ناوی عه‌ره‌بی:- بخور مریم
ناوی ئینگلیزی:- Cyclamen
ناوی زانستی:- Cyclamen persicum
ناوی خێزان:- Primulaceae
نیشتمانی بنه‌ڕه‌تی :- ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راست.
تایبەتمەندێتی وناساندنی رووه‌که‌که:-
ڕووه‌کێکی به‌ر سێبه‌ری گه‌ڵا گۆشتنی ته‌په‌دۆرییه ، گوڵه‌کانی ، ڕهنگاورهنگن ، ڕووه‌کێکی ته‌مه‌ن درێژه ، ڕووه‌که‌که له کۆرمه
(کۆرم = شێوه په‌تاته‌یه ) وه دروست ده‌بێ ، که تیره‌ی (٢-١٢) سم ده‌بێت ، و گوڵ وگه‌ڵا لهکۆرمهکه ده‌رده‌کا . شێوه‌ی گه‌ڵای هێلکه‌ییه نووکی تیژه و بنکه‌ی شێوه دڵییه ، لاسکی گه‌ڵای درێژه و ڕه‌نگی سه وزێکی تۆخه . گوڵه‌کانی زۆر جوانن شێوه گوفکهن و به لاسکێکی درێژه‌وه به‌ستراون به بنکه‌ی ڕووه‌که‌که‌وه. به‌ری گۆله‌که له شێوەی که‌پسوله و تۆی تیادا کۆده‌بێته‌وه. کاتی گوڵ کردنی له سه‌ره‌تای به‌هار کۆتایی به‌هارە . کۆرمی سکلامین ده‌توانرێت ( ٤ – ٥ ) ساڵ له شوێنێکی له‌بار((سارد و ووشک)) هه‌ڵبگیرێ .
زۆر کردن:-
سکلامین به هۆی تۆ و پارچه کردنی کۆرم زۆرده‌کرێت.
پێداویستییه‌کانی گه‌شه‌ی ڕووه‌که‌که:-
سکلامین پێویستی به شوێنێکی ڕووناکی مام ناوه‌ندی یان ڕووناکی ته‌واوی هه‌یه . حه‌زی له شێی ( %٤٠ )و وه شوێنه‌که‌ی هه‌وا گۆرکێی هه‌بێت. ئاو دانی (٢ – ٣ ) جار یان به ( گوێره‌ی پله‌ی گه‌رمی ژینگه ) له هه‌فته‌دا. خاکی گونجاو بۆ ئه‌م ڕووه‌که خاکێکه له پێکهاتووی ( لم و په‌ینی ئۆرگانی ) له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی شێ به به‌رده‌وامی.
مه‌به‌ست له په‌روه‌رده‌کردنی سکلامین:-
بۆ لێکوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوخۆیی و بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی گوڵ لێکردنه‌وه وفرۆشتنی گوڵه‌که له ناو مه‌رکان له زستاندا.
سه‌رچاوه :-
به‌رهه‌مهێنان وپه‌روه‌رده‌کردنی ڕووه‌که‌کانی به‌ر سێبه‌ر(د.تاهیر نجم)
ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
کیفی حمد حسن
ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
کیفی حمد حسن
بۆچوون: