: Silk plants، Silk trees ، Sirises ، Persian Silk Tree
ناوی زانستی: Albizia
نیشتیمانی ئەم درەختە :
ئەلبیزیا سەر بە خێزانی پاقلە مەنییەکانە . کە نزیکی ١٥٠ جۆر لە خۆ دەگرێت لە درەخت و دار و دەوەنی کەمەرەیی و ئیستیوایی کە گەشەیان خێرایە ، جۆرەکانی لە ئاسیا و ئەفەریقیا و ئوستورالیا و ئەمەریکای باشوور و ئەمەریکای ناوەڕاست وە بەشەکانی باشووری ئەمەریکای باکوور.
ناوی عه‌ره‌بی:- بخور مریم
ناوی ئینگلیزی:- Cyclamen
ناوی زانستی:- Cyclamen persicum
ناوی خێزان:- Primulaceae
نیشتمانی بنه‌ڕه‌تی :- ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راست.
تایبەتمەندێتی وناساندنی رووه‌که‌که:-
ڕووه‌کێکی به‌ر سێبه‌ری گه‌ڵا گۆشتنی ته‌په‌دۆرییه ، گوڵه‌کانی ، ڕه‌نگاوره‌نگن ، ڕووه‌کێکی ته‌مه‌ن درێژه ، ڕووه‌که‌که له کۆرمه
دۆڵمادس یا دۆڵمه ، که‌وا باشتره بووترێ گه‌ڵامێووی پڕکراو که خواردنێکی به‌ربڵاوی چێژ به‌خشی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته وه‌یه‌کێکه له‌و خواردنانه‌ی وا سه‌یر ئه‌کرێ که خواردنێکی دیاری دژوار بێ که‌له جیهان بڵاوبێته‌وه یا له‌ڕێگای سۆپه‌رمارکێته‌کانه‌وه یان به تایبه‌تی و له‌ڕێی تیاهه‌ڵگر و گوێزه‌ره‌کانی نێوان وڵاتان.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)