دۆڵمادس یا دۆڵمه ، که‌وا باشتره بووترێ گه‌ڵامێووی پڕکراو که خواردنێکی به‌ربڵاوی چێژ به‌خشی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته وه‌یه‌کێکه له‌و خواردنانه‌ی وا سه‌یر ئه‌کرێ که خواردنێکی دیاری دژوار بێ که‌له جیهان بڵاوبێته‌وه یا له‌ڕێگای سۆپهرمارکێتهکانهوه یان به تایبه‌تی و له‌ڕێی تیاههڵگر و گوێزه‌ره‌کانی نێوان وڵاتان.
هه‌موومان به‌خۆشی ئه‌یخۆین ، به‌ڵام زۆرمان هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه نه‌یاوه که‌به‌ده‌ستی خۆمان دروستی که‌ین. ڕاستییه‌ک که بوترێ ئه‌وه‌یه هه‌نێ جار کهئهیخۆین نازانین چیش لهناویایا هه‌یه و سه‌یری ناکه‌ین.
نوسه‌ری بابه‌ته‌که ئه‌ڵێت یه‌کجار له باکوری ئه‌مریکا و له نیۆڕک یاپراغم خواردوه که ڕه‌زی ترێ هه‌یه وه رۆتیناتی پرۆژه‌که شاره‌زابووم. وه دۆڵمه هه‌رته‌نها دروست کردنی نییه به‌ڵکو تایبه‌تمه‌ندییه‌ک ئه‌دات به هه‌ڵبژاردنی که‌ره‌سه‌ته‌کان جا له لای به‌قاڵێکی ئاساییه‌وه بێت یان بازاڕه‌کانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست (که‌ئه‌مان باشترن) ئاسایی زۆربه‌ی جۆره‌کانی دۆڵمه یه‌کشتن که له گه‌ڵامێووی پڕکراو به برنجی نه‌رم(کوڵاو) وه هه‌ندێ جار نیسک و گۆشت وه لیمۆی (تامه‌که‌ی) یان چێژی مزره‌مه‌نیه‌کان وه ئه‌توانرێ چه‌ند جۆرێکی تری دانه‌وێڵه‌ش به‌کار بێت.
وه سانا ترین ڕۆتینیش کڕینی گه‌ڵامێوی ناو گۆزه(مه‌به‌ستی وشککراو هه‌ڵگیراوه)که‌ئاماده بێ بۆ پڕکردن وه هه‌ندێ شتی وه‌ک گه‌ڵاکه ئه‌گه‌ر مێو بێ یان گه‌ڵای که‌له‌رم و هه‌ندێک سه‌وزه‌واتی دیکه گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی نیه وه‌ک له کوڵاندن و ئاماده‌کردنی گه‌ڵاکه وه هه‌ندێک جار کهوشکی ئه‌که‌ینه‌وه ئه‌بێت به‌شی ئه‌وه‌ی شێداری تیابهێڵین تا له‌کاتی پێچانهوهیا جوان یه‌کبگرێت وه‌هه‌ندێک دانه‌وێڵه‌ی وه‌ک ساوه‌ر زوتر ئه‌کوڵێت وه‌ک له جۆره‌کانی تر . وه کینوا(له‌م دۆڵمه‌یه دا ئه‌م جۆره ڕووه‌که‌ی تێ ئه‌کرێ) له‌گه‌ڵ برنج هه‌ر به‌خاوی ئه‌کرێنه گه‌ڵاکه‌وه وه کسکس که ڕووه‌کێکی تره ڕاسته دانه‌وێڵه نیه به‌ڵام ئه‌توانرێ وه‌ک جۆرێکی دانه‌وێڵه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێ وهبرنج و ڕووه‌کی فارۆ که ڕووکه‌شێکی لاستیکی نه‌رم ئه‌به‌خشن ئه‌بێ بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قه له ئاودا بکوڵێنرێن دواتر وشک و سارد بکرێنه‌وه پێش کردنه ناو تێکه‌ڵه و گه‌ڵاکه..وه پێچانه‌وه‌که‌ی گران نیه به‌ڵام به‌ڕاستی پڕۆژه‌یه! وه له ساردکهرهوهیا هه‌ڵ ئه‌گیرێت له ئاوێکی کوڵاودا و هه‌نێ کاتی پێویست بۆ ڕاوه ماسیش به‌کاردێ!!
فێرکاری پێویستیه‌کان:
کوڵاندنی یه‌ک کوپ له برنج یان فارۆ یان جێی دێڵین تا به‌خاوی بکوڵێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له به‌هارات و چێژبه‌خش و ماده بۆن و بهرامهییهکان وه زه‌یتی زه‌یتون ووه خوێ و بیبه‌ر که‌وابێ ته‌واو له تێکهڵهکهیا بن له‌کاتی ئاماده‌کردنی گه‌ڵاکه ، وه کڕینی گه‌ڵامێو یا گه‌ڵای که‌له‌رم یاخود هه‌نجیر یان چه‌ند سه‌وزه‌واتێک که له گۆزه‌دا هه‌ڵگیراون و وشک کراونه‌ته‌وه که لقه‌که‌ی بڕابێته‌وه وه‌ک لهگهڵامێودا ئه‌بینرێ وه 35 گه‌ڵات پێویسته.
هیوادارم سودێکی که‌مم گه‌یاندبێ وه لهکهموکورتیمان ببورن چونکه ڕاپۆرته‌که ئه‌مریکیه‌و له‌سه‌ر جۆرێکی جیا له یاپراغ نوسراووه و چه‌ند ڕووه‌کێکی نه‌ناسراوی تیایه
نوسینی له رۆژنامه‌ی نیوڕک تایمز: مارک بیتمان
وه‌رگێڕانی کورته‌یه‌ک لێی: باوان مصطفی
بۆچوون: