ناوی عەرەبی : ألبيزيا
، ألبيزيا زهرة الحرير، اللبخ ، دقن الباشا
ناوی ئینگلیزی: Silk plants، Silk trees ، Sirises ، Persian Silk Tree
ناوی زانستی: Albizia
نیشتیمانی ئەم درەختە :
ئەلبیزیا سەر بە خێزانی پاقلە مەنییەکانە . کە نزیکی ١٥٠ جۆر لە خۆ دەگرێت لە درەخت و دار و دەوەنی کەمەرەیی و ئیستیوایی کە گەشەیان خێرایە ، جۆرەکانی لە ئاسیا و ئەفەریقیا و ئوستورالیا و ئەمەریکای باشوور و ئەمەریکای ناوەڕاست وە بەشەکانی باشووری ئەمەریکای باکوور.
ئەلبیزیا یەکێکە لەو درەختانەی کە گەشەیان خێرایە و گەڵا وەریوە ، لە وەرزی بەهار دا گوڵ دەکات و گوڵەکانی بۆندارە و شێوەشیان فڵچەییە و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ڕێکخستنی باخچەکان و بەکارهێنانی سێبەرەکەی بۆ دانیشتن
جۆرەکانی ئەلبیزیا:
ألبيزيا زهرة الحرير (Albizia
julibrissin)
اللبخ (Albizia lebbeck)
ألبيزيا عطرية (Albizia odoratissima)
ألبيزيا صينية (Albizia chinensis)
ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی
مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی بەکرەجۆ
بۆچوون: