سووده‌کانی به‌شێوه‌یه‌کى گشتى:-
1) سوودبه‌خشه‌ به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆ گرفته‌کانى گه‌ده‌.
2) زه‌نجه‌فیل ده‌تپارێزێت له‌هێڵنج هاتن وڕشانه‌وه‌ له‌کاتى سه‌فه‌ر وکاتى سکپڕى.
3) ده‌توانێت کار له‌خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان بکات وڕێگرى بکات له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى....
4) سوودبه‌خشه‌ بۆ سه‌ر ئێشان.
5) ماسولکه‌ به‌هێزده‌کات.
6) سوودبه‌خشه‌ بۆ لادانى کاریگه‌رى ژه‌هر له‌سه‌ر مرۆڤ.
7) سوودبه‌خشه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش.
8) یارمه‌تى فراوانى بوونى بۆریه‌کانى خوێن ده‌دات.
9) سوودبه‌خشه‌ بۆ توشبووانى نه‌خۆشى:
* ته‌نگه‌نه‌فه‌سى.
* قه‌بزى.
* شه‌قیقه‌.
* دوودڵى قلق.
* دڵه‌راوکى.
10) سوودبه‌خشه‌ بۆ توشبووانى نه‌خۆشى:
 * هه‌وکردنى جومگه‌کان.
* دڵ.
* گورچیلک.
11) کارده‌کات بۆ به‌هێزکردنى بیر ومێشکى مرۆڤ وپاراستنى له‌ له‌بیرکردن.
12) تواناى جنسى به‌هێز ده‌کات.

به‌ڵام به‌نسبه‌ت کێش دابه‌زاندن:
1) کاریگه‌ریه‌کى به‌هێزى هه‌یه‌ له‌دابه‌زاندنى کێش وتوانه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش وجوانکردنى له‌ش ولار.
2) کردارى هه‌رسکردن ئاسانده‌کات.

چى بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بۆماوه‌یه‌کى زۆر که‌م کێشمان دابه‌زێنین؟
1) ده‌توانێت هاراوى زه‌نجه‌فیل که‌ئێستا له‌زۆربه‌ى مارکێته‌کان هه‌یه‌ که‌ته‌نها قتووى به‌هه‌زار دیناره‌ ده‌توانیت بیکه‌یته‌ ناوکه‌بسوولى به‌تاڵ پێش هه‌موو ژه‌مێک بیخۆیت بۆ هه‌موو ڕۆژێک وه‌ به‌نسبه‌ت ره‌مه‌زانیش ده‌توانیت ئیواره‌ دوو دانه‌ که‌بسوولى پڕکراو له‌زه‌نجه‌فیل وبه‌یانیانیش دوو دانه‌ بخۆیت پێش نان ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌ماوه‌ى ته‌نها مانگێک بۆ دوومانگ کێشت داده‌به‌زێنێت به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رسووڕهێنه‌ر.
2) ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ چێشت وشۆرباو سووپ به‌کاربێت به‌ڵام جۆرى یه‌که‌میان کاریگه‌رى زیاتره‌ بۆ دابه‌زاندنى کێش.

ئامادەکردنی :
ئالان یاسین بلباس
پسپۆڕی خۆراک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: