ژه‌هراوی بوون به گیا بابه‌تێکی دوور و درێژه ، مه‌به‌ستمان کاریگه‌ری هه‌ندێ له‌گیا ژه‌هراویه‌کان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ که تائیستا چه‌ندین لایه‌نی شاراوه‌ی هه‌یه له‌ڕووی پێکهاته‌ی بایۆکیمیایی و نیشانه‌ی ژه‌هراوی بون و چاره‌سه‌رکردنیه‌وه. گیاکان یان دره‌خته‌کان قاچیان نیه تا خۆیان دوربخه‌نه‌وه له ئاژه‌ڵه گیا خۆره‌کان ، بۆیه بۆ پاراستنی خۆیان هه‌ندێکیان ژه‌هریان هه‌یه و
هه‌ندێکیان به‌هۆی دڕکه‌وه خۆیان ده‌پارێزن. له‌کاتێک دا ئه‌م گیایانه سودێکی زۆری ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ ئاژه‌ڵ و بۆ مرۆڤیش ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌کی دیاری کراو بیان خۆن ، بۆیه له باسه‌که‌مان دا به‌پێی توانا به‌کار هێنان و سووده‌کانی گیا له بواری ده‌رمانی و پزیشکی دا له مرۆڤیش‌دا باس ده‌که‌ین.
خوێندنه‌وه و پۆلێن کردنی ژه‌هراوی بوون به‌گیاکان به‌پێ بیر‌و بۆچوونی شاره‌زایانی ئه‌م بواره جۆراوجۆر:
- به‌پێی جۆری گیاکان (خێزانی گیاکان ) پۆلێنیان کردووە واته ژه‌هراوی بوون به فڵانه گیا .
- به‌پێی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندامی تووش بوو، واته کاریگه‌ری ژه‌هره‌که له‌سه‌ر چ ئه‌ندامێکی له‌ش ده‌رئه‌که‌وی.
- به‌پێی پێکهاته‌ی کیمیایی ژه‌هری گیاکان.
هه‌ریه‌ک له‌م پۆلێن کردنانه خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنی خۆی هه‌یه وه‌ک:
a) پۆلێن‌کردن به‌پێی خێزانی گیاکه :
ئه‌م جۆره پۆلێن کردنه له دیدی گیا ناسان ته‌نها ژه‌هری یه‌ک خێزانی گیایی گرنگی هه‌یه، ئه‌ویش به ناسینی جۆری ئه‌و گیایە له ئاڵفی ئاژه‌ڵه‌که دا یان له نێو له‌وه‌ڕه‌که‌ی دا ، واته ڕێنمایمان ده‌کات که ده‌زانین به چ گیایه‌ک ژه‌هراوی بووه، به‌ڵام له‌ڕووی چاره‌سه‌ر و ناسینه‌وه و نیاشانه‌کانی ژه‌هراوی بوون گرنگی که‌متری هه‌یه.
ئه‌م جۆره پۆلێن کردنه له دیدی گیا ناسان ته‌نها ژه‌هری یه‌ک خێزانی گیایی گرنگی هه‌یه، ئه‌ویش به ناسینی جۆری ئه‌و گیایە له ئاڵفی ئاژه‌ڵه‌که دا یان له نێو له‌وه‌ڕه‌که‌ی دا ، واته ڕێنمایمان ده‌کات که ده‌زانین به چ گیایه‌ک ژه‌هراوی بووه، به‌ڵام له‌ڕووی چاره‌سه‌ر و ناسینه‌وه و نیاشانه‌کانی ژه‌هراوی بوون گرنگی که‌متری هه‌یه.
b) پۆلێن‌کردن به‌پێی کاریگه‌ری ژه‌هر له‌سه‌ر ئه‌ندامێکی له‌ش:
ئه‌م جۆره پۆلێنه له‌رووی نیشانه‌ی کلینیکییه‌وه (نیشانه‌ی ژه‌هراوی بونه‌وه) زۆر گرنگه ، که زۆر جار ده‌توانی به‌ئاسانی جۆری گیاکه یان جۆری ژه‌هره‌که بزانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌ندێک گرفت و ئاڵۆزی دێته به‌رده‌مت ، له‌کاتی ژه‌هراوی بوون به‌یه‌ک جۆر ژه‌هر چه‌ندین کاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆر له‌ئه‌ندامه‌کانی له‌ش په‌یدا ده‌بێت بۆنموونه کاتی ژه‌هراوی بوونی ڕیخۆله کاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕیخۆله نیشانه‌کانی سک چوون یان باکردن یان گرفتی ...هتد ده‌رئه‌که‌وێت، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌ری لاوه‌کی ده‌بێت بۆ سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار ئه‌ویش به‌هۆی تێکچوونی جوڵه و ڕۆشتن، تێکچوونی جوڵەی خۆ ویست و خۆنه‌ویستی لوسه ماسولکه‌کان به‌رزو نزم کردنی تای له‌ش ئه‌مه‌ش واده‌کات که تێکه‌ڵی بکه‌ین له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه میکرۆبیه‌کان دا له کاتی ده‌ست نیشانکردن دا ، هه‌روه‌ها له کاتی هه‌ڵمژینی له‌ڕیخۆڵه‌وه به‌ناو سوڕی خوێن دا ده‌ڕوات له‌گورچیله و جگه‌ردا کاریگه‌ری ده‌بێت وه‌ک زه‌رد بوونی جگه‌ر تێکچوونی کاری گورچیله ، وه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دروست کردنی خوێن و بۆرییه‌کان تا ده‌گاته دل و سیه‌کانیش.
ئه‌م جۆره پۆلێنه له‌رووی نیشانه‌ی کلینیکییه‌وه (نیشانه‌ی ژه‌هراوی بونه‌وه) زۆر گرنگه ، که زۆر جار ده‌توانی به‌ئاسانی جۆری گیاکه یان جۆری ژه‌هره‌که بزانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌ندێک گرفت و ئاڵۆزی دێته به‌رده‌مت ، له‌کاتی ژه‌هراوی بوون به‌یه‌ک جۆر ژه‌هر چه‌ندین کاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆر له‌ئه‌ندامه‌کانی له‌ش په‌یدا ده‌بێت بۆنموونه کاتی ژه‌هراوی بوونی ڕیخۆله کاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕیخۆله نیشانه‌کانی سک چوون یان باکردن یان گرفتی ...هتد ده‌رئه‌که‌وێت، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌ری لاوه‌کی ده‌بێت بۆ سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار ئه‌ویش به‌هۆی تێکچوونی جوڵه و ڕۆشتن، تێکچوونی جوڵەی خۆ ویست و خۆنه‌ویستی لوسه ماسولکه‌کان به‌رزو نزم کردنی تای له‌ش ئه‌مه‌ش واده‌کات که تێکه‌ڵی بکه‌ین له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه میکرۆبیه‌کان دا له کاتی ده‌ست نیشانکردن دا ، هه‌روه‌ها له کاتی هه‌ڵمژینی له‌ڕیخۆڵه‌وه به‌ناو سوڕی خوێن دا ده‌ڕوات له‌گورچیله و جگه‌ردا کاریگه‌ری ده‌بێت وه‌ک زه‌رد بوونی جگه‌ر تێکچوونی کاری گورچیله ، وه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دروست کردنی خوێن و بۆرییه‌کان تا ده‌گاته دل و سیه‌کانیش.
نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بوون هه‌میشه به جۆری ژه‌هر و بڕه‌که‌ی و خێرایی هه‌ڵمژینی و جۆری ئاژه‌ڵه‌که ده‌گۆرێ، وه ده‌ستنیشانکرنی یه‌کجاره‌کی ده‌که‌وێته سه‌ر زانینی جۆری ئاڵفه‌که‌ی و ئه‌و جۆره گیایه‌ی که هه‌یه له‌ناو ئاڵفه‌که‌دا ، یان به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌توانین بڵێن نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بوون یارمه‌تی ده‌ره بۆ ده‌ستنیشانکردن (تشخیێ Diagnosis) (گیای سه‌وز یان وشک ، چۆنیه‌تی چاندن و سه‌وز بوونی ، جۆری خاک ، ئاو و هه‌وا جۆر و بڕی کودی کیمیایی به‌کار هاتوو و تێکه‌ڵ کردنی گیای ژه‌هراوی له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی ئالیک دا ، ئه‌مانه هه‌موو کاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر ژه‌هراوی بوون).
c) پۆلێن‌کردن به‌پێی پێکهاته‌ی کیمیایی ژه‌هری گیاکه:
له‌ڕووی پێکهاته‌ی کیمیاییه‌وه گیا ژه‌هراوییه‌کان به‌م شێوه‌یە پۆلێن کراون:
له‌ڕووی پێکهاته‌ی کیمیاییه‌وه گیا ژه‌هراوییه‌کان به‌م شێوه‌یە پۆلێن کراون:
١) ئه‌وگیایانه‌ی که فایتۆ تۆکسینیان تیدایه (Phytotoxine)
٢) ئه‌و گیایانه‌ی که سیانید یان تیدایه ( Cyanogenic)
٣) ئه‌و گیایانه‌ی که ژه‌هری جۆراو جۆریان تێدایه بێجگه له‌و دوانه‌ی سه‌رەوه .
زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و گیایانه‌ی که ژه‌هریان تێدایه کارێکی زۆر سه‌خته ، ئێمه لێره‌دا ته‌نیا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین باسی ئه‌و گیایانه بکه‌ین که له وڵاتی خۆمان هه‌ن (ناوچه‌ی خۆمان) یان ئه‌و ماددانه‌ی تێکه‌ڵ به ئاڵف ده‌کرێن له‌کاتی دروست کردنی ئاڵفی خه‌ست که ڕۆژێک له‌ڕۆژان ئاژه‌ڵیان ژه‌هراوی کردبێت و زیانی ئابوریان به سامانی ئاژه‌ڵ گه‌یاندبێت.
له‌سه‌ره‌تاوه حه‌ز ده‌که‌م (پێناسه‌ی فایتۆ تۆکسینPhytotoxine) بکه‌م فایتۆ واته دره‌خت یان گیا ، تۆکسین واتا ژه‌هر ، یانی به‌سه‌ریه‌که‌وه ده‌بێته ژه‌هری گیا یان ژه‌هری دره‌خت و شینایی، ئه‌ویش له‌ناو خاکدایه ده‌بێته‌هۆی ژه‌هروای بوونی گیا‌و دره‌خت، که‌له‌ئه‌نجامی چالاکیه‌کانی مرۆڤ و یان به‌شێوه‌ی سروشتی له ڕه‌گی دره‌خته‌کان دا یان له‌ئه‌نجامی کارلێکی کیمیای خاک دا په‌یدا ده‌بێت ، سێ جۆری هه‌یه :
یه‌که‌م: فایتۆتۆکسینی تفت Alkaloid:
له‌ترشه ئه‌مینیه‌کان و نایترۆجین پێک دێت تامی تفت و تاڵه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌یه.
له‌ترشه ئه‌مینیه‌کان و نایترۆجین پێک دێت تامی تفت و تاڵه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌یه.
دووه‌م : فایتۆ تۆکسینی Terpenes:
جۆرێکه له‌چه‌وری ناو ده‌ره‌خت
سێه‌م : فایتۆتۆکسینی فینۆل Phenolic:
له مادده‌کانی فینۆل پێک دێت.
جۆرێکه له‌چه‌وری ناو ده‌ره‌خت
سێه‌م : فایتۆتۆکسینی فینۆل Phenolic:
له مادده‌کانی فینۆل پێک دێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ مادده هه‌یه که ژه‌هراویه بۆ دره‌خت و گیا وه‌ک فایتۆ تۆکسینی به‌کتریا یی ، که به‌شێوه‌یەکی سروشتی هه‌ندێ جۆری به‌کتریا ده‌ری ئه‌دات وه به‌کار هێنانی مادده قڕکه‌ره‌کانی گیا (Herbicide) یارمه‌تی ده‌رن بۆ دروست بوونی فایتۆ تۆکسین .
واته (هه‌ر مادده‌یه‌ک که له‌ناو دره‌خت و گیا کان دا دروست ده‌بێت هه‌مان سیه‌فه‌تی ژه‌هری ده‌ردراوی به‌کتریایی هه‌یه) وه‌ک
(Hemlock ، Mycotoxin ، Nicotine ، Strychnine ، Tubocurarinebrucine).
بفه‌رموون به ناوی هه‌ندێ گیا که فایتۆ تۆکسینیان هه‌یه :
سێ تیره یان هۆز له گیاکان فایتۆ تۆکسینیان تیدایه ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن:
به‌داخه‌وه که به‌زمانی کوردی ناویان نیه
به‌داخه‌وه که به‌زمانی کوردی ناویان نیه
١) Euphorabiaceae
٢) Papillionaceae
٣) Cesalpineae
٢) Papillionaceae
٣) Cesalpineae
یه‌که‌م : تیره‌ی یان هۆز یان بنه‌ماڵەی Euphorabiaceae ئیوفۆربیاسی:
له‌م بنه‌ماڵه‌دا چه‌ندین گیا هه‌یه ، هه‌موویان قه‌ده‌که‌یان لوله‌یە و شیر ده‌رئه‌ده‌ه‌ن له‌کاتی له‌ت کردنیاندا ، ته‌نیا جۆری فۆربیا له هه‌زار دانه زیاترن ، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌بینرێن ، هه‌موویان بۆ خواردنی ئاژه‌ڵ ده‌ست ئه‌ده‌ن واته ئاڵفین ، له‌هه‌ندێ شوێنی گه‌رمه سێر زیاتر باڵا ده‌که‌ن و وه‌ک درەختچه دیارن ، په‌ڕه‌ی گوڵ ناگرن بۆیه هه‌ندێ جار له پۆلی بێ په‌ڕه‌ی گوڵه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێن ، گرنگترین گیاکانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بریتیه له گه‌رچه‌ک.
گه‌رچه‌ک Castor Oil Plant :
ناوه زانستییه‌که‌ی Ricinus communis
به‌عه‌ره‌بی ( الخروع )ی پێ ده‌لین
ناوه زانستییه‌که‌ی Ricinus communis
به‌عه‌ره‌بی ( الخروع )ی پێ ده‌لین
جۆرێکه له‌گیا که وه‌ک دره‌خت گه‌وره ده‌بێت ، له شوێنه گه‌رمه‌سێره‌کان سه‌وز ده‌بێت ، له کوردستانیش وه‌ک دره‌ختی جوانی و هه‌ندێک جار پزیشکی ڕوێنراوه و بوونی هه‌یه ، گه‌ڵا و تۆوه‌که‌ی زۆر ژه‌هراویه ، له‌خێزانی فۆربییه ،گه‌ڵاکانی گه‌وه‌ره‌یه وه‌ک له‌پی ده‌ست پێنج په‌ڕه‌یه ، یان زیاتر، به‌ره‌که‌ی به توێکلێکی دڕکدار داپۆشراوه خڕ‌و درێژکۆله‌یه ،له‌ناوی دا ده‌نکێک هه‌یه که پێی ده‌وترێت تۆوی گه‌رچه‌ک ئه‌م تۆوه %50 واته نیوه‌ی کێشی خۆی چه‌وری تێدایه که بۆ کاری پزیشکی ده‌ست ئه‌دات، چه‌وریه‌که‌ی (ڕۆن گه‌رچه‌ک) ژه‌هراوی نیه که مادده‌ی (ڕایسین Ricine )ی ژه‌هراوی لێ ده‌رده‌هێنرێت، ڕۆن گه‌رچه‌ک له‌ئاودا ئه‌توێته‌وه به‌ڵام له زه‌یت دا ناتوێته‌وه.
ژه‌هراوی بوون به ڕووه‌کی گه‌رچه‌ک:
له‌دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤه‌کان زانیویانه که به‌ر یان تۆوی گه‌رچه‌ک ژه‌هراویه ، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی خواردنی چه‌ند دانه له تۆ‌و گه‌رچه‌ک بۆته هۆی ژه‌هراوی بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مناڵی بچووک ، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵه‌کانیش ژه‌هراوی ده‌بن به که‌په‌کی تۆ‌و گه‌رچه‌ک له‌کاتێکدا بیخوات (که‌په‌ک له‌دوای هاڕینی تۆ‌و گه‌رچه‌ک و گرتنی ڕۆن و چه‌ورییه‌که‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ) ، یان که‌په‌کی تۆ‌و گه‌رچه‌ک له‌گه‌ڵ ئاڵفی تری ئاژه‌ڵ تێکه‌ڵ بکرێت ژه‌هراوی بوون دروست ده‌کات.
مادده‌ی ژه‌هری گه‌رچه‌ک چییه؟
ئه‌و مادده‌یه یه که ژه‌هره له‌ناو تۆ‌و گه‌رچه‌ک دا پێی ده‌وترێت (ڕایسین Ricine) ،که جۆرێکه له پرۆتینی ( تۆکسۆ البومین )، پۆلێن کراوه له‌گه‌ڵ فایتۆ تۆکسینه‌کان دا، دوای هاڕین و کوتانی تۆ‌و گه‌رچه‌ک ده‌توانیین رایسین جیابکه‌ینه‌وه یان به‌ده‌ستی بخه‌ین به‌هۆی تێکه‌ڵ کردنی له‌ناو ئاوی سوێردا پاشان مادده‌ی ئه‌مۆنیۆم دای سولفاتی تێ بکه‌یت ، ئیتر رایسن ده‌نیشێت و جیا ده‌بێته‌وه له ڕۆن گه‌رچه‌که‌که. هه‌روه‌ها به‌چه‌ند ڕێگایه‌کی تریش ده‌توانین جیای بکه‌ینه‌وه تاکو ڕۆن گه‌رچه که‌که ژه‌هراوی نه‌بێت.
گاریگه‌ری ده‌رمانی رایسین:
ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی خوێن هێنه‌رەوه بدرێت له‌ئاژه‌ڵ سه‌د ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری ژه‌هراوی بوونه‌که‌ی زیاتره له وه‌ی که له‌ڕێی ئاڵفه‌وه بیخوات ، ئه‌گه‌ر به‌ژێرپێست بدرێت له‌ئاژه‌ڵ یان مرۆڤ ، ئه‌وا ده‌بێته هۆی هه‌ڵ ئاوسان و سوور بوونه‌وه و خوران ، وه گه‌وره بوونی لیمفه گرێکان ، رایسن ده‌بێته‌هۆی مه‌یینی فایبرین و کۆبونه‌ووه‌ی خرۆکه سوره‌کان ، کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار، ئه‌گه‌ر بخورێت ده‌بێته هۆی سوربوونه‌وه و ئاو تێزانی گرێکانی پایری ڕیخۆله‌کان (Peyers Patch) و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جوله‌ی کۆئه ندامی هه‌رس زیاد ده‌کات، رایسین کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خانه‌کانی گورچیله و جگه‌ر .
بڕی پێوستی ڕایسن که ده‌بێته هۆی خوێن مه‌ین له ئاژه‌ڵێکه‌وه بۆ ئاژه‌لێکی تر جیاوازه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه کوشنده‌یه ورده ورده‌و و که‌م که‌م له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه بدرێ له‌ئاژه‌ڵه‌که ، پاش چه‌ند جارێک له‌شی ئاژه‌ڵه‌که رادێت و به‌رگری په‌یدا ده‌کات دژی ئه‌وژه‌هره و ژه‌هراوی نابێت ، ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا له ژه‌هری رایسین و گه‌رچه‌ک دا هه‌یه له جۆره‌کانی تری ژه‌هراوی بون دا نیه، ده‌کرێت سیره‌می خوێنی ئه‌وئاژه‌ڵانه که به‌رگرییان دروست کردوه بدرێ له‌ئاژه‌ڵی تر تاکو به‌رگری دژه ژه‌هر په‌یدا ببێت له له‌شیاندا.
هه‌روه‌ها توانراوه به‌هۆی گه‌رم کردنه‌وه تا پله‌ی ٣٧ پێکهاته‌ی رایسینی ژه‌هراوی بگۆڕێ بۆ ئه‌ن رایسین Anaricine که ژه‌هراوی نییه ،به‌ڵام تایبه‌ت مه‌ندی به‌رگری دروست کردنی دژی ژه‌هر تێدا ده‌مێنێت.
بڕی کوشنده‌ی ژه‌هری رایسین (ژه‌هری گه‌رچه‌ک) :
ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان هه‌ستیارن به ژاری گه‌رچه‌ک به‌پله‌ی یه‌که‌م ئه‌سپ دواتر مه‌ڕ ئینجا به‌راز (خوگ) و باڵنده‌کان و ئاژه‌ڵی ساوا(گه‌نج) هه‌ستیارترن تا پیر واته جوانه‌کان زیاتر ده‌کوژێ.
به ته‌ماشای ئه‌م خشته بکه‌ین و بڕی ژه‌هری تۆ‌و گه‌رچه‌ک به‌پێ ی کێشی له‌ش (کگم) له ئاژه‌ڵه‌کان دا ده‌رئه‌خات:
# ئه‌سپ 0.1 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ر یه‌ک کیلۆگرام کێشی له‌ش
# مه‌ڕ 1.25 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ر یه‌ک کیلۆگرام کێشی له‌ش
# به‌راز 1.4 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ریه‌ک کیلۆ گرام کێشی له‌ش
# که‌روێشک 1 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ریه‌ک کیلۆ گرام کێشی له‌ش
# مانگا 2 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ریه‌ک کیلۆ گرام کێشی له‌ش
# مریشک 14 گرام تۆوی گه‌رجه‌ک بۆ هه‌ریه‌ک کیلۆ گرام کێشی له‌ش
به‌ڵام زۆربه‌ی زانایان له‌باره‌ی بڕی ژه‌هر ی رایسین (ڕۆن گه‌رچه‌ک) و له‌ڕێگه‌ی خواردنه‌وه که‌متره له یه‌ک میللی گرام بۆ هه‌ر یه‌ک کیلۆ کێشی له‌ش.
گۆڕانکارییه‌کانی ژه‌هراوی بوون: Lesions:
ئه‌وگۆڕانکارییانه‌ی له‌ئه‌نجامی خواردنی ژه‌هری گه‌رچه‌ک درووست دەبن بریتیه له سووربونه‌وه‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌کان ،هه‌ندێ جاریش نه‌زیفی خوێن ده‌بینرێ ، خۆراکی ناو ڕیخۆله و گه‌ده شل ده‌بێته‌وه و ئاوێکی زۆری تێدایه ، خوێنبه‌ره‌کانی هه‌ناو گه‌وره‌تر ده‌بن و هه‌ناوه ڕژێنه‌کان گه‌وره‌تر ده‌بن ، ده‌توانین بڵێن ته‌واوی ناوسک هه‌ڵئاوسانی پێوه دیاره، خوێن تێ زان و ئاو به‌ند له سپل و گورچیله و جگه‌ر دا ده‌بینری.
نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بوون: Signs of Toxicity:
دوای (12-48) کاژێر له خواردن ، نیشانه‌ی ژه‌هراوی بوون ده‌رده‌که‌وێت له سه‌رئاژه‌ڵه‌کان.
ئه‌سپ: ماندوو و تێکشکاو ده‌رئه‌که‌وێ له شوێنی خۆی ناجوڵێ ، ئاره‌قێکی زۆر ده‌کاته‌وه که هه‌موو له‌شی دا ده‌پۆشێ ، گرژ بوونی هه‌ندێ له ماسولکه‌کانی له‌شی ، سک چونێکی ته‌ڕ و هه‌ندێ جار خوێنێ پێوه‌یه.
گا ، مانگا :سکچونێکی ته‌ڕ و ئاودار ، هه‌ندێ جار خوێنی تێکه‌له ، میزکردن که‌م ده‌بێته‌وه ،هه‌ندێ جار هه‌ر نایکات ، زۆربه‌ی مانگای ئاوس به‌ر ده‌خات، ئه‌گه‌ر ژه‌هراوی بوون زۆر بێت و چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ده‌بێته هۆی ئیفلیج بوونی په‌له کانی دواوه (قاچه‌کانی) ، دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ، شیره‌که‌ی ژه‌هراوی ده‌بێت و نابێ بۆ خواردن به‌کار بێت.
به‌راز- خوگ: لاوازی و تێکجونی جوله و گێژ بون،سک جونی ته‌ڕی ئاوی،گرێ یان خاڵی ڕه‌ش له‌سه‌ر گوێ و ئه‌ندامانی زوازێ ده‌بینرێ ( گون،زێ)
مریشک و باڵنده: که‌م هێزی و باڵه شۆڕه،تێکچونی په‌ڕی له‌ش،ڕه‌ش هه‌ڵگه‌رانی پۆپنه،سک جونی ئاوی.
ناسینه‌وه‌ی ژه‌هراوی بوون: Diagnosis
به‌هۆی وه‌رگرتنی case history چیرۆکی رودانی حاله‌ته‌که‌وه یارمه‌تی ناسینی نه‌خۆشیکه ئه‌دات هه‌روه‌ها،
ده‌کرێ به‌هۆی هه‌ندێ ئه‌زمونه‌وه له تاقیگه ژه‌هراوی بون به ڕایسین بدۆزینه‌وه ،له‌ڕێگه‌ی خوێن وه‌رگرتنه‌وه و (haemagglutination test ) یان نیشتن ده‌ناسرێته‌وه.
جاره‌سه‌رکردنی ژه‌هراوی بوون:
1- به‌کار هێنانی سیره‌می دژه رایسین
2- ده‌رمانی دژه ژان anti spasm
3- پێدانی ئه‌و خۆراکانه‌ی که لیک زیاد ده‌که‌ن وه‌ک تۆوی که‌تان
4- پێدانی ماده‌ی ئاسانکه‌ر- دژه قه‌بزی (مسهل) که ببێته هۆی ئاسان ده‌رجونی پاشه‌رۆ
5- به ده‌رزی لێدان ی ماده‌ی برۆ میدرات ئارکۆلین
6- ڕێگه‌گه‌رتن له‌و خواردنه‌ی که گومانمان هه‌یه لێی ژه‌هراوی بێت ،تۆوی گه‌رجه‌ک یان که‌په‌کی گه‌رجه‌کی تیدا یه،
گه‌رچه‌کی هیندی :
له‌ولاتی هیند ده‌چینرێ ته‌نیا جیاوازیه‌ک که‌هه‌بێ له جیاتی ژه‌هری رایسین،، ژه‌هری کرۆتین ی تیدایه Crotine ئه‌م ژه‌هره له‌کارکردنیدا جیاوازه له‌سه‌رئاژه‌له‌کان وه‌ک رایسین نیه،،بۆ نمونه ،،کرۆتین خوێنی هه‌موو ئاژه‌له‌کان نامه‌یێنێ وه‌ک رایسین،، ( خرۆکه‌سوره‌کانی گا و مه‌ر و ئه‌سپ ده‌مه‌یێنێ به‌لام خرۆکه‌سوره‌کانی که‌روێشک و ئه‌سپ وپشیله شی ده‌کاته‌وه له‌جیاتی مه‌یین. هه‌روه‌ها کاریگه‌ری له‌سه‌ر خرۆکه‌ی سوری مرۆڤ و سه‌گ و کۆتر نیه،،هه‌روه‌ها له پله‌ی گه‌رمای 75 پله‌دا کاریگه‌ری ئه‌م ژه‌هره به‌تال ده‌بێته‌وه.
به‌کار هێنا ن و خواردنی تۆوی گه‌رجه‌کی هیندی زۆر کوشنده‌یه،،بۆیه ڕۆن گه‌رجه‌کی هیندی ته‌نیا بۆ به‌کارهێنانی ده‌ره‌کی و له‌حاله‌تێکی زۆر شازدا به‌کار ده‌هێنرێ وه‌ک بمانه‌وه‌ی شوێنێک سور بێته‌وه و خوێنێ تێ بزێ، ( له نه‌خۆشی رۆماتیزمه‌و سنگ و سیه‌کان..هتد) و له‌کاتی به‌کار هێنایدا له سه‌ر ڕوی پیست ده‌بێ له‌گه‌ڵ ماده‌ی تردا تێکه‌ڵ بکرێ تاکو خوارن و هه‌ستیاری که‌م بێته‌وه.
ڕۆن گه‌رجه‌ک له‌بواری پزیشکی مرۆڤ دا به‌کار ده‌هێنری..
· به‌تایبه‌ت له‌کاتی گرفتی ڕیخۆله(قه‌بزی) بۆ دانیشتن و جونه سه‌رئاو به‌شیوه‌یه‌کی ئاسان (مسهل)
· له‌گه‌ڵ ئاولیمۆدا تێکه‌ڵ ده‌کرێ بۆ جوانی قاچ و قول و پوز وژێر پێ که شه‌وانه پێ جه‌ور ده‌کری و ده‌ی شێلن ،هه‌روه‌ها نینۆکیش به‌هیزو بریقه‌دار ده‌کات.
· بۆ لابردنی په‌له‌ی ڕه‌ش له سه‌ر لاشه که شه‌وانه پێ جه‌ور ده‌کرێ تا ماوه‌ی 15 ڕۆژ
· بۆ به‌هێزکردن و درێژ بونی قژی سه‌ر سود مه‌نده،ده‌توانی ڕۆژانه به‌کاری بهێنی
· بۆ جوانکاری لێو به‌کار دێ له‌گه‌ڵ ماده‌ی لانۆلین
ولاتی هیندستان به پله‌ی یه‌که‌م دێ بۆ جاندن و به‌رهه‌م هێنانی گه‌رچه‌ک له جیهاندا،،پاشان چین به‌پله‌ی دوه‌م ئینجا به‌رازیل به‌پله‌ی سێه‌م،ئینجا ئه‌پیوپیا،پاراگوای،تایله‌ند، ڤیتنام، باشوری ئه‌فریکا، فلپین، ئه‌نگۆلا،،،له ولاتی خۆمان وه‌ک دره‌ختی جوانی له زۆرێک له باخچه‌کان ده‌چێنری.
دکتۆر ناجح گوڵپی n.gulpy@gmail.com
***************************************************************************************************
ئه‌و گیایانه‌ی که سیانیدیان تێدایه cyanogenic plants :
یان ئه‌و خواردنانه‌ی که سیانید یان تێدایه: واته گیایه‌ک یان خواردنێک که ترشی سیانیدیان تیدابێت ( هایدرۆجین سیاناید HCN ) ،یان به‌هۆی گۆڕانی بارودۆخه‌وه ماده‌کانی ده‌گۆرێ بۆ ترشی سیانید،که ژه‌هراویه‌وه ده‌بێته هۆی مردنی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ( هآیدرۆجین سیاناید گازێکی ژه‌هراوی بێ ڕه‌نگه،بۆنێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ک بادامی تاڵه،له‌ئاودا ده‌توێته‌وه)
کاتێ ئاژه‌ڵ ژه‌هراوی ده‌بێت به گیاکه که سیاندی تیدایه ،له ورگدا گازی سیاندی دروست ده‌بێت و له‌ڕیخۆله‌وه هه‌ڵ ده‌مژرێ بۆ ناو خوین، له‌ئه‌نجامی کارلێکی هایدرۆجین سیاناید له‌گه‌ل هیمۆگلۆبینی خوێن ماده‌ی هیمۆسیانین دروست ده‌بێت به‌وجۆره کرداری گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین ده‌وه‌ستێ بۆ خانه‌کان ،چوونکه هیمۆسیانین جێگه‌ی هیمۆگلۆبین ده‌گرێته‌وه، به‌وجۆره توانای هه‌ناسه‌دان ده‌وه‌ستێ ئاژه‌ڵ یان مرۆڤه‌که ده‌مرێت
تێبینی: ڕژێمی سه‌دام یه‌کێک له چه‌که کیمیایه‌کانی که‌له‌شه‌ڕی دژی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی بێ به‌رگری کوردستان و به‌ره‌کانی جه‌نگی ئیران عراق به‌کار ده‌هێنا گازی سیانید بوو که به‌گازی خوێن ناسرابوو، واته کاری له‌سه‌ر خرۆکه سوره‌کان و هیمۆگلۆبین ی خوێن ده‌کرد به‌و جۆره خنکان و بێ هه‌ناسه‌یی دروست ده‌بو ئینجا مردن.
نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بون به سیانید له ئاژه‌ڵدا :
نیشانه‌کان ده‌گۆڕێن به پێ بڕی سیاندی ناو له‌ش/
1- ئه‌گه‌ر ترشی سیانید زۆر جوبێته له‌شه‌وه حاله‌ته‌که به تیژ acute هه‌ژمار ده‌کرێ و له‌ماوه‌ی دوو ده‌قیقه‌دا ئاژه‌له‌که مڕدار ده‌بێته‌وه .ئاژه‌له‌که ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی و پاڵ ده‌که‌وێ،به ناڕه‌حه‌ت هه‌ناسه‌ئه‌دات، گێژ و بێ ئاگا ده‌بێ،به‌هۆی وه‌ستانی لێدانی دل و ئینجا هه‌ناسه ،دواتر مڕدار ده‌بێته‌وه.
2- ژێر تیژ: sub acute کاتێ که بڕیکی که‌متر سیانید له‌ناو له‌شی ئاژه‌ڵدا دروست ده‌بێ له‌ئه‌نجامی خواردنه‌وه نیشانه‌کان به‌م شیوه ده‌رده‌که‌ون... سه‌ره‌تا له‌قۆناغی یه‌که‌مدا :هه‌ناسه ته‌نگی dyspnae ،له‌رزین و گێژ بون، و هه‌ڵهینانه‌وه‌ی خواردن ، له قۆناغی دوه‌مدا ئاژه‌له‌که ناتوانێ خۆی به‌پیوه بگرێ و ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی،گرژبون و ڕه‌ق بونی ماسوڵکه‌کان،میز به‌خۆداکردن به‌بێ ئاگایی، خاوبونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان، له‌قۆناغی کۆتایدا جوله‌ی هه‌ناسه‌دان نابینرێ وه لێدانی دڵ ده‌وه‌ستێ ئینجا مڕدار ده‌بێته‌وه.
3- له‌کاتی ژه‌هراوی بونی درێژ خایه‌ن(مزمن) chronic که‌متر نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بون ده‌رئه‌که‌ون به‌سه‌ر ئاژه‌ڵکه‌وه،به‌لام ،هه‌ندێ نیشانه ده‌بینی وه‌ک لیک به‌ده‌مدا هاتنه خواره‌ووه،گێژبون و هه‌ڵهینانه‌وه‌ی خواردن، له‌رزین،دواتر خه‌وی لێ ده‌که‌وێ و بێ ئاگا ئینجا مڕدار ده‌بێته‌وه
ناسینه‌وه‌ی ژه‌هراوی بون به سیانید:
ناسینه‌وه به پێی پێشکه‌وتنی ژه‌هراوی بونه‌که،نیشانه‌کان، گۆرانکاریه‌کان به‌تایبه‌ت ڕه‌نگی خوێن که زۆر سورد ه‌بێ،هه‌روه‌ها بۆنی خوێنه‌که یان ژه‌هره‌که له‌بۆنی بادامی تاڵ ده‌جێت کاتێ له هه‌ناسه و ده‌مه‌وه ده‌رئه‌جی، له‌دوای مڕدار بونه‌وه ،نه‌زیف له په‌رده‌ی دڵ ،سینگ ومل وپه‌رده‌ی میشک ده‌بینرێ.
پشکنین ی ژه‌هری سیانید:
به‌هۆی هه‌ندێ ئه‌زمونی تاقیگه‌وه ده‌توانین ژه‌هری سیانید که‌شف بکه‌ین له‌ناو پێکاته‌کانی گه‌ده‌ی ئاژه‌ڵدا ،جه‌ند دڵۆپێک له ئاوی ڕونی گه‌ده‌ی ئاژه‌ڵی توش بوو له‌گه‌ڵ گیراوه‌ی میتۆهیمۆگلۆبین تێکه‌ڵ ده‌که‌ین له‌ئه‌نجامدا گیراوه‌ی سیانۆ میتهیمۆ گلۆبین ده‌رئه‌جێ که‌ڕه‌نگێکی سوری نارنجی هه‌یه،،هه‌روه‌ها جه‌نن درێگایه‌کی تریش هه‌یه بۆ که‌شف بوون.
جاره‌سه‌رو ڕیگری له ژه‌هراوی بوون:
بۆ ڕێگری له ژه‌هراوی بوون پیوسته ڕیگری بکرێت له‌خواردنی هه‌مو جۆره گیایه‌ک یان ئاڵفێک که گومانی بونی سیاندی تیدا بێت، هه‌روه‌ها وشک کرنی گیا(گزره) ده‌بێته هۆی له‌ناوجونی بڕێکی سیانده‌که، یان کوڵاندنی که‌په‌ک بۆ ماوه‌ی ده ده‌قیقه یارمه‌تی ده‌ره بۆ نه‌هیشتنی ژه‌هری سیانید له‌ناو ئاڵفدا.
جاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵی ژه‌هراوی بوو به‌نده به رێگای جونه ناو ی ژه‌هه‌ره‌که‌وه و راده‌ی ژه‌هروای بونه‌که‌یه‌وه هه‌یه:
له ژه‌هراوی بونی زۆر تیژدا acute per پێ راناگه‌ین هیچ کۆمه‌کێکی ئاژه‌ڵ بکه‌ین یه‌کسه‌ر مڕدار ده‌بێته‌وه.
به‌لام له جۆری دریژ خایه‌ن و خاو‌دا ده‌توانین هاوکاری ئاژه‌ڵ بکه‌ین ئه‌ویش به شووشتنی گه‌ده‌ی ئاژه‌ل (ورگ) به گیراوه‌ی په‌رمه‌نگه‌ناتی پۆتاسیۆم،که پێکهاته‌ی سیانید ده‌گۆرێ بۆ سیانات، هه‌ناسه‌دانی ده‌سکردی بۆ ده‌که‌ین، داپۆشین و گه‌رم کردنی لاشه‌ی ئاژه‌له‌که، لێدانی ده‌رزی کافور یان کافایین .
بۆ گۆڕیتنی پێکهاته‌ی سیانید له‌ناو گه‌ده‌دا بۆ پێکهاته‌یه‌کی که‌م زیان ده‌رمانی تایبه‌تی پێ ئه‌درێ له ڕێگای ده‌مه‌وه،وه‌ک جۆره‌کانی ده‌رمانی باکردن،هه‌روه‌ها له‌ڕیگای خوێن هێنه‌روه گلوکۆزی پێ ئه‌درێ، له‌گه‌ڵ ده‌رزی هایپۆ فۆسفاتی سۆدیۆم
هه‌روه‌ها هه‌ندێ ده‌رمانی تر له‌ڕیگای خوێن هێنه‌ره‌وه ده‌درێ تاکو کاریگه‌ری سیانید نه‌هێلی وه‌ک ،،نیتراتی سۆدیۆم
دکتۆرناجح گوڵپی n.gulpy@gmail.com
**************************************************************************************************
جه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌و گیا ژه‌هراویانه‌ی که سیانیدیان تیدایه له کوردستان :
یه‌که‌م : خێزانی گیاکانی که‌تان Linum. usitatissimum
که‌تان ( flax یان linum ) گیایه‌کی یه‌کساله‌یه ده‌جێنرێت له‌و ناوچانه‌ی که ئاوهه‌وای مام ناوه‌ندی بێت،به‌مه‌به‌ستی ئاڵف و دانه‌که‌ی تا نزیکه‌ی 70 سم به‌ر ده‌بێته‌وه، نزیکه‌ی 200 جۆری هه‌یه له‌سه‌ر روی زه‌وی ،جاران له‌زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستان ده‌چێنرا به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتنی له ڕۆنی که‌تان ، که‌تان دوجۆری هه‌یه یه‌که‌میان بۆ مه‌به‌ستی ڕیشاله‌کانی ده‌چێنرێ که دروست کردنی قوماش و پارچه به‌کار ده‌برێ، دوه‌میان بۆ به‌رهه‌م هێنانی دانه‌ی که‌تان له‌و دانه‌ش ڕۆن ده‌ر ده‌هێنرێ،،هه‌روه‌هه له‌هه‌ردوکیان ئاڵفی ئاژه‌ڵ ده‌ست ده‌که‌وێ.
گوڵی که‌تان چه‌ن ره‌نگێکی هه‌یه، شین،په‌مه‌یی ،زه‌رد، شینی کاڵ ،سپی . هه‌ر گوڵه‌و پێنج په‌ڕه‌ی هه‌یه، دواتر گوڵکه ده‌بێت به‌دان ( تۆ‌و-به‌ر)،هه‌ر تۆوێک نزیکه‌ی 10 ده ده‌نکی که‌تانی تیدایه ،ڕه‌نگی دانی که‌تان قاوه‌یی یان کرێمیه و بریقه‌دار،شیوه‌ی هێلکه‌ییه،سه‌رباری بونی ڕۆن له‌ناو دانه‌ی که‌تاندا، ماده‌یه‌کی تریشی تیدایه به‌ناوی (لیناماریین Linamarine ) وه ماده‌یه‌کی تریش به‌ناوی Linase ،ئه‌م دو ماده له‌ئه‌نجامی خڕکردن و کوتان و ورد کردن ، خواردن و کاریگه‌ری ده‌ردراوه‌کانی هه‌رس کردن ماده‌ی سیاند په‌یدا ده‌بێت ، هه‌روه‌ها شێ و ته‌ڕ بون ده‌بێته هۆی دروست بونی سیاند .
هه‌ندێ جاریش له‌باخچه‌کاندا بۆ جوانی ده‌چێنرێ جونکه جه‌ندین ڕه‌نگ گوڵ ده‌گرێت
راده‌ی ژه‌هراوی که‌تان:
کا یان که‌په‌کی که‌تان ئه‌گه‌ر بڕی 70 ملیگرام/ بۆ یه‌ک کیلۆ سیانیدی (HCN) تیدا بێت ئه‌ژمار ده‌کرێت به ژه‌هراوی و ده‌بێته هۆی مردنی ئاژه‌ڵ. به‌لام ئه‌گه‌ر که‌په‌کی که‌تان به وشکی بخورێت هیچ ژه‌هراوی بونێک رونادات،ته‌نها له‌کاتی ته‌ڕ بون یان شێ هه‌ڵ بهێنی سیانید دروست ده‌کات.
کرداری ده‌رهێنانی ڕۆن له دانی که‌تان هیچ کاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر نه‌مانی کاریگه‌ری ژه‌هر،هه‌روه‌ها ده‌کرێ ماوه‌ی ده ده‌قیقه که‌په‌کی که‌تانه‌که بکوڵێنین ،،به‌و شێوه کاری گه‌ری ژه‌هره‌که‌ی نامێنی.
بڕی سیانید له‌ناو که‌په‌کی که‌تاندا به‌نده به بڕی لینامارین – لاینه‌یز.، خستنه به‌رخۆری ئاردی که‌تان یان که‌په‌کی که‌تان و کا که‌ی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی سیانیده‌که‌ی(وشک کردنه‌ووه‌ی)
ترسناکی ژه‌هری سیانید له‌که‌تا ندا بۆ ئاژه‌ڵی یه‌ک گه‌ده( ئه‌سپ و به‌راز) زیاتره تا ئاژه‌له کاوێژ که‌ره‌کان ( فره گه‌ده) جونکه ئاژه‌ڵی یه‌ک گه‌ده به‌خێرایی گازی هایدرۆجین سیاناید هه‌ڵ ه‌مژێت.به‌لام له‌ئاژه‌ڵی فره‌گه‌ده‌دا به‌هۆی خه‌زن کردنی له ورگدا و کاوێژکردنی و دوباره گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ورگ هه‌ندێ له‌گازی سیانیده‌که ده‌رئه‌په‌ڕێت له‌ده‌مه‌وه واته ژه‌هراوی بونه‌که که‌متر ده‌بێت.
نیشانه‌کان: نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بون به سیاند بریتیه له ( له‌رزین.تێکچونی کۆئه‌ندامی ده‌مار، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی،هه‌ندێ جار سک چون) شیری ئاژه‌ڵی ژه‌هراوی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌چکه‌ی شیره خۆر.
چاره‌سه‌ر: له سه‌رتاوه باسی جاره‌سه‌ری سیانید کراوه ، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ڕێگا گرتن له رودانی ژه‌هراوی بون ئه‌ویش به نه‌خواردنی ئه‌و ئاڵفانه‌ی که جێگای گومانن.
به‌کار هێنانه‌کانی ڕۆنی که‌تان:
جاران سود له‌تۆو که‌تان ده‌بینرا بۆ دروست کردنی ڕۆنی چیشت لێنان،من به بیرم دێ که باو باپیرانمان باسی چاندن و به‌رهه‌م هێنانی که‌تانیان ده‌کرد له ناوجه‌ی خۆمان،دواتر فرۆشتویانه به حکومه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌ه‌رهه‌م هێنانی ڕۆن ،که ده‌وله‌مه‌نده به ترشه چه‌وری ناتێر poly unsaturated fatty acid یان ڕۆنی ئۆمیگا omega oils ده‌رکه‌وتوه پێش 7000 ساڵ که‌تان چیندراوه مرۆڤ سودی لێ بینیوه،بۆیه‌که‌م جار له‌ئه‌وروپا چیندراوه.
هه‌روه‌ها له‌بواری پزیشکی ده‌رمان دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربلاو به‌کاردێ( بۆ نه‌رم کردنی پێست، بۆ جاره‌سه‌ری ڕۆماتیزمه،بۆ دابه‌زاندنی راده‌ی کۆلیسترۆڵی خوێن، که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری خوێن،ڕه‌قبونی خوێنهێنه‌ره‌کان ( نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ) جارسه‌ری گه‌وره بونی پرۆستات،)
به‌کار هێنانه‌کانی ڕیشاڵی که‌تان:
ڕیشاڵی که‌تان له‌توێکلی قه‌ده‌که‌ی ده‌ست ده‌که‌وی،لینج و نه‌رم وبریقه‌داره،به‌سته‌که‌ی ڕه‌نگی قژی زه‌رد ئه‌نوێنی، به‌هێزتره له ڕیشاڵی لۆکه،به‌لام لۆکه نه‌رمتره،به‌کار دێ بۆدروست کردنی قوماشی که‌تان، هه‌روه‌ها جۆره زبره‌که‌ی گوریسو حه‌بل و به‌نی لێ دروست ده‌کری،هه‌روه‌ها ڕیشاڵی که‌تان له دروست کردنی کاغه‌زی پاره و هه‌ندێ جۆری تری کاغه‌ز به‌کار دێ،بۆیه‌که‌مجار له‌سالی 1787 مه‌کینه‌ی هاڕین و به‌هه‌ویر کردنی که‌تان دروست کرا تاکو ڕیشاڵی که‌تان وه‌به‌ر بهێنی،له‌ئێستادا به‌هۆی گرانی لۆکه‌و ئاماده‌کردنی خه‌ریکه گرنگی ئه‌درێته‌وه به قوماشی که‌تان.
وڵاتی که‌نه‌دا له‌به‌رهه‌م هێنان و جاندنی که‌تاندا له جیهان به‌پله‌ی یه‌که‌م دێت،ئینجا چین و ڕوسیا و هیندستان،به‌ریتانیا،ئه‌مریکا، ئه‌سیوپیا و کازاخستان وئۆکرانیا و ئه‌رجه‌نتین ( ده ولاتی یه‌که‌م).
دکتۆر ناجح گوڵپی n.gulpy@gmail.com
**************************************************************************
زه‌ڕات یان گه‌نمه شامی:sorghum
زه‌رات جۆرێکه له گیا ، سه‌ر به‌خێزانی خه‌له یه واته گیا دان داره‌کان (دانه‌وێڵه) ،سه‌رچاوه یه‌کی سه‌ره‌کی خۆراکی مرۆڤ و ئاژه‌له. بۆ سود وه‌رگرتن له تۆوه‌که‌ی ده‌رووینرێ یان خۆرسک سه‌وزده‌بێ و ماده‌ی سیاندی تیدایه ،نزیکه‌ی 30 جۆری هه‌یه،له‌هه‌رشوێنێ ئاو هه‌بێ ئه‌ویش سه‌وز ده‌بێ، له‌هه‌موو جیهاندا بڵاوه ، هه‌مویان یه‌کساله‌ن و له هاویندا ده‌روێن بێجگه له جۆری s.halepens (هه‌ڵیتر) که به‌درێژایی ساڵ سه‌وزه، نزیکه‌ی 2.5 دو مه‌ترو نیو بالا ده‌کات.
جۆره‌کانی زه‌رات : وه‌ک ئاماژه‌مان پێداوه زیاتر له 30 جۆر هه‌یه ،،ئێمه ته‌نیا ناوی هه‌ندێکیان ده‌هێنێن که په‌یوه‌ندیان به ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌وه هه‌یه،ئه‌گینا زۆرێک له‌جۆره‌کانی تر په‌یوه‌ندیان به مرۆڤه‌وه هه‌یه وه‌ک خواردن به‌کار ده‌هێنرێ نمونه‌ی ئه‌وانه زه‌رات( گه نمه‌شامیه) که له‌هه‌مان خیزانن.
1- زه‌راتی شیرین: sweet sorghoئه‌م جۆره‌زه‌راته له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه ده‌جێنرێ به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتنی بۆ به‌رهه‌م هێنانی شه‌کر، خواردن،ڕۆن ، هه‌روه‌ها بۆئاڵفی ئاژه‌ڵ، که ژه‌هری سیانیدی تیدایه.
2- گسکه زه‌ڕات یان زه‌راتی ئاسایی:sorghum vulgare یان broomcorn له کوردستان ده‌چێنرێ به‌مه‌به‌ستی به‌کار هێنانی وه‌ک گسک ،پاش ئه‌وه‌ی گه‌وره ده‌بێ و تۆ‌و ده‌گرێ ،تۆوه‌که‌ی به‌مه‌بستی خواردنی ئاژه‌ڵ ،وه له‌گرانیه‌که‌ی سالانی دوای راپه‌رین له‌لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ژاروه ده‌کرا به‌ئاردو ده‌یان خوارد ، دواتر لاسکه‌که‌ی خۆش ده‌کری و وه‌ک گسک بۆ پاککردنه‌وه‌ی ماڵ به‌کار ده‌هینرێ، هه‌رجه‌ند ئیستا گسکی کاره‌بایی جێگه‌ی به‌م گسکه ته‌نگ کردوه ،،جاندن و به‌رهه‌م هینانی زۆر که‌م بۆته‌وه،گه‌لاکانی یان کوترا و پاشماوه‌ی ئه‌م جۆره گیایه ئاژه‌ڵ ده‌یخوات که سیانیدی تیدایه‌و سه‌رجاوه‌ی ژه‌هراوی بونه.
3- زه‌راتی حه‌له‌ب ( ئاڵفی گا): sorghum halepens ئه‌م جۆره له ولاتی خۆمان پێی دوترێ (هه‌ڵیتر - کاروش ) له گوێ جۆگه‌کان و ناو کێڵگه کشتوکاڵیه‌کان به شیوه‌ی خۆرسک ده‌ڕوێ، که ڕه‌گێکی درێژ دائه‌کوتێ له‌ناو خاک‌دا تا جه‌ندین ساڵ ده‌مێنێته‌وه، گیا ناسکه‌که‌ی زۆر ژه‌هراویه تا پیره‌که.بۆیه ئاژه‌ڵداره‌کان ڕیگری ده‌که‌ن له خواردنی یان پیدانی هه‌ڵیتری ناسک بۆ ئاژه‌له‌کانیان. بۆیه ناو نراوه ئاڵفی گا جونکه مانگا زۆر حه‌زی لێته‌تی .
4- زه‌راتی سودانی sorghum sudanensis یان sudan grass گیای سودان،، لاسک و گه‌لای ئه‌م جۆره زه‌راته نه‌رم و ناسکتره بۆ ئاژه‌ڵ باشتر ده‌یخوات تا ئه‌وانی تر،جونکه گه‌لای هه‌موو جۆره‌کانی زه‌رات به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تیژه ،ئه‌ستوره و زبره، ته‌نانه‌ت ده‌ست ده‌بڕێ له‌کاتی لێکردنه‌ووه‌یدا، بۆیه جاندن ی ئه‌م جۆره گیا به مه‌به‌ستی ئاڵفی ئاژه‌ڵ ڕه‌واجی زیاتره هه‌روه‌ها زیاترین ژه‌هراویشه.
سه‌رچاوه‌ی سیاند له‌تیره‌ی گیای زه‌راتدا :
سیانیدی ئازاد له‌هه‌وادا زۆر ژه‌هراویه و کاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر گیا، به‌لام ماده‌ی سیاند که‌له‌گیادا هه‌یه به پێکهاته‌یکی جیاوازه و به‌شیوه‌ی گلوکۆزاید (cynogenic glycosides ) ،له‌ناو گیای سیانید داردا جه‌ندین جۆر گلکۆزید هه‌یه،که له‌ناو خانه کلۆرۆفیلیه‌کاندا به‌هۆی تیشکی خۆره‌وه دروست ده‌بن،له‌ئه‌نجامی جه‌ند کارلێکێک و به‌یارمه‌تی ئه‌نزیمی تایبه‌ت گازی سیانید HCN په‌یدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕێکی که‌م ترشی سیانید له ناو گیاکاندا هه‌یه و راسته‌وخۆ ده‌جێته ناو هه‌واوه و له‌ناو گیاکه‌دا نامێنێ ،ئه‌گه‌ر نایترۆجین که‌م بێ له خاک‌دا ،ڕێژه‌ی گلوکۆزید که‌م ده‌بێت له‌ناو گیاکاندا، جۆره‌کانی گه‌لای زه‌رات به ووشک کراوه‌یی یان به هه‌ڵگیروای له سایلۆدا رێژه‌ی ژه‌هراوی بونی که‌متر ده‌بێته‌وه،
ڕوون بۆته‌وه هۆکاری ژه‌هراوی بون به گلوکۆزیدی سیانید دار ماده‌یه‌که به‌ناوی دورین که له‌به‌شی سه‌وزی گیاکه‌دایه‌وه له قۆناغی گه‌شه‌کردندا زیاتره، پێکاهته‌ی کیمیایی بریتیه له ( C14 H17 –O7-N ) و سێ ڕۆژ پێش گوڵ گرتن ڕیژه‌یه‌کی زۆری سیانیدی تیدایه، پاش ئه‌وه‌ی گوڵ ده‌کات و تۆ‌و ده‌گرێ ریژه‌ی سیانید که‌م ده‌کات،
کاتێ گیای زه‌رات یان کاروش ده‌ی به‌ستێ و پله‌ی گه‌رمی دائه‌به‌زی له وه‌رزی سارد‌و سه‌رمادا ، ترشی سیانید ده‌رئه‌په‌رێ و ڕێژه‌ی ژه‌هراوی بونی گیاکه زیاتره، زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ران هاوڕان له راده‌ی سیاندی ناو گیاکه به‌نده به ڕۆشنه پێکهاتنی ماده‌ی نایترۆجینه‌که‌وه ،واته ژه‌هراوی بون زیاتره له نیوه‌رۆژدا و کاتێ تیشکی خۆر کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه له کاته‌کانی تری ڕۆژ که تیشکی خۆر کاری گه‌ری که‌متره.
کاریگه‌ری سیانید له‌سه‌رئاژه‌ڵه‌کان و هۆکاره‌کانی:
جه‌ند هۆکارێک هه‌یه که راده‌ی ژه‌هراوی بون نیشان ئه‌دات:
1. ته‌مه‌ن :له‌جه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌ر که‌وتوه که ڕێژه‌ی سیانید له ناو گیا کاندا که باسمان کردون له‌ته‌مه‌نی 45 ڕۆژیدا زۆر زیاتره ، ورده ورده که‌م ده‌کات به زیاد بونی ته‌مه‌نی ،،تاکاتی گوڵ کردن و دان گرتن که ڕیژه‌ی سیانید زۆر که‌م ده‌بێته‌وه به جه‌شنێک کاریگه‌ری نابێت له سه‌ر ئاژه‌له‌کان
2. بار و دۆخی ژینگه‌یی و گه‌شه: ده‌رکه‌وتوه که ژینگه و خاک‌و ئاو هه‌وا زۆر کاریگه‌رن به‌جه‌شنێک هه‌ر گیاکی زه‌رات یان کاڕوش که به‌خێرایی گه‌شه بکات و به‌رز بێته‌وه واته ئاوی زۆر بێ و زوو گه‌شه بکات بڕی ئه‌سید سیانیدی تیدا که‌مه و به خێرایش له ناو ئه‌چێ. پێچه‌وانه‌که‌شی راسته،،هه‌ر گیایه‌ک که‌م ئاوبێ و دره‌نگ گه‌شه بکات بڕی سیانیدی زۆر زیاتره‌و دره‌نگ له‌ناوئه‌جێ .
3. دواکه‌وتنی تۆ‌و داکردن ،،ده‌بێته هۆی ناڕیکو پێکی ئاو خواردن ،،ئه‌مه‌ش بڕی سیانید له ناو گیاکاندا زیاد ده‌کات،هه‌روه‌ها وشکه‌ساڵی و که‌م بارانی هۆکارێکی تری زیاد بونی بڕی سیانیده له ناو گیا کشتوکاڵیه‌کاندا
4. په‌ینی کیمیایی: جه‌ندین ئه‌زمون پیشانی داوه که په‌ینی کیمیایی کاریگه‌ری زیاد بونی بڕی سیانید هه‌یه له ناو زه‌رات و گیاکانی تردا،ئه‌ویش به‌هۆی بونی ماده‌ی نایترۆجین له‌ناو په‌ینه‌که‌دا ،،واته هه‌تا ماده‌ی نایترۆجین له ناو خاک‌دا زۆر تر بێ بڕی سیانیدی ناو گیا کان زیاتره، جاری واش هه‌یه کاریگه‌ری ده‌بێت هه‌تا دوا راده‌ی گه‌شه‌کردن و تۆ‌و گرتن،وه ئه‌گه‌ر وشکه‌ساڵی و که‌م ئاویشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌وه بڕی سیانید زۆر زیاتر ده‌بێت.
5. هۆکاری بۆماوه‌یی (جین):بڕی ترشی سیانید جیاوازه له ناو هه‌مو جۆره‌کانی گیا زه‌رات دا، لای هه‌موان ڕۆشنه که جۆری (کاروش و زه‌راتی گسک) بڕی ژه‌هری سیانیدیان زۆرتره له‌وانی تر له قۆناخی گه‌شه‌کردندا، هه‌ر بۆیه ئاژه‌ڵ داران ئاژه‌له‌کانیا دور ئه‌گرن و ناهێڵن کاروشی ناو جۆگه‌و قه‌راخ مه‌زراکان بخۆن له ترسی ژه‌هراوی بون،،هه‌روه‌ها زه‌راتی گسک له‌م ولاته‌ی ئێمه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی گسک به‌کار دێ و نادرێ به‌ئاژه‌ڵه‌کان بۆ خواردن.
جه‌ند سه‌رنجێک : له دو ده‌سته گیای کاروش یان زه‌راتی گسک، هه‌ردوکیان پێکه‌وه چێنرابن و ته‌مه‌نیان وه‌ک یه‌ک بێ، هه‌رکامیان بالای زیاتر به‌رز بێت ئه‌وه بڕی سیانیدی که‌متره له‌وه‌یان که بالای که‌متر به‌رز بۆته‌وه هه‌روه‌ها گه‌لاکان سێ ئه‌وه‌نده‌ی لاسکه‌که‌یان بڕی ژه‌هری سیانیدی زیاتره، گوڵ و تۆوه‌که‌یان(سنبول) که‌متر ژه‌هری سیانیدیان تیدایه، گه‌لاکانی لای سه‌روه بڕی سیانیدیان زیاتره تا ئه‌وه‌نه‌ی بنه‌وه، گیای جوان‌و تازه پێگه‌یشتو گه‌لای تازه ده‌رکراو بڕی سیانیدی زیاتره.
ئاژه‌ڵه هه‌ستیاره‌کان به ترشی سیانید:
نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بون و په‌رجه کرداری ئاژه‌له‌کان جیاوازه ، به‌م شێوه‌یه:
ژه‌هراوی بون له ئاژه‌ڵه کاوێژکه‌ره‌کاندا زۆر زیاتره له‌وانی تر به‌هۆی پێکهاته‌ی چه‌ندگه‌ده‌وه ، ورگ و ئه‌نزیمه‌کانی له‌کاتی هه‌رس کردنی گلکۆزیده‌کاندا ترشی سیانید دروست ئه‌بێ، به‌لام ئاژه‌له یه‌ک گه‌ده‌کان به‌هۆی ترشی هایدرۆ کلۆریکه‌وه له‌گه‌ڵ گلوکۆزیده‌کاندا ،کاریگه‌ری سیانید ناهێڵی .
له ڕوداوێکدا گه‌له‌یه‌ک(ڕانه مه‌ڕیک) له کێڵگه‌یه‌کی زه‌راتدا پاش تیر خواردن هه‌ندێکیان کت‌وپڕ مڕدار بونه‌وه هه‌نێدکیان ته‌نها به سوکی ژه‌هراوی بونیان له‌سه‌ر ده‌رکه‌وت، چونکه ئه‌وانه‌ی یه‌کسه‌ر مڕدار بونه‌ته‌وه گه‌لای جوان و تازه ده‌رهاتویان خواردوه ،به‌لام ئه‌وانی تر ساق و لاسک و گه‌ڵای پیریان خواردوه. ئاژه‌ل له ناو گیای زه‌هراویدا بله‌وه‌ڕێ پاش 15 ده‌قیقه له له‌وه‌ر ده‌که‌وێ و وا زده‌هێنی، واته نیشانه‌ی ژه‌هراوی بونی له‌سه‌ر ده‌ر ئه‌که‌وێ،ئاژه‌لێ نه‌خۆش و لاواز زوتر نیشانه‌ی ژه‌هراوی بونی له‌سه‌ه‌ر ده‌رئه‌که‌وێ به به‌راورد له ئاژه‌ڵی ته‌ندروست که به‌هێزتره‌و دره‌نگ نیشانه‌ی ژه‌هراوی بونی لێ ده‌رئه‌که‌وێ،
ده‌رکه‌وتوه که بڕی (نیو تا یه‌ک گرام) ژه‌هری سیانید زۆر ژه‌هراویه‌وه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ه‌ر ئاژه‌له‌که،،به‌لام قه‌باره‌و کێشی ئاژه‌ڵه‌که و راهاتن له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵفه خوردنێک که پێشتر خوادویه‌تی راده‌ی ژه‌هراوی بونه‌که دیاری ده‌کات. بۆ نمونه بڕی 2.042 مایکرۆگرام / یه‌ک کیلۆ کێشی زیندوو له مانگاد واته بڕی (0.816 گرام) سیانید بۆ مانگایه‌کی 400 کیلۆیی... وه بڕی 2.215 مایکرۆگرام /یه‌ک کیلۆ کێشی مه‌ڕ واته (0.125 گرام) بۆ مه‌ڕێکی 60 کیلۆیی.
ڕێگری کردن له ژه‌هراوی بون به سیانید:
بۆ پێش‌گرتن له ژه‌هراوی بون ده‌بێ زه‌راتی تازه پێگه‌یشتو ده‌رخواردی ئاژه‌ڵ نه‌ده‌ین به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ند ڕیکارێک هه‌ن که ده‌بێت جوتیاران و ئاژه‌ڵ داران ڕه‌جاوی بکه‌ن تاکو ڕیژه‌ی سیانید که‌م بێته‌وه له ناو به‌رهه‌مه کشتوکاڵی و ئاڵفیه‌کانیاندا :
· له‌و شوێنانه‌ی که هاوینی گه‌رمه و راده‌ی شێ که‌م ده‌بێته‌وه له زه‌ویه‌کاندا،و ئاوی پێوست نیه بۆ شکاندنی تینویه‌تی به‌رهه‌می زه‌راته‌که‌ی، ئه‌وا پێوسته له سه‌ره‌تای پایزدا پاش کێلانی په‌ینی ئاژه‌ڵی بکاته زه‌ویه‌که‌یه‌وه تاکو بتوانێ برێکی زیاتر ئاو بگرێته خۆ جونکه په‌ینی ئاژه‌ڵ شێداره، وه‌ک پیش‌تر وتمان که‌م ئاوی ده‌بێته هۆی زیاتر بونی سیانید له کاروش و زه‌راتدا.
· په‌ینی کیمیایی به‌کار هێنراو ده‌بێ به‌راده‌ی پێوست ترشی فۆسفۆریکی تیدا بێت ، هه‌روه‌ها به شیوه‌یه‌کی مام ناوه‌ندی په‌ینی نایترۆجینی به‌کار بهێنری،به‌بڕی 50 یه‌که بۆ هیکتارێک زه‌وی، به‌مه‌ش راده‌ی سیانید که‌م ده‌بێته‌وه،
· ڕێنمایی ده‌کرێ زه‌راتی سودانی و گیاکانی تر دوای ته‌مه‌نی مانگ و نیو(45) ڕۆژدا ئاژه‌ڵ بیخوات،،جونکه له‌دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه ڕیژه‌ی سیانید که‌متر ده‌بێته‌وه، وه بالا ده‌کات ،جونکه هه‌رچی زیاتر بالا بکات‌و به‌رز بێته‌وه ڕاده‌ی ژه‌هراوی بونی که‌متره، هه‌روه‌ها ڕینمایی ده‌کرێ که له دوای دروێنه‌کردنی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌به‌ر خۆر وشک بکرێ تاکو بڕی سیانیده‌که‌ی که‌م ببێته‌وه،هه‌ه‌رجه‌ند کاتیگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ماده‌کانی تری ناوی.
· ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ شوێنی لێڵگه‌که‌دا زه‌رات به‌شیوه‌ی سروشتی گه‌شه‌ی نه‌کردبوو ،،ده‌بێ به‌شیوه‌ی زانستی بڕی سیانیدی ناو گه‌لاکانی به‌رهه‌مه‌که بپێوین ئینجا بۆ خواردن به‌کار ببرێ.
· هه‌وڵ بدرێ که توۆ کردن پێش بخرێت له سه‌رتای به‌هاردا تاکو ئاوی زیاتر بخوات و له‌هاویندا یه‌که‌م به‌رهه‌می بدات و بۆ پایزیش بتوانێ به‌رهه‌می دوه‌م پێ بگه‌یه‌نێ،وه‌ک زانیمان ئاوی زیاتر بخوات سیانیدی که‌متره.
· هه‌وڵ بدرێ که ئاڵفی زه‌رات به شێوه‌ی وشک و له سایلۆدا هه‌ڵبگیرێ ،ئه‌مه‌ش بڕی سیانیدی که‌متره له‌جاو سه‌وزی خواردن دا
· ده‌بێت زه‌رات به‌ته‌وای پێ بگات ،دوای لێکردنه‌وه‌ی سه‌لکی زه‌راته‌که ،،سه‌لکه‌که ده‌رخواردی ئاژه‌ڵ بدری به‌تێکه‌ڵ له‌گه‌ڵ گه‌لاو لاسکه‌که‌یدا
· ده‌بێت هه‌میشه ئاژه‌ڵ زۆر برسی نه‌بێت و خواردنی تری پێ بدرێ تاکو ڕیژه‌یه‌کی که‌متر له ئاڵفی زه‌ڕات و جۆره‌کانی بخوات و مه‌ترسی ژه‌هراوی بونی که‌م بێته‌وه
ده‌رمان و جاره‌سه‌ری ژه‌هراوی بون به‌سیانید:
له‌کاتی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی ژه‌هروای بوندا به‌م ده‌رمانه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت وه‌ک دژه ژه‌هرێک به‌کار ده‌هێنرێ:
له مانگا دا (گا‌و)
نیتراتی سۆدیۆم 3 گرام
هایپۆ سولفیت ی سۆدیۆم یان پایۆسولفاتی سۆدیۆم 15 گرام
ئاوی دڵۆپێنراو 20 گرام
به‌لام له‌مه‌ڕ دا یه‌ک گرام نیتراتی سۆدیۆم له‌گه‌ڵ 3 گرام پایو سولفاتی سۆدیۆم و 6 گرام ئاوادا ئاماده ئه‌کرێ
دکتۆر ناجح گوڵپی n.gulpy@gmail.com
بۆچوون: