Geraniums ، کشتوکاڵ ، جیرانیۆم ، ساردۆنیا ، سادۆنیا ، گوڵ ،



ناوی زانستی: Pelargonium zonale
گرنگترین ڕووەکی هەمیشە سەوزە  کە زۆر بڵاوە لەماڵ و  باخچەکان دا دەڕوێنریت بەهۆى ڕەنگاو ڕەنگى و هەمەجۆرى گوڵەکانى و بە ئاسانى دەڕوێ و بەئاسانى زیاد دەکرێت و دریژى ماوەى مانەوەى گوڵەکەى ، ساردۆنیا  لە زەوى و لە ئینجانەش دا دەچێندریت .

شێوەى  ساردۆنیا:

ڕووەکێکى ڕاوەستاوى بەهێزە بەرزى (30-40)سم بەرز دەبێتەوە شێوەى دەوەنێکى بچووک وەردەگرێت ، چونکە دواى ماوەیەک قەدەکەى ڕەق دەبێت و دەبێتە تەختە ، گەڵاکەى شیوەى دڵى هەیە و پەلک یان قنچکى درێژى پێوەیە چەند گوڵێک لە سەر یەک پەلک هەڵدەگرێت  و دوو جۆر گوڵى هەیە  سادە و شەست پەڕە ، گوڵەکەى لە پێنج کۆپەرە دروست دەبێت لە سادەکاندا وە لە شەست پەڕەکاندا دەبێتە دوو ئەوەندە، ڕەنگى گوڵەکانى (سپى ، پرتەقاڵى ، سوور، پەمەیى ......هتد)

شوێنى ڕەسەنى ئەفریقایە

زیاد کرنى:

1- تۆو ئەم ڕێگایە بو گوڵى سادە ئەبێت لە مانگى شوبات تۆوەکان دەکرێتە تێکە ڵەیەکى لم و گڵ و پەینى ئاژەڵى 
لەناو خانووى پلاستیکى یان شووشە دەڕوێنرێت تا قەبارەى ڕووەکەکان دەبنە (5-7)سم پاشان دەتوانرێت بگوازرێتەوە.

2- سنگ(قەڵەم)
ئەم ڕیگایەش بۆ شەست پەڕەکان بەکاردێت ، باشترین ڕێگاش بۆوەرگرتنى  سەر پەلەکانە و کە 1-5 گۆپکەى پێوە بێت بەشێوەى دەسک بەیەکەوە دەچێندرێت  ، لە لم یان تیکەڵەی لم و پەینى ئاژەڵى و گڵ ئەگەر بەتەنیاش بچێندرێت ئاودانى زیاترى دەوێت نابێت ژێری ووشک بێتەوە ، دواى 15- 20 رۆژ ڕەگ دەردەکات دەتوانرێت بگوازرێتەوە شوێنى مەبەست.

گڵی گونجاو بۆ ساردۆنیا خاکێکى تێکەڵى لمى هەیە بە مەرجێک ph  لە 6-7بێت

سەرچاوە: گوڵ و رووەکە جوانەکان لە ناو ماڵ دا
ئامادەکردنی: ئاسۆ مەولود

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: